قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣

٤ ٤


ﭿ ٥ ٥


٦ ٦


٧ ٧

٨ ٨


٩ ٩

١٠ ١٠
483
سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 3

كَذَٰلِكَ يُوحِيٓ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٣

هەڵبژاردنی هەردوو سیفەتی (العزيز الحكيم) بۆ وشەی پیرۆزی (الله) لەبەر ئەوەیە كەئەم دوو سیفەتەی كەلەئایەتەكەدا باسكرا زیاترین پەیوەندی هەیە بەم باسەوە كەخودای گەورە هەر كەسێكی بیەوێت بۆ پەیامەكەی خۆی هەڵیدەژێرێت. ابن عاشور: ٢٥/ ٢٧.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەباسكردنى هەردوو سيفەتى (العزيز الحكيم) كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 5

تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ

واتە: وەختە ئاسمانەكان هەڵبووەشێنەوە وبكەون بەسەر یەكتردا، بەهۆی ئەو قسەیەی هاوەڵپەرستان كەدەیانگوت: (وقالوا اتخذ الله ولدا). البقرة: ١١٦. واتە: گوتیان كەخودا ڕۆڵەی بۆ خۆی بڕیار داوە. قورتوبى: ١٨/ ٤٤٤.
پرسیار: ئاسمانەكان بۆ خەريكە هەڵبووەشێنەوە وبەسەر يەكدا بكەون؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 5

تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ

پێشخستنی تەسبیحات بەسەر سوپاسدا ئاماژەیە بەوەی كەبەپاك وبێگەرد زانینی خودا لەو شتانەی كەشیاوی خوا نین، لەئیسبات كردنی سیفەتی كەماڵ بۆ خودا گرنگتر ولەپێشترە، چونكە بەپاك وبێگەرد زانینی خودا پێشەكییەكە بۆ زانینی ئەوەی كەخوای گەورە سیفەتی كەماڵی هەیە ولەهیچ لایەكەوە ناتەواوی عەیبی نییە. ابن عاشور: ٢٥/ ٣٣.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەسبيحات پێش حەمد وسوپاسى خواى گەورە كەوتووە؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 5

وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ

فریشتەكان داوا لەپەروەردگار دەكەن كەلەتاوانی بڕوادارانی سەرزەوی خۆش ببێت. تەبەرى: ٢١/ ٥٠٢.
پرسیار: ئەو باسە ڕوون بكەرەوە كەنزيكترين دروستكراوەكان لەخواى گەورە، دڵسۆزترين كەسن بۆ دروستكراوەكانى خوا.

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 10

وَمَا ٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِيهِ مِن شَيۡءٖ فَحُكۡمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۚ

مانا وچەمكی ئایەتەكە ئاوایە: یەكدەنگی زانایانی ئوممەت بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە وپڕ لەدڵنییاییە، چونكە خوای گەورە فەرمانی داوە كەئەو باسانەی كەڕای جیاوازمان لەسەری هەیە، بۆ لای ئەو بگەڕێنینەوە، هەرچی ئەو شتانەیشە كەیەكدەنگی وهاوڕاییان لەسەرە ئەوە یەكدەنگی وهاوڕایی زانایانی ئوممەتی بەسە، چونكە ئوممەتی ئیسلام لەهەڵە بەرییە (واتە: هەر هەمووی بەجارێك ناكەونە یەك هەڵەوە، ئەگەر بابەتەكە هەڵە بێت كەسانێك لێی ڕاست دەبنەوە ودەزانن هەڵەیە. و) كەواتە: هاودەنگی ویەكڕایی زانایانی ئوممەت هاوڕای قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خودایە(ﷺ). سەعدى: ٧٥٣.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەچۆن ئەم ئايەتە دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەى كەيەكدەنگى زانايان (إجماع) يەكێكە لەبەڵگە يەكلاكەرەوەكان؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 10

عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ ١٠

خوای گەورە ئەم دوو بنەمایەی (واتە: تەوەككول وگەڕانەوە وتەوبە بۆ لای خودا. و) لەزۆر جێگایەك لەقورئانی پیرۆزدا باس كردووە، چونكە بەكۆكردنەوەی ئەم دوو بنەمایە مرۆڤ دەگاتە پلەی كەماڵ، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ﴾ الفاتحة: ٥. واته: تەنها تۆ دەپەرستین وپشتیشمان هەر بەتۆ دەبەستین. هەروەها دەفەرمووێت: ﴿فَٱعۡبُدۡهُ وَتَوَكَّلۡ عَلَيۡهِ﴾ هود: ١٢٣. واتە: دەی خودا بپەرستە وپشت هەر بەو ببەستە. سەعدى: ٧٥٤.
پرسیار: بۆچى لەزۆر شوێنێكى قورئاندا خواى گەورە باسى تەوەككول وعيبادەتى پێكەوە كردووە؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 10

ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّي عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ ١٠

باسكردنی فیعلی (توكلت) بەشێوەی كاری تێپەڕ -فیعلی ماضی- وفیعلی (أنيب) بەشێوەی كاری تێنەپەڕ -فیعلی مضارع- ئاماژە بەوە دەدا كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) پێش ئەوەش بزانێت كەخزم وكەسوكار ودەوروبەرەكەی لێی دوور دەكەونەوە، هەر پشتی بەخوا بەستبوو (نەك بەخزم وكەسوكارو دەوروبەر. و) واتە: پێش ئەوەیش كەكەسوكار ودەوروبەری بەدەم بانگەوازەكەیەوە نەیەن ئەو هەر كەسێكی وا بووە كەپشتی بەخوا بەستبوو.. دیسان هاتنی فیعلی (أنيب) بەشێوەی كاری تێنەپەڕ -فیعلی مضارع- ئاماژەیە بەوەی كەتەوبە وگەڕانەوەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بۆ لای پەروەردگار بەردەوامە ونوێ دەبێتەوە. ابن عاشور: ٢٥/ ٤٣.
پرسیار: بۆچى فيعلى (توكلت) بەشێوەى كارى تێپەڕ ـ فيعلى ماضى ـ وفيعلى (أنيب) بەشێوەى كارى تێنەپەڕ ـ فيعلى مضارع ـ هاتووە؟