قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣١ ٣١



٣٢ ٣٢

ﭿ ٣٣ ٣٣


٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥


٣٦ ٣٦



٣٧ ٣٧

ﯿ ٣٨ ٣٨
438
سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 32

ثُمَّ أَوۡرَثۡنَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَيۡنَا مِنۡ عِبَادِنَاۖ فَمِنۡهُمۡ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞ وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَيۡرَٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ ٣٢

پێشەوایان عومەر، ابن مسعود، ابن عباس، كەعب ودایە عائیشە (خوای گەورە لەهەموویان ڕازی بێت) هەروەها زۆربەی زانایانی تەفسیر فەرموویانە: ئەم سێ تاقمە لەئوممەتی پێغەمبەردا(ﷺ) بەم جۆرەن: (ظالم لنفسه)خۆپارێز، (مقتصد) لەنێوان دوو دەستەكەی پێشوو. ابن جزى: ٢، ٢١٧.
پرسیار: ئەو سێ تاقمەى كەلەئايەتەكەدا باسكراوە، سەر بەكام گەل وئوممەتن؟ مەبەست لەو سيفەتانە چییە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 32

وَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞ وَمِنۡهُمۡ سَابِقُۢ بِٱلۡخَيۡرَٰتِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ

ڕستەی(بإذن الله)دەگەڕێتەوە بۆ (سابق بالخيرات)بۆ ئەوەی بەكار وكردەوەی خۆیان غرور پەیدا نەكەن ولەخۆیان دەرنەچن، بەڵكو تەنها بەیارمەتی خوا لەكاری چاكەدا پێشڕەوییان كردووە، كەواتە دەبێت لەبەرامبەر ئەو ناز ونیعمەتەدا سوپاسی خوا بەجێ بهێنن. سەعدى: ٦٨٩.
پرسیار: بۆچى مرۆڤى چاكەخواز بەڕستەى (بإذن الله)گرێ دراوە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 34

وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَذۡهَبَ عَنَّا ٱلۡحَزَنَۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٞ شَكُورٌ ٣٤

سەبارەت بەتەفسیری وشەی الحَزَن) ابن عباس دەفەرمووێت: خەفەتی دۆزەخە، قەتادە دەفەرمووێت: خەفەتی مەرگە، موقاتیل دەفەرمووێت: بۆیە خەفەتبار بوون چونكە نەیاندەزانی خوای گەورە چییان لەگەڵدا دەكات. عیكریمە دەفەرمووێت: خەفەتی تاوانەكان وخراپەكان وترسی ئەوەی كەچاكەكانیان لێ وەرنەگیرێت. بەغەوى: ٣/ ٦٢٦.
پرسیار: كام خەفەتەيە كەلەدونيادا بەباوەڕداران دەگات وخواى گەورە لەبەهەشتدا لەكۆڵيان دەكاتەوە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 35

ٱلَّذِيٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلۡمُقَامَةِ مِن فَضۡلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٞ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٞ ٣٥

(دار المقامة)واتە بەهەشت.(المقامة)بەمانا وەستان وجێگایە، هۆی ناونانی بەهەشت بەم ناوە ئەوەیە كەبەهەشتییەكان بۆ هەمیشە لەبەهەشتدا دەمێننەوە ولێی دەرناچن. ابن جزى: ٢/ ٢١٧.
پرسیار: بۆچى بەهەشت بە (دار المقامة)ناوبراوە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 35

ٱلَّذِيٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلۡمُقَامَةِ مِن فَضۡلِهِۦ

زاتێكی وەها كەبەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی ئەو جێگایەی بەئێمە بەخشی، ئەگینا كار وكردەوەی خۆمان (هێندە گەورە وباش وزۆر نییە. و) كەشیاوی ئەو پلە وپایەیە بین. ابن كثير: ٤/ ٥٣٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئايا مرۆڤ بەپێى كار وكردەوەى خۆى بەهەشتى پێ دەبەخشرێت؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 36

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقۡضَىٰ عَلَيۡهِمۡ فَيَمُوتُواْ وَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُم مِّنۡ عَذَابِهَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي كُلَّ كَفُورٖ ٣٦

(لا يقضى) واتە: -مەرگ- ئامادە نابێت، چونكە ئەگەر بمرن هەستەكانیان لەكار دەكەوێت وئاسوودە دەبن. ابن عەتيە: ٤/ ٤٤٠.
پرسیار: بۆچى دۆزەخيەكان نامرن؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 37

وَهُمۡ يَصۡطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا غَيۡرَ ٱلَّذِي كُنَّا نَعۡمَلُۚ

ابن عباس دەفەرمووێت: (بۆ ئەوەی كار وكردەوەی چاك بكەین. و) واتە: بڵێین: لا اله الا الله.. واتە: لەجیاتی كوفر باوەڕ بهێنین، لەجیاتی نافەرمانی فەرمانی خوا جێبەجێ بكەین وبەگوێی پێغەمبەران بكەین. قورتوبى: ١٧/ ٣٨٨.
پرسیار: دۆزەخيەكان دواى ئەوەى چوونە ناو دۆزەخەوە، خۆزگە دەخوازن چ كارێكيان بكردايە؟