قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣

٤ ٤


٥ ٥
ﭿ
٦ ٦

٧ ٧

٨ ٨


٩ ٩


١٠ ١٠

١١ ١١
477
سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 2

تَنزِيلٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٢

گەورەترین وبەنرخترین ومەزنترین سۆز ومیهرەبانی خودا بریتییە لەدابەزاندنی قورئان كەمایەی زانیاری وڕێنوێنی ونوور وشیفا وسۆز ومیهرەبانی وهەواڵی زۆرە، ئەمە گەورەترین ناز ونیعمەتی خوایە بۆ بەندەكانی. سەعدى: ٧٤٤.
پرسیار: گەورەترين ديمەنى سۆز وميهرەبانى خوا بۆ بەندە باوەڕدارەكانى كامەيە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 3

كِتَٰبٞ فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥ

(فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥ)واتە: باس كراوە وڕاڤە وتەفسیر كراوە. قەتادە دەفەرمووێت: تێیدا حەڵاڵەكان لەحەرامەكان جوێ كراونەتەوە، خواپەرستی لەتاوان جوێ كراوەتەوە. حەسەن دەفەرمووێت: بەڵێن وهەڕەشەكان لێك جیا كراونەتەوە وباسكراون. سوفیان دەفەرمووێت: پاداشت لەسزا وتۆڵە جوێ كراوەتەوە، (فصلت) جیاوازی خستووەتە نێوان هەق وناهەق، یان هەندێكی لەهەندێكی جیاوازە، چونكە مانا ومەبەستەكانیان جیاوازن. قورتوبى: ١٨/ ٣٩٠.
پرسیار: مەبەست لەجياوازى هەندێك ئايەت لەهەندێكى تر چییە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 4

بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا فَأَعۡرَضَ أَكۡثَرُهُمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ ٤

(بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا)واتە: هەندێك جار مزگێنی بەباوەڕداران دەدات وهەندێك جار هۆشداری بەكافران دەدات ودەیانترسێنێت، (فَأَعۡرَضَ أَكۡثَرُهُمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ) واتە: زۆربەی قوڕەیشییەكان، هەرچەندە قورئان زۆر ڕوونە ومانا ومەبەستەكانی شاراوە نییە، بەڵام ئەوانە هیچی لێ تێناگەن. ابن كثير: ٤/ ٩٢.
پرسيار: ئايا هەمو قوڕەيشيەكان لەقورئان تێدەگەيشتن؟ بەپێى ئايەتەكە وەڵام بدەرەوە.

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 5

وَقَالُواْ قُلُوبُنَا فِيٓ أَكِنَّةٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ وَفِيٓ ءَاذَانِنَا وَقۡرٞ وَمِنۢ بَيۡنِنَا وَبَيۡنِكَ حِجَابٞ فَٱعۡمَلۡ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ ٥

مەبەست لەو پەردە وداپۆشەرەی كەلەئایەتەكەدا باسكراوە دژایەتی وقسەی جیاوازیانە لەمەڕ ئایینەوە، چونكە ئەوانە بەندەكانیان دەپەرست، بەڵام پێغەمبەر(ﷺ) تەنها خودای دەپەرست وهیچ كەسێكی بەشەریك وهاوەڵی خوا نەدەزانی، ئەمە هەمان ئەو پەردە وداپۆشەرەیە كەئەوان دەیانگوت لەنێوان ئێمە وپێغەمبەری خوادا(ﷺ) هەیە. تەبەرى: ٢١/ ٤٢٩.
پرسیار: كافرەكان دەيانگوت لەنێوان ئێمە وپێغەمبەردا(ﷺ) پەردە هەيە، مەبەستە لەو پەردەيە چییە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 6

قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَٱسۡتَقِيمُوٓاْ إِلَيۡهِ وَٱسۡتَغۡفِرُوهُۗ وَوَيۡلٞ لِّلۡمُشۡرِكِينَ ٦

واتە: من فریشتە نیم، بەڵكو تاكێكم لەنەوەكانی ئادەم. حەسەن دەفەرمووێت: خوای گەورە ملكەچی وخاكێتی فێر كردووە. قورتوبى: ١٨/ ٣٩٢.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخۆبەكەمزانى وخاكێتى چەندە گرنگە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 7

ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ ٧

فإن قلت: لمَ خص من بين أوصاف المشركين منع الزكاة مقرونًا بالكفر بالآخرة؟ قلت: لئەگەر پرسیار بكرێت بۆچی لەنێو سیفەتی هاوەڵپەرستاندا زەكات نەدان لەتەك باوەڕ نەهێنان بەقیامەت باسكراوە؟ وەڵامەكەی ئەمەیە: خۆشەویسترین شتی مرۆڤ بریتییە لەسەروەت وسامان، ئەمە تێكەڵ بەگیانی كراوە، كەواتە بەخشینی سەروەت وسامان باشترین وبەهێزترین بەڵگەیە لەسەر بەردەوامی ونییەت پاكی وڕاوەستاوی مرۆڤ لەسەر ئایینەكەی، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ﴾ [البقرة: 265] واتە: ئەو كەسانەی كەلەچاكە كردنا لەگەڵ هەژاراندا بەئومێدن خودا لەخۆ ڕازی بكەن ودڵیان بەبڕوا پتەوبێت. واتە: دڵیان بەسامان بەخشین پتەو دەكەن وڕاوەستانی خۆیان دەچەسپێنن. قورتوبى: ١٨/ ٣٩٣.
پرسیار: بۆچى زەكات نەدان وباوەڕنەبوون بەقيامەت پێكەوە باسكراون؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 9 - 10

۞قُلۡ أَئِنَّكُمۡ لَتَكۡفُرُونَ بِٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ فِي يَوۡمَيۡنِ وَتَجۡعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٩ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ مِن فَوۡقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقۡوَٰتَهَا فِيٓ أَرۡبَعَةِ أَيَّامٖ سَوَآءٗ لِّلسَّآئِلِينَ ١٠

حیكمەت ودانایی لەدروست كردنی هەموو دروستكراوەكان لەو ماوەدا -لەگەڵ ئەوەی كەخوای گەورە دەیتوانی بەیەك چركە هەر هەموویان دروست بكات- ئەوەیە كە: بەندەكانی خۆی فێری ئارامی ولەسەرخۆیی بكات. ابن عەتيە: ٥/ ٥.
پرسیار: دروستكردنى ئاسمانەكان وزەوى ودروستكراوەكانى تر ماوەيەكى پێ چووە، لەگەڵ ئەوەشدا خواى گەورە دەيتوانى بەيەك چركە هەموويان دروست بكات، دانايى وحيكمەت چییە لەوەدا كەهەمووانى بەچركەيەك دروست نەكردووە؟