قورئان
ﯕ
ﱐ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ٦٧ ٦٧ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٦٨ ٦٨ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ٦٩ ٦٩ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٧٠ ٧٠ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٧١ ٧١ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٧٢ ٧٢ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ٧٣ ٧٣ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٧٤ ٧٤
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ٧٥ ٧٥ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ٧٦ ٧٦ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٧٧ ٧٧
إِذِ ٱلۡأَغۡلَٰلُ فِيٓ أَعۡنَٰقِهِمۡ وَٱلسَّلَٰسِلُ يُسۡحَبُونَ ٧١
حەسەنی كوڕی ئەبولحەسەن دەفەرمووێت: بەستی زنجیر وتۆق كردنی دۆزەخییەكان بۆ ئەوە نییە كەئەوان ئەگەر زنجیر نەكرێن دەتوانن لەسزای پەروەردگار هەڵبێن، بەڵكو بۆ ئەوەیە كەكاتێك گڵپە ونیرەی ئاگر ئەوان دەباتە سەرەوە، بەو زنجیرانە دیسانەوە بۆ ناو ئاگرەكە ڕادەكێشرێنەوە. ابن عەتيە: ٤/ ٥٦٩.
پرسیار: بۆچى دۆزەخيەكان زنجيريان لەمل دەكرێت؟
فِي ٱلۡحَمِيمِ ثُمَّ فِي ٱلنَّارِ يُسۡجَرُونَ ٧٢
(لەناو عەرەبا. و) كاتێك كەسێك تەنوورەكەی پڕ لەئاگر دەكات دەڵێت: سجرت التنور. واتە: تەنوورەكەم داگیرساند وگەرمم كرد. واتە: ئەوانە وەك چۆن دار دەخرێتە ناو تەنوورەوە، ئاوا دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، بۆیە موجاهید لەتەفسیرەكەی خۆیدا دەفەرمووێت: ئەوان دەبنە دەستەچیلەی ئاگر وئاگریان پێ خۆش دەكرێت. ابن جزى: ٢/ ٢٨٥.
پرسیار: ئەم ئايەتانە بەڵگەن لەسەر مەترسى چەلەحانێ وقسەكردن لەسەر بابەتێك بەبێ زانيارى، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
ثُمَّ قِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تُشۡرِكُونَ ٧٣ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالُواْ ضَلُّواْ عَنَّا بَل لَّمۡ نَكُن نَّدۡعُواْ مِن قَبۡلُ شَيۡـٔٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٧٤
كوا لەكوێن ئەو بتانەی كەئێوە لەجیاتی خوا دەتانپەرستن، با بێنە یارمەتی ئێوە ولەو موسیبەت وسزایە ڕزگارتان بكەن كەتێی كەوتوون؟ چونكە پەرستراو یارمەتی بەندەكانی خۆی دەدا!. ئەم قسەیە بەمەبەستی سەركۆنە كردنی ئەوان دەكرێت، بەهۆی ئەو كار وكردەوانەی كەلەدونیادا كردوویانە. تەبەرى: ٢١/ ٤١٦.
پرسیار: هاوەڵپەرستان لەكاتى چوونە ناو ئاگر، چ داواكاريیەكيان لەپەرستراوەكانى خۆيان هەيە؟
ثُمَّ قِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تُشۡرِكُونَ ٧٣
لێرەدا بەمەبەستی ئاشكرا كردنی هەڵەكانی ئەوان پرسیار كراوە، چونكە ئەوان لەدونیادا جاڕی ئەوەیان دەدا كەبۆیە ئەو بتانە دەپەرستن، تا لەقیامەتدا لەخزمەت خوای گەورەدا ببنە تكاكار بۆیان ولەخەشمی خوای گەورە كەم بكەنەوە، بەڵام كاتێك سزا دادەبارێت بەسەریاندا وهیچ تكاكارێك نابینن، بەمەبەستی وەبیر خستنەوەی قسەكانی دونیایان پێیان دەگوترێت: (أين ما كنتم تشركون).واتە: كوان ئەوانە كەدەتانگوت: شەریكی خودان؟!. ابن عاشور: ٢٤/ ٢٠٤.
پرسیار: ئەم پرسيارەى كەلەم ئايەتەدا كراوە، بەچ مەبەستێك كراوە؟
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمۡ تَفۡرَحُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَمۡرَحُونَ ٧٥
ئەم سزایە لەبری ئەوەی كەدڵتان بەتاوان خۆش بوو، ئەم قسەیە وەك سەركۆنە ولۆمە كردن بەوانە دەگوترێت، واتە: ئەم سزایە بەهۆی ئەوەوە بەئێوە گەییوە كەلەدونیادا دڵتان بەتاوان وماڵی زۆر وشوێنكەوتەی زۆر ولەشساغی وئەو شتانە خۆش بوو. قورتوبى: ١٨/ ٣٨٣.
پرسیار: ئەو سزايەى كەلەئايەتەكەدا باسكراوە، بۆچى بەرۆكى ئەوانە دەگرێت كەسزا دەدرێن؟ چ پەندێك لەم ئايەتەش وەردەگيرێت؟
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمۡ تَفۡرَحُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَمۡرَحُونَ ٧٥
واتە: دڵتان بەو كارە پووچەڵانە خۆشە كەدەیكەن، ئەم دڵخۆشیەتان ناپەسەندە ومایەی سزایە، بەپێچەوانەی شادی ودڵخۆشیەك كەپەسەند بێت، خوای گەورە لەبارەی دڵخۆشی وشادی پەسەند دەفەرمووێت: ﴿قُلۡ بِفَضۡلِ ٱللَّهِ وَبِرَحۡمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلۡيَفۡرَحُواْ﴾ [يونس: 58]؛ واته: بڵێ: بەفەزڵی خوا ولەسۆنگەی سۆز ومیهرەبانی خوداوە، كەواتە دەبێت پێی خۆشحاڵ ببن. مەبەست لەم خۆشحاڵیە خۆشحاڵیە بەزانستی بەسوود وكار وكردەوەی چاك. سەعدى: ٧٤٣.
پرسیار: كام جۆرە لەخۆشحاڵى پەسەندە وكامەيان ناپەسەندە؟
فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعۡضَ ٱلَّذِي نَعِدُهُمۡ أَوۡ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيۡنَا يُرۡجَعُونَ ٧٧
ئەگەر هەندێك لەو سزایەت پیشان بدەین كەئەوانی پێ سزا دەدەین، چاوت پێی ڕوون دەبێتەوە، ئەگەر تۆش پێش ئەوان بمرێنم، ئەوا ئەوانیش هەر بۆ لای من دێنەوە، ئەوكاتە سەختترین تۆڵەیان لێ دەستێنمەوە. ابن جزى: ٢/ ٢٨٦.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەڕستەى (فإما نرينك)هۆكارى دڵدانەوە وهێوربوونەوەى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) بووە..