قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٧ ٢٧


٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
ﭿ
٣٠ ٣٠
٣١ ٣١
٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥

٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧
٣٨ ٣٨
٣٩ ٣٩

٤٠ ٤٠
ﯿ
٤١ ٤١
٤٢ ٤٢
455
سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 29

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٩

بەپێی ڕواڵەتی ئەم ئایەتە، بیركردنەوە وڕامان لەئایەتەكان یەكێكە لەهۆكارەكانی دابەزینی قورئان، كەواتە: قورئان خوێندنەوە بەشێوەی تەرتیل ولەسەرخۆ، لەوە باشترە بەخێرایی بخوێنرێتەوە، چونكە لەكاتی هێواش خوێندنەوە وتەرتیلا بواری بیركردنەوە هەیە، بەڵام لەكاتی خێرا خوێندنەوە ئەو بوارە نییە. ابن عەتيە: ٤/ ٥٠٣.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان بيركردنەوە وهێواش خوێندنەوەى قورئان هەيە؟

سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 29

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٩

پیت وبەرەكەت لەتەواوی ئایەتەكانی قورئاندا بوونی هەیە، چونكە ئایەتەكانی قورئان یان ئەوەتا مرۆڤ بەرەو چاكە ڕێنوێنی دەكەن، یان ئەوەتا لەگەندەڵی وخراپەی دەگێڕنەوە، كەئەم دوو كارە هەم لەدونیادا وهەم لەقیامەتدا خێرە وچاكە وپیت وبەرەكەت لەوە گەورەتر هەر نییە. ابن عاشور: ٢٣/ ٢٥١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەپيت وبەرەكەت لەتەواوى ئايەتەكانى قورئاندا بوونى هەيە.

سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 29

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٩

(أولو الألباب):واتە: مرۆڤە ژیرەكان، ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەئەو كەسانەی پەند لەقورئان وەرناگرن، ژیر نین، هەروەها ئاماژەشە بەوەی كەپەند وەرگرتن سیفەتی مرۆڤی باوەڕدارە، باوەڕداران قسە دەبیستن وپەیڕەوی لەباشترینیان دەكەن، چونكە ئەوانە بیر لەئایەتەكانی قورئان دەكەنەوە ومانا ومەبەستی نوێ وتازەی لێ دەردەهێنن.. هەرچی كافریشە ئەوە پشتیان لەبیرلێكردنەوە ولێڕامان كردووە، كەواتە: بێگومان پەندی لێ وەرناگرن. ابن عاشور: ٢٣/ ٢٥٣.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە، ئەوە ڕوون بكەرەوە كەنيشانەى مرۆڤى ژير چییە؟

سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 32

فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ ٣٢

بۆیە ئەسپ بەخێر ناوبراوە، چونكە پاداشت وغەنیمەتیان بەناوچاوەوەیە. بەغەوى: ٣/ ٧٠٣.
پرسیار: بۆچى ئەسپ بەخێر ناوبراوە؟

سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 35

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ ٣٥

حەزرەتی سولەیمان پێش ئەوەی داوای پادشایی بكات، داوای لێخۆشبوونی لەخوای گەورە كرد، چونكە ئایینی لەدونیادا بەلاوە گرنگتر بوو، هەر لەبەر ئەوە كارە گرنگەكەی پێش خست وسەرەتا داوای ئەوەی كرد. ابن جزى: ٢/ ٢٥٥.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى سولەيمان سەرەتا داواى لێخۆشبوونى كرد پاشان پادشايى؟

سووڕەتی ص ئایەتەکان 35 - 36

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ ٣٥ فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ ٣٦

لە حەسەنەوە دەگێڕنەوە كەكاتێك ڕەوە ئەسپەكانیان پیشانی حەزرەتی سولەیمان دا، بەهۆی سەیر كردنی ئەسپەكانەوە ئاگای لەنوێژی ئێوارە نەما (واتە: لەسەرەتای كاتەكە نوێژەكەی نەكرد وكەمێك دواكەوت، نەك ئەوەی كەهەر نەیكردبێت. خوداش زاناترە. و) بۆیە لەبەر ڕەزامەندی خوا لەو كارەی خۆی توڕەبوو، فەرمانی دەركرد ئەسپەكان بكوژن، ئەسپەكان كوژران، خوداش لەجیاتی ئەسپەكان ناز ونیعمەتی خێراتر لەئەسپی پێ بەخشی، (با)ی بۆ ڕام كرد، با بوو بەفەرمانبەری حەزرەتی سولەیمان بەنەرمی وملكەچییەوە بۆ هەر شوێنێك فەرمانی پێ كرابا دەڕۆیشت. تەبەرى: ٢١/ ٢٠١ـ ٢٠٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندى خواى گەورە واز لەشتێك بهێنێت، خواى گەورە لەو شتە باشترى پێ دەبەخشێت.

سووڕەتی ص ئایەتەکان 0 - 41

وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ ٤١

لە ناو هەموو كاروبار وداخوازییەكانی حەزرەتی ئەییوبدا تەنها باسی ئەوە كرا (واتە: ئەوەی كەهاواری بۆ پەروەردگار بردووە وفەرموویەتی: ئەوا شەیتان منی توشی ئازار ولەش بەباری كرد. و) چونكە حەزرەتی ئەییوب نموونەی تەوەكول وپشت بەستنە بەخوای گەورە وخوای گەورەش نزاكانی ئەوی گیرا كرد ودەرد وبەڵاكانی لەسەر لابرد. ابن عاشور: ٢٣/ ٢٦٨.
پرسیار: بۆچى لەناو داخوازى وبەسەرهاتى حەزرەتى ئەييوبدا لێرە تەنها باسى ئەوە كرا كەهاوارى بردە بەر خوا وفەرمووى: (أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ )؟