قورئان
ﯗ
ﱑ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ٥٢ ٥٢ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٥٣ ٥٣
ﯘ
ﮉ ﮊ ٣ ٣ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ٤ ٤ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٥ ٥ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ٦ ٦ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
٧ ٧ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
٨ ٨ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ٩ ٩ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ١٠ ١٠
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ رُوحٗا مِّنۡ أَمۡرِنَاۚ
مەبەست قورئانە، بۆیە بەڕۆح وگیان ناو براوە، چونكە مایەی ژیانە ودژی مەرگی نەفامییە.. مالیكی كوڕی دینار دەفەرمووێت: ئەی ئەهلی قورئان! قورئان چ شتێكی لەناو دڵی ئێوەدا چاندووە؟ قورئان بەهاری دڵانە وەك چۆن باران بەهاری زەوی وزارە. قورتوبى: ١٨/ ٥٠٩.
پرسیار: ناوهێنانى قورئان بە(روح) هاندان وبەڵگەيەكى پاك وپوختە، ڕوونى بكەرەوە.
مَا كُنتَ تَدۡرِي مَا ٱلۡكِتَٰبُ وَلَا ٱلۡإِيمَٰنُ
خوای گەورە ئاوا وەسفی پێغەمبەری(ﷺ) كردووە، هەڵبەت پێش ئەوەی ببێت بەپێغەمبەر وسرووشی بۆ بنێرێت، واتە: تۆ نەتدەزانی كتێب چییە؟ پێغەمبەری خوا(ﷺ) زاتێكی نەخوێنەوار بوو، نە دەیتوانی هیچ بنووسێت، نە دەیتوانی هیچ بخوێنێتەوە، ئەم سیفەتەی پێغەمبەر(ﷺ) باشترین بەڵگەیە لەسەر ئیعجاز وڕاستێتی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(ﷺ). شەوكانى: ٤/ ٥٤٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر ڕاستێتى پێغەمبەرايەتى پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ)؟
وَلَٰكِن جَعَلۡنَٰهُ نُورٗا نَّهۡدِي بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنۡ عِبَادِنَاۚ وَإِنَّكَ لَتَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٢
چونكە قورئان هۆكاری ڕێنوێنییە بەنوور ناوبراوە، چونكە ڕێنوێنی وزانست لەتیشك ونوور، گومڕایی ونەفامیش لەتاریكی دەچن، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ﴾ البقرة: ٢٥٧. واتە: لەتاریكییەوە دەریان دەهێنێت بۆ ناو ڕۆشنایی (مەبەست لەتاریكی كوفرە ومەبەست لەڕۆشنایی ئایینی ئیسلامە. و) هەروەها مرۆڤی ڕێبوار ئەگەر لەتاریكیدا ڕێ بكات ڕێگاكەی ون دەكات، جا هەر كاتێك تیشكێكی دەستكەوت ڕێگاكە دەدۆزێتەوە، كەواتە نوور هۆكاری ڕێنوێنییە، بەڵام تەنها ئەو كەسانە دەستیان پێی دەگات كەلەمپەڕێكیان لەسەر ڕێگا نەبێت، ئەگینا هۆكارەكانی ڕێنوێنی هیچ سوودێكی پێ ناگەیەنن، بۆیە خوای گەورە دەفەرمووێت: (نهدي به من نشاء من عبادنا). واتە: ئەو عەبدانەی كەخۆمان دەمانەوێت پێی ڕێنوێنی دەكەین ودەیخەینە سەر ڕێگای ڕاست. ابن عاشور: ٢٥/ ١٥٤.
پرسیار: بۆچى قورئان بەڕۆشنايى چوێنراوە؟ چ كەسانێك بەهرە لەڕۆشنايى قورئان دەبەن؟
وَإِنَّهُۥ فِيٓ أُمِّ ٱلۡكِتَٰبِ لَدَيۡنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ٤
خوای گەورە باسی ڕێز وگەورەیی قورئانی لەلای باڵانشینان (الملأ الأعلی) گێڕایەوە، بۆ ئەوەی دانیشتوانی سەرزەویش ڕێزی لێ بگرن وبەچاوی گەورەییەوە سەیری بكەن وگوێڕایەڵی لێ بكەن. ابن كثير: ٤/ ١٢٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى گەورەيى قورئانى لەلاى باڵانشينان گێڕايەوە؟
أَفَنَضۡرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكۡرَ صَفۡحًا أَن كُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّسۡرِفِينَ ٥
قەتادە دەفەرمووێت: سوێند بەپەروەردگار! ئەگەر ئەو دەمەی چینی یەكەمی ئەم گەلە قورئانیان ڕەت كردەوە، خوای گەورە گلی بدایەتەوە ودیسانەوە نەیناردایەتەوە، ئەوا بێگومان هەمووان تیادەچوون، بەڵام خوای گەورە لەڕووی سۆز وبەزەییەوە قورئانی بۆ گەڕاندنەوە وبۆی دووبارە كردنەوە. قورتوبى: ١٩/ ٧.
پرسیار: ئەگەر لەسەرەتاى دابەزينى قورئاندا كاتێك خەڵكى گاڵتەيان بەقورئان دەكرد ووەرياننەگرت، خواى گەورە ديسانەوە سرووشى نەناردايە وقورئانى دانەبەزاندايە، چ ڕووداوێك دەقەوما؟
أَفَنَضۡرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكۡرَ صَفۡحًا أَن كُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّسۡرِفِينَ ٥
هەرچەندە حاڵ وباڵی خۆتان وای دەخواست كەلێتان گەڕێین تا لەسەر گومڕایی وكوفری خۆتان بمێننەوە وبەو حاڵە بمرن ولەسزا ودۆزەخی هەتا هەتاییدا بمێننەوە، بەڵام بەهۆی ئەو سۆز وبەزەییە گەورەیەی كەهەمانە لێتان نەگەڕاین، بەڵكو بەناردنی پێغەمبەرێكی ئەمین ودەستپاك وبەناردنە خوارەوەی كتێبێك كەڕۆشنایی بەخشە، ئێوە بەرەو ڕێگای هەق وڕاستەڕێ ڕێنوێنی دەكەین. ئالوسى: ٢٥/ ٩٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر سۆز وميهرەبانى بێ شومارى پەروەردگار، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن نَّبِيٍّ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٧
دڵدانەوەیە بەپێغەمبەر(ﷺ)، واتە: (دڵت لەخۆت دانەمێنێت وخەم مەخۆ. و) ئەم هاوەڵپەرستانە چیان كردووە بەتۆ، پێغەمبەرانی پێش تۆش لەلایەن هاوەڵپەرستانی سەردەمی خۆیان، وایان لێكراوە. قورتوبى: ١٩/٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باس ئەوەى كرد كەپێغەمبەرانى پێشوو لەلايەن كافرانى سەردەمى خۆيانەوە گاڵتەيان پێكراوە؟