قورئان
ﮎ
ﰻ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
٢٦٠ ٢٦٠ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ٢٦١ ٢٦١ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ٢٦٢ ٢٦٢ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ٢٦٣ ٢٦٣ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٢٦٤ ٢٦٤
قَالَ فَخُذۡ أَرۡبَعَةٗ مِّنَ ٱلطَّيۡرِ فَصُرۡهُنَّ إِلَيۡكَ ثُمَّ ٱجۡعَلۡ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٖ مِّنۡهُنَّ جُزۡءٗا ثُمَّ ٱدۡعُهُنَّ يَأۡتِينَكَ سَعۡيٗاۚ وَٱعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٢٦٠
باڵدارەكان چوار دانە بوون، لەوانەشە چوار جۆریش بووبن، حیكمەتی ئەمەش كەچەند دانە یا چەند جۆر بوون لەوەدایە تا هەمووان تێبگەن كەزیندووكردنەوەی جۆرێك لەباڵندەكان لەجۆرێكی تر ئاسانتر نییە (واتە: زیندووكردنەوەی هەموو جۆرێك بەلای خوداوە ئاسانە وجیاوازییان نییە. و). ابن عاشور: ٣/ ٩٣.
پرسيار: بۆچى باڵندەكان چەند دانە ولەوانەشە چەند جۆرێك بووبن؟
وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُۚ
لەسەر بنەمای ئیخلاس وڕاستگۆیی ئەو كەسەی كەشتەكە دەبەخشێت، هەروەها لەسەر بنەمای ئەوەی كەئەو شتەی كەبەخشراوە تا چەندێ حەڵاڵ بووە؟ چەندێك بەسوود بووە؟ لەچ كاتێكدا بووە؟ خوای گەورە پاداشت زیاتر دەكات. سەعدى: ١١٣.
پرسيار: چ هۆكارێك پاداشتى چاكە زياتر دەكات؟
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتۡبِعُونَ مَآ أَنفَقُواْ مَنّٗا وَلَآ أَذٗى لَّهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٢٦٢
منەت كردن لەسەر كەسێك كەخێرت پێ كردووە، بۆیە خێرەكە بەتاڵ وپووچەڵ دەكاتەوە وحەرام وناڕەواشە، چونكە هەموو ناز ونیعمەت وچاكەكان لەلایەن خودای گەورەوە دێن، دەی نابێت مرۆڤ بەهۆی ناز ونیعمەتی پەروەردگارەوە خۆ هەڵكێشێ ومنەت لەسەر كەسێكی تر بكات، جگە لەوەش ئەگەر خێرخواز منەتی خستە سەر كەسی خێرپێكراو، ئەوە دەگەیەنێت كەخێرخواز بەچاوی سووكەوە سەیری خێرپێكراو دەكات. سەعدى. ١١٣.
پرسيار: بۆچى خێر وصەدەقە بەمنەت كردن بەتاڵ وپووچەڵ دەبێتەوە؟
قَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞ وَمَغۡفِرَةٌ خَيۡرٞ مِّن صَدَقَةٖ يَتۡبَعُهَآ أَذٗىۗ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٞ ٢٦٣
(قول معروف):واته: جواب كردنی سواڵكەر بەقسەی خۆش، بۆنموونە كەسێك بەكردنی نزایەكی خێر یان بەگفتوگۆیەكی شیرین سواڵكەرەكە جواب بكات وهیچی پێ نەدات ، (ومغفرة): واتە: چاوپۆشی كردن لەسواڵكەر ئەگەر قسەیەكی ڕەقی لێ ببیستی. هەندێكیش دەڵێن: لێخۆشبوونی خودایی بەهۆی ئەوەی كەتۆ بەقسەی خۆش سواڵكەرەكەت جواب كردووە. ابن جزى: ١/ ١٧٢.
پرسيار: لەم ئايەتەدا باسى يەكێك لەئاكارە بەرز وبڵندەكانى ئيسلام كراوە، ڕوونى بكەرەوە!.
قَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞ وَمَغۡفِرَةٌ خَيۡرٞ مِّن صَدَقَةٖ يَتۡبَعُهَآ أَذٗىۗ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٞ ٢٦٣
(حليم) واتە: خوای گەورە لەبارەی سزادانی ئەو كەسەی كەبێ فەرمانی دەكات پەلەی نییە، بەڵكو ڕزق وڕۆزیشی پێ دەدات ویارمەتیشی دەدات، كەچی ئەویش لەملاوە نافەرمانی خوای گەورە دەكات. بیقاعى: ١/ ٥١٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە بەوشە وناو وسيفەتى (حليم) كۆتايى بەئايەتەكە هێنا؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُبۡطِلُواْ صَدَقَٰتِكُم بِٱلۡمَنِّ وَٱلۡأَذَىٰ كَٱلَّذِي يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ
ئەم ئایەتە ئاماژەی داوە بەئەوەی كەمنەت كردن وڕیا وئازاری پاش خێر وسەدەقە سیفەتی كافرانە، مرۆڤی باوەڕدار دەبێت خۆی لەو سیفەتانە بپارێزێت. ئالوسى: ٣/ ٣٥.
پرسيار: چ جياوازيیەك لەنێوان خێر وسەدەقەى پاك وخێر وسەدەقەى ڕياكارانە هەيە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُبۡطِلُواْ صَدَقَٰتِكُم بِٱلۡمَنِّ وَٱلۡأَذَىٰ
لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە كار وكردەوەی خراپ، كار وكردەوەی چاك پووچەڵ دەكاتەوە، وەك چۆن چاكەكان خراپەكان لەناو دەبەن، ئاواش خراپەكان چاكەكان لەناو دەبەن. سەعدى: ١١٣.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەكار وكردەوەى خراپ مەترسيدارە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.