قورئان
ﯔ
ﱐ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
٥٨ ٥٨ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ٥٩ ٥٩ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٦٠ ٦٠ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ٦١ ٦١ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ٦٢ ٦٢ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ٦٣ ٦٣ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٦٤ ٦٤ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ٦٥ ٦٥ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ٦٦ ٦٦ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٦٧ ٦٧
أَوۡ تَقُولَ لَوۡ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ ٥٧ أَوۡ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلۡعَذَابَ لَوۡ أَنَّ لِي كَرَّةٗ فَأَكُونَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٥٨
ورتەورتی ناو نەفس وخەیاڵ بەو جۆرەی كەمێشك ڕیزی كردووە، باسكرا، سەرەتا خەفەت بۆ ئەوە دەخوا كەخۆی فڕێ داوەتە ناو سزا، دواتر دەگاتە داوی لێبووردن وئەوە ڕادەگەیەنێت كەبێزارە لەتاوانەكانی وهیوادارە بەم كارەی ڕزگاری ببێت، دواتر ئارەزووی ئەوە دەكات بگەڕێتەوە بۆ دونیا بۆ ئەوەی دەست بەكار وكردەوەی چاك بكات، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿قَالَ رَبِّ ٱرۡجِعُونِ * لَعَلِّيٓ أَعۡمَلُ صَٰلِحٗا فِيمَا تَرَكۡتُ﴾ [المؤمنون: 99- 100]؛ واتە: (خوا نهناسان بهردهوام لهسهر ڕێبازی چهوتیانن)، ههتا ئهو كاتهی مردن یهخهیان دهگرێت، ئهوسا ههر یهكهیان دهڵێت: پهروهردگارا بمگێڕهرهوه بۆ دنیا... بهڵكو چاكه ئهنجام بدهم وكاری باشه بكهم وئهو ههڵانهی كه له دهستم چووه لهمهودوا لهدهستی نهدهم. ئەم ڕیزبەندییە وردترین ڕیزبەندییە. ابن عاشور: ٢٤/ ٤٧.
پرسیار: باسى پەيوەندى ئەم ئايەتانە بكە لەگەڵ ئەو ختورە وخەياڵانەى كەلەقيامەتدا دێنە ناو دڵى خراپەكاران..
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ ٦٠
سزادانی ئەوانەی كەخۆبەزلزان بوون، بەڕەشبوونەوەی دەموچاویان، زۆر لەگەڵ لەخۆباییبوونەكەیاندا گونجاوە، مرۆڤی لوتبەرز كاتێك دەبینێت دەموچاوی ڕەش داگیرساوە، ئیتر لووتی دەشكێت، چونكە مرۆڤی لوتبەر هەتا زیاتر بزانێت كەخەڵكی ئاگایان لەكەموكوتییەكانیەتی، زیاتر بەخۆدا دەشكێتەوە وسەرشۆڕ دەبێت. ابن عاشور: ٢٤/ ٥١.
پرسیار: بۆچى لەپەسڵاندا دەموچاوى ئەوانەى كەخۆبەزلزانن ڕەش دادەگيرسێت؟
وَيُنَجِّي ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ بِمَفَازَتِهِمۡ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٦١
واتە: ئەوانەی كەخاوەنی تەقوان ولەخواترسن، خوای گەورە لەئاگری دۆزەخ ڕزگاریان دەكات، چونكە خۆبەزلزان نین، كەواتە تەقوا ولەخواترسان لەگەڵ خۆبەزلزانیدا دژ بەیەكترن، چونكە تەقوا كامڵ بوونی ئاكارە شەرعییەكانە، دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لەهەموو ئەو شتانەی كەخوای گەورە نەهی لێكردووە وجێبەجێ كردنی ئەوانەش كەفەرمانی پێكردووە، هەرچی خۆبەزلزانین وفیس ولوتبەرزیش هەیە، ئەوە نەخۆشییەكی ناو دڵە ودەروونییە. ابن عاشور: ٢٤/ ٥٢.
پرسیار: بۆچى دواى باسى فيس گەورەكان باسى پارێزكارەكان كرا؟
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ
ئەم ئایەتە وئایەتەكانی هاوشێوەی ئەم ئایەتە كەلەقورئاندا زۆرن، بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەجگە لەخوای گەورە هەموو شتێكی تر (لە لایەن خوداوە. و) دروستكراوە، كەواتە قسەی ئەو كەسانە ڕەتدەكەنەوە كەدەڵێن: هەندێك لەدروستكراوەكان قەدیمن (واتە: هەر بوون وسەرەتایان نییە. و) وەك فەیلەسوفەكان كەبڕوایان وایە زەوی وئاسمانەكان وڕۆحەكان قەدیمن وسەرەتایان نییە، هەروەها قسەی ئەوانەی شوێن پووچەڵ وناهەق كەوتوون كەبۆنی پەكخستنی (تعطیل) ئافرێنەریان لێدێت لەداهێنان ودروستكردن. سەعدى: ٧٢٨.
پرسیار: وەڵامى ئەو كەسانە چۆن دەدەيتەوە كەباوەڕيان بەكۆنى وقەديمى وبێ سەرەتايى هەندێك لەدروستكراوەكان هەيە؟ بەڵگەى پووچەڵيى ئەو قسانە كامەيە؟
قُلۡ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَأۡمُرُوٓنِّيٓ أَعۡبُدُ أَيُّهَا ٱلۡجَٰهِلُونَ ٦٤
واتە: ئەم كارە بەهۆی نەفامییەوە لەئێوە دەركەوتووە، ئەگەر زانست وزانیاریتان هەبا بەوەی كەخوا لەهەموو ڕوویەكەوە كامڵ وبێ عەیبە وتەواوی ناز ونیعمەتەكان هەر ئەو دەیبەخشێت وهەر ئەو شیاوی پەرستنە، نەك ئەو كەسەی كەلەهەموو ڕوویەكەوە ناتەواوە وهیچ سوود وزیانێكی بەدەست نییە، ئەوا فەرمانی ئەو كارەتان بەسەر مندا نەدەدا. سەعدى: ٧٢٩.
پرسیار: بۆچى سيفەتى نەفامى ونەزانى دراوەتە پاڵ هاوەڵپەرستان؟
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ٦٦
(وكن من الشاكرين)(یەكێك بەلەو كەسانەی سوپاسگوزاری خودا بەجێ دەهێنن. و) لەهەمبەر ئەو یارمەتیەی خودا كەیارمەتیی تۆی داوە. واتە: وەك چۆن سەبارەت بەناز ونیعمەتی دونیایی وەك لەشساغی وتەندروستی وپەیداكردنی ڕزق وڕۆزی سوپاسی خودا دەكەی، ئاواش سەبارەت بەناز ونیعمەتە ئایینییەكانی وەك ئیخلاس وتەقوا سوپاس وستایشی خودا دەكرێت، نەك هەر ئەوە، بەڵكو ناز ونیعمەتی ڕاستەقینە ئەوانەن كەناز ونیعمەتی ئایینین. سەعدى: ٧٢٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (وكن من الشاكرين)كۆتايى هاتووە؟
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ٦٦
خوای گەورە دەفەرمووێت: هاوەڵپەرستان وەك پێویست ڕێزی خودایان نەگرت، چونكە غەیری خودایان دەپەرست، خوای گەورە ئەو خوایەیە كەهیچ كەسێك لەئەو گەورەتر وهێندەی ئەو گەورە نییە، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، خاوەنی هەموو شتێكە، هەموو شتێك لەژێر دەسەڵات وهێزی ئەوایە. موجاهید دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە لەبارەی هاوەڵپەرستانی قوڕەیشەوە دابەزیوە. سووددی دەفەرمووێت: واتە: وەك پێویست خوایان بەگەورە نەزانی. موحەممەدی كوڕی كەعب دەفەرمووێت: ئەگەر ڕێزی خودایان گرتبا هەوڵی بەدرۆخستنەوەی فەرموودەی خودایان نەدەدا. عەلیی كوڕی ئەبو تەڵحە دەفەرمووێت: ابن عباس فەرموویەتی: (وما قدروا الله حق قدره)ئەو كافرانەن كەباوەڕیان بەهێز ودەسەڵاتی خوا نییە بەسەریاندا، هەر كەسێك باوەڕی هەبێت كەخوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ئەوە ڕێزی خودای گرتووە، هەر كەسێكیش باوەڕی بەوە نەبێت ئەوە ڕێزی خودای وەك پێویست نەگرتووە. فەرموودەی زۆر لەبارەی ئەم ئایەتە پیرۆزەوە گێڕانەوەی بۆ كراوە، ڕێگەی پەسەند بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە وئایەتەكانی هاووێنەی ئەم ئایەتە ئەوەیە كەپێشینە باشەكان پێیدا ڕۆیشتوون، ئەوان وەك خۆی ئایەتەكانیان خوێندوەتەوە وباوەڕیان پێی هەبووە ووەك خۆی ڕەواندوویانە، بەبێ چۆنیەتی وبەبێ مانا تێكدان وبەلاڕێدا بردن. ابن كثير: ٤/ ٦٦.
پرسیار: باشترين ڕێگە بۆ تەفسير كردنى ئەم ئايەتە وهاووێنەكانى كام تەفسيرەيە؟