قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٧٨ ٧٨

٧٩ ٧٩
ﭿ

٨٠ ٨٠

٨١ ٨١



٨٢ ٨٢

٨٣ ٨٣


٨٤ ٨٤

٨٥ ٨٥
476
سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 80

وَلَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَلِتَبۡلُغُواْ عَلَيۡهَا حَاجَةٗ فِي صُدُورِكُمۡ وَعَلَيۡهَا وَعَلَى ٱلۡفُلۡكِ تُحۡمَلُونَ ٨٠

لەم ئایەتەدا مەبەست لەسوود وەرگرتن، جگە لەئەو سوودانەیە كەلەئایەتی پێشوودا بەڕستەی (ومنها تأكلون)باسی لێكرا، كەلەوێ مەبەست خواردنی گۆشتی ئاژەڵ بوو، (لەم ئایەتەشدا مەبەست چەند سوودێكی ترە. و) واتە: سوود وەرگرتن لەخوری وموو وكەرك وشیر ونرخ وسوود وەرگرتن لێیان وەك خوێنبایی ومارەیی، هەروەها سوود وەرگرتن لەپێستەكانیان بۆ دروستكردنی خێمە وشتی تر وبەكارهێنانی پێستەكان بۆ دانیشتن لەسەریان وهەروەها سوود وەرگرتن لەجوانی ئەو ئاژەڵانە لەكاتی لەوەڕ لەپاوانەكانیاندا. ابن عاشور: ٢٤/ ٢١٥ـ ٢١٦.
پرسیار: باسى هەندێك لەو سوودانەى ئاژەڵ بكە كەڕستەى(ولكم فيها منافع)دەيانگرێتەوە.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 82

أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ

سەیر كردنێك كەهاوڕێ لەگەڵ بیركردنەوە وڕامان وبەبەڵگە وەرگرتن بێت، نەك هەروا سەیركردنێكی سەرپێیی وبێ ئاگایانە. سەعدى: ٧٤٤.
پرسیار: سەير كردن لەشوێنەوارى ئەوانەى كەخواى گەورە لەناوى بردن، چ كاتێك بەسوودە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 83

فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرِحُواْ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ

مەبەست لەم زانستە، هەموو ئەو زانستانەیە كەدژن لەگەڵ پەیامی پەیامبەراندا، لەسەروی هەموویانەوە فەلسەفە ومەنتیقی یۆنانییەكان، كەزۆرێك لەئایەتەكانی قورئانیان ڕەت دەكردەوە وباوەڕیان پێی نەبوو، بەهای قورئان لەدڵی خەڵكدا كەم دەكەنەوە، ئەو بەڵگە یەكلاكەرەوانەی كەلەقورئاندان بەبەڵگەی سادە وساكار دەزانن، بەو جۆرە مرۆڤە ساویلكە نەخوێنەوارەكان وئەوانەش كەئاستی خوێندیان لاوازە، دەخاپێنن، ئەمەش گەورەترین ئیلحادە بەرامبەر بەقورئان ودژی قورئانە. سەعدى: ٧٤٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەندێك جار هەندێك زانست خراپە وبەكەڵك نايەت.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 83

فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرِحُواْ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ

(لە ڕستەی -رُسُلُهُم-.و) ڕاناوەكە بۆ گەلانی بێباوەڕ دەگەڕێتەوە، سەبارەت بەو زانستەی ئەوان كەچ زانستێك بووە، چەند قسەیەك هەیە: یەكەم: (بەپێی ئەو زانستە چەوتەی خۆیان. و) باوەڕیان بەوە نەبوو كەدووبارە زیندوو دەبنەوە ولێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. دووەم: مەبەست لەئەو زانستەیە كەپەیوەندی بەدونیا وسوود وقازانجی دونیایی هەیە. سێیەم: مەبەست زانستی فەلسەفەیە، ئەو فەلسەفەیەی كەزانستە شەرعییەكانی پێ پووچەڵە. ابن جزى: ٢/ ٢٨٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەهەندێك بەناو زانست بارن بەسەر خاوەنەكانيانەوە، باسى هەندێك لەوانە بكە..

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 83

فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَرِحُواْ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ

بەپێی ڕاوبۆچوونی خۆیان وبەخەیاڵی نابەجێی خۆیان ناویان نابوو زانست، بەڵام لەڕاستیدا نەك زانست نەبوو، بەڵكو نەفامیی بوو. قورتوبى: ١٨/ ٥٥.
پرسیار: ئايا ئەو بێباوەڕانەى كەباوەڕيان بەپێغەمبەران نەهێنا هەر بەڕاستى زانا بوون؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 84

فَلَمَّا رَأَوۡاْ بَأۡسَنَا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥ وَكَفَرۡنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشۡرِكِينَ ٨٤

سیفەتی هەندێك لەو كەسانە باس دەكات كەدوای هاتنی سزا باوەڕیان هێناوە، بەڵام هیچ سوودێكی بۆیان نەبووە. ئەم هەواڵە هانی عەرەبەكانی داوە كەهەتا زووە باوەڕ بهێنن ودوا نەكەون، بۆ ئەوەی توشی سزایەك نەبنەوە كەئیتر دەستیان لەبن هەمبانەوە دەربچێت وتەوبە هیچ سوودێكیان پێ نەگەیەنێت. ابن عەتيە: ٤/ ٥٧٢.
پرسیار: ئاگاداركردنەوەى قوڕەيشيەكان لەوەى كەپێشينان دواى ئەوەى سزا هات باوەڕيان هێنا وباوەڕەكەيان هيچ سوودێكى نەبوو، چ خاڵێكى لەخۆ گرتووە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 85

فَلَمۡ يَكُ يَنفَعُهُمۡ إِيمَٰنُهُمۡ لَمَّا رَأَوۡاْ بَأۡسَنَاۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي قَدۡ خَلَتۡ فِي عِبَادِهِۦۖ

واتە: سوننەتی خوای گەورە لەمەڕ كافرانەوە ئەوەیە كەكاتێك سزاكە دەبینن ئیتر باوەڕهێنان هیچ سوودێكیان پێ ناگەیەنێت.. هەروەها تەوبەی دوای سزا بینین هیچ سوودێكی نییە. قورتوبى: ١٨/ ٣٨٦.
پرسیار: سوننەتى خودا لەمەڕ كافرانەوە چۆنە؟ بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە..