قورئان
ﮎ
ﰻ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ٢٥٧ ٢٥٧ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٢٥٨ ٢٥٨ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٢٥٩ ٢٥٩
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ
یانی خوای گەورە مەدەدكار ویارمەتیدەریانە، هەندێكیش دەڵێن: یانی: خوای گەورە دۆستیانە. هەندێكیش دەڵێن: واتە: خوای گەورە وەلی وبەڕێوەبەری كارەكانیانە وخۆی كارەكانیان بۆ جێبەجێ دەكات وهەواڵەی كەسی تری ناكات. حەسەن دەفەرمووێت: خوای گەورە دەبێت بەزامنی ڕێنوێنی كردنیان. بەغەوى: ١/ ٢٧٣.
پرسيار: خواى گەورە چ جۆرە ويلايەتێكى بەسەر باوەڕداراندا هەيە؟
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ
خوای گەورە وشەی (ﭙ)ـی بەتاك ووشەی (ﭣ)ـی بەشێوەی كۆ هێنا، چونكە حەق وڕاستەقینە یەكێكە وكوفر جۆرەكانی زۆرە كەهەموویان پووچەڵ وباتڵن. ابن كثير: ١/ ٢٩٥.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە وشەى (النور)،ى بەتاك ووشەى (الظلمات)ـى بەشێوەى كۆ هێنا؟
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ
ئەوان لەتاریكییەكانی تاوان وكوفر ونەفامی، بەرەو ڕۆشنایی بیروباوەڕ وگوێڕایەڵی وزانست دەبات، دیسان پاداشتیشان دەداتەوە ولەتاریكی ناوگۆڕ وحەشر وقیامەت، بەرەو ناز ونیعمەتی نەبڕاوە وخۆشی وسرور دەبات. سەعدى: ١١١.
پرسيار: مەبەست لەو تاريكیيانەى كەبڕواردارى لێ دەردەهێنرێت كامەيە ومەبەسەت لەو ڕۆشناييەش چییە كەپێى دەگات؟
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ
بەهۆی ئەوەی كەڕێگاكانی كوفر هەموویان وەك یەك دەچن (و ڕێبواری ڕێگای كوفر سەریان لەبەر دەرناكات. و) بەتاریكی ناوبراوە، ئیسلامیش چونكە ڕێگاكەی ڕاست وڕوون ودیارە، بەڕۆشنایی ناو براوە. بەغەوى: ١/ ٢٧٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە كوفرى بەتاريكى وئيسلامى بەڕۆشنايى ناو بردووە؟
ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ
خوای گەورە ڕێنوێنی ئەو كەسانە زیاتر دەكات كەڕێنوێنی كراون، چونكە پەیڕەوی كردنی ئەوانە لەئایینی ئیسلام زیاتر ڕێگای دڵنیایی وباوەڕیان بۆ تەخت وبێ كڵۆ دەكات، ئەوانیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر شارەزای ڕێگاكە دەبن وبەرەو پێشەوە دەچن، بەپێچەوانەی ئەوانەی كەفەزڵی كوفریان داوە بەسەر ئیسلامدا، ئەو بژاردەیەی ئەوان نیشانەی ئەوەیە كەمۆر نراوە بەسەر ئاوەز وژیرییاندا ودەرگای ژیریی وئاوەزیان داخراوە، بۆیە ڕێنوێنی ناكرێن وڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر لەگومڕاییدا ڕۆدەچن. ابن عاشور: ٣/ ٣٠.
پرسيار: مرۆڤ بەردەوام بەرەو پێش دەڕوات ئيتر يان بەرەو ڕێنوێنى يان بەرەو گومڕايى، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِي حَآجَّ إِبۡرَٰهِۧمَ فِي رَبِّهِۦٓ
ئیلكیای هەراسی دەفەرمووێت: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدروستە بەڵگە بۆ ئایین بهێنیتەوە وگفتۆگۆش بكەیت. ئالوسى: ٣/ ١٩.
پرسيار: ئايا گفتوگۆ وبەڵگەهێنانەوە لەئاييندا ڕەوايە؟
رَبِّيَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ
واتە: هەموو كارەكان خۆی بەتەنها ئەنجامی دەدات، جا بۆیە تەنها باسی مردن وزیندووكردنەوەی كرد، چونكە مردن وزیندووكردنەوە گەورەترین كار وجۆرەكانی بەڕێوەبردنی دونیان. سەعدى: ١١١.
پرسيار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم تەنها باسى مراندن وزيندوو كردنەوەى كرد؟