قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯘ

ﱑ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ﭞ ٤٨ ٤٨
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٤٩ ٤٩
ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ٥٠ ٥٠
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٥١ ٥١
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ٥٢ ٥٢
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ٥٣ ٥٣
ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ٥٤ ٥٤
ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٥٥ ٥٥
ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ٥٦ ٥٦
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ٥٧ ٥٧
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٥٨ ٥٨
ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٥٩ ٥٩

ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٦٠ ٦٠
493
سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 48

وَمَا نُرِيهِم مِّنۡ ءَايَةٍ إِلَّا هِيَ أَكۡبَرُ مِنۡ أُخۡتِهَاۖ وَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٤٨

خوای گەورە باسی ئەوەی كرد كەبۆیە ئەوانی سزاداوە، بەڵكو بگەڕێنەوە (واتە: سزای داون بۆ ئەوەی تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە. و). شەوكانى: ٤/ ٥٥٩.
پرسیار: سۆز وميهرەبانى خودا لەدونيادا تەنانەت لەكاتى سزادانيشدا دەردەكەوێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 49

وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهۡتَدُونَ ٤٩

مەبەستی ئەوان لەساحیر، حەزرەتی موسا بوو، ئیتر یان بەمەبەستی گاڵتە پێكردن وایان پێ گوتووە، یان بەمەبەستی پەسندان! واتە: بەو وشەیەی كەساحیرەكانیان -كە بەمامۆستای خۆیانیان دەزانی- پێ دەدوواند، بەهەمان وشەش حەزرەتی موسایان دوواند. سەعدى: ٧٦٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەكۆمەڵگا هەميشە پێويستى بەزانايان وخواناسانە..

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 51

وَنَادَىٰ فِرۡعَوۡنُ فِي قَوۡمِهِۦ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَيۡسَ لِي مُلۡكُ مِصۡرَ وَهَٰذِهِ ٱلۡأَنۡهَٰرُ تَجۡرِي مِن تَحۡتِيٓۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ ٥١

فیرعەون لەڕووی نەفامییەكی گەورەوە ئەم قسەیەی كردووە، چونكە ئەو شانازی بەشتێكەوە دەكرد كەبەشێك نەبوو لەئەو، شانازی بەسیفەتێكی خۆیەوە نەكرد، شانازی بەكارێكی خۆیەوە نەكرد. سەعدى: ٧٦٧.
پرسیار: پەسندانى فيرعەون لەلايەن خۆيەوە بەوە كەخاوەنى ميسر وڕووبارەكانى ميسرە، كارێكى دەبەنگانە ودوور لەژيرييە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 53

فَلَوۡلَآ أُلۡقِيَ عَلَيۡهِ أَسۡوِرَةٞ مِّن ذَهَبٍ أَوۡ جَآءَ مَعَهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مُقۡتَرِنِينَ ٥٣

فیرعەون تەماشای ڕواڵەتی كارەكەی دەكرد، ئیتر هیچ لەنهێنی وسیڕڕی كارەكە تێنەگەیشت، خۆ ئەگەر كەمێك هەست وشعوری هەبایە، ئەو ڕازە نهێنیە لەڕواڵەتەكە باشتر دیاربوو، بەڵام هەست وشعوری نەبوو. ابن كثير: ٤/ ١٣٢.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەديد وبۆچوونى فيرعەون لەبارەى حەزرەتى موساوە تەواو هەڵە ودوور لەڕاستى بوو..

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 54

فَٱسۡتَخَفَّ قَوۡمَهُۥ فَأَطَاعُوهُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ٥٤

واتە: فیرعەون گەل وهۆزەكەی خۆی، واتە: قیبتییەكانی بەنەزان ونەفام زانی. هەندێكی تر دەڵێن: فیرعەون ئەوانی بەرەو نەزانی ونەفامی كەمەندكێش كرد. بەغەوى: ٤/ ١٠٣.
پرسیار: يەكێك لەهۆكارەكانى بڵاوبوونەوەى بيدعە وگومڕايى بریتییە لەنەفامى ونەزانى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 55

فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَٰهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٥٥

عومەری كوڕی زەڕڕ دەفەرمووێت: ئەی تاوانباران! بەهۆی سەبر وحەوسەڵەی زۆری خوداوە فریو نەخۆن وئاگاتان لەخەشم وتوڕەیی خودا بێت! چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت: (فلما آسفونا انتقمنا منهم)". واتە: كاتێك ڕكی ئێمەیان هەستاند، تۆڵەی خۆمانمان لێ كردنەوە. قورتوبى: ١٩/ ٦٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى مەترسى فريوخواردن وبەردەوامى لەسەر تاوان بكە.

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 56

فَجَعَلۡنَٰهُمۡ سَلَفٗا وَمَثَلٗا لِّلۡأٓخِرِينَ ٥٦

باسی ئەوانە بووە هۆی ڕێنوێنی وئامۆژگاری بۆ هەندێك وگومڕایی وسەرلێشێوانیش بۆ هەندێك، واتە: هەر كەسێك بیەوێت حاڵی وەك حاڵی ئەوان بێت، كاری وەك كارەكانی ئەوان ئەنجام دەدات، هەر كەسێكیش بیەوێت لەو سزایە ڕزگاری ببێت كەتوشی ئەوان هات، ئەوا خۆی لەو كارانە دەپارێزێت كەئەوان كردوویانە. بيقاعى: ٧/ ٣٩.
پرسیار: خواى گەورە چۆن چۆنى هەواڵ ودەنگوباسى گەلانى پێشوو دەكاتە هۆكارى ڕێنوێنى بۆ هەندێك وگومڕاييش بۆ هەندێك؟