قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٨ ٨



ﭿ ٩ ٩

١٠ ١٠


١١ ١١


١٢ ١٢



١٣ ١٣
ﯿ

١٤ ١٤
429
سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 9

أَفَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِن نَّشَأۡ نَخۡسِفۡ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ نُسۡقِطۡ عَلَيۡهِمۡ كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ

ئەو خودایەی كەتوانیی ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی كەلەناو ئاسمانەكان وزەویدایە، دروست بكات، بێگومان دەشتوانێت قیامەت بهێنێت وزۆر بەخێرایی سزای كافرانیش بدات، كەواتە: خوای گەورە دەسەڵات وهێزی خۆی كردە بەڵگە بەسەر ئەوانەوە، ئاسمان وزەوی كەموڵكی خوایە، لەهەموو لایەكەوە حاتەی ئەوانی داوە، ئیتر چۆن ئەوەندە متمانەیان بەخۆیان هەیە كەڕۆنەچن بەناخی ئاخا، یان لەحەواوە سزایان بۆ دانەبارێت؟! چۆن لەوە دڵنیان كەئەوانیش وەك قاڕوون واصحاب الأیكە سزا نادات؟!. قورتوبى: ١٧/ ٢٥٩.
پرسیار: دەسەڵاتى خواى گەورە لەمەڕ دروست كردنى ئاسمانەكان وزەوى وئەوەى لەناو ئاسمانەكان وزەويدايە، چۆن دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەى كەدەسەڵاتى ئەوەيشى هەيە بەخێرايى سزاى تاوانبارانيش بدات؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 9

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ ٩

مرۆڤ هەتا زیاتر بەرەو لای خودا بگەڕێتەوە، زیاتر سوود لەنیشانەكان وەردەگرێت، چونكە ئەو كەسەی كەڕووی لەپەروەردگار كردووە هەموو ویست وهیممەتێكیشی ڕوو لەپەروەردگار دەكات ولەهەموو كارەكانیدا بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە خۆی لەپەروەردگار نزیك دەكاتەوە وتەنها ڕەزامەندی ئەوی مەبەستە، لەئەنجامدا تەنها بەمەبەستی ڕامان وپەند وەرگرتن سەیری دروستكراوەكانی خوا دەكات نەك هەروا سەیر كردنێكی غافڵانە وبێ ئاگایانە. سەعدى: ٦٧٦.
پرسیار: بۆچى سوودبردن لەنيشانەكان تايبەت كراوە بەو بەندانەى كەبەرەو لاى خودا دەگەڕێنەوە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 10

۞وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضۡلٗاۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُۥ وَٱلطَّيۡرَۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلۡحَدِيدَ ١٠

وشەی (فضلًا) (كە لێرەدا بەمانا زێدە بەش دێت. و) بەشێوەی نەناسراو (النكرة) هاتووە، بۆ ئەوەی گەورەیی ئەو زێدە بەشە دەركەوێت، ئەم زێدەبەشە بریتی بووە لەپێغەمبەرایەتی، پادشایەتی، گرنگیدانی بەچاكسازی لەناو گەلاندا، دادوەریی دادگەرانە، دلێریی لەكاتی جەنگ ونەبەردا، هەروەها زۆری ناز ونیعمەت، بێ نیازی لەخەڵك، چونكە خوای گەورە ئاسنی بۆ نەرم كردبوو وزرێی لێ دروست دەكرد، هەروەها بەخشرانی زەبوور پێی، دەنگی خۆش، تەمەنی درێژ كەلەچاكە وچاكسازیدا بەسەری برد. ابن عاشور: ٢٢/ ١٥٥.
پرسیار: بۆچى وشەى (فضلًا) لەئايەتەكەدا بەشێوەى نەناسراوى (النكرة) باس كراوە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 11

أَنِ ٱعۡمَلۡ سَٰبِغَٰتٖ وَقَدِّرۡ فِي ٱلسَّرۡدِۖ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ١١

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر كاركردن لەلایەن خەڵكی خاوەن فەزڵ وگەورەوە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكاركردن هیچ دژایەتییەكی لەگەڵ پۆست وپلەدا نییە ومایەی نەنگی نییە، بەڵكو مایەی زۆربوونی فەزڵ وبەخششەكانە وبەڵگەیە لەسەر گەورەیی، چونكە ملكەچی وسادەیی وبێنیازی لەخەڵكیی وپەیداكردنی پارووی حەڵاڵ وبێمنەت بەدیاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. قورتوبى: ١٧/ ٢٦٣.
پرسیار: ئايا كاركردن لەلايەن فەقێ وزانا وفێرخوازانەوە مايەى نەنگيە؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 13

ٱعۡمَلُوٓاْ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكۡرٗاۚ

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەسوپاسگوزاری جگە لەوەی كەبەنییەت وزمان دەكرێت، هەروەها بەكردەوەش دەكرێت، وەك شاعیرێك گوتویەتی: أفادتكم النعماء منی ثلاثة.. یدی ولسانی والضمیر المحجبا. واته: دەست وزمان ونییەتی ناو دڵم بووە هۆی ئەوەی زۆرم پێ بدەن. ابن كثير: ٣/ ٥٠٧.
پرسیار: مرۆڤ لەچ ڕێگايەكەوە دەتوانێت سوپاسى خوداى گەورە بكات؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 13

ٱعۡمَلُوٓاْ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكۡرٗاۚ وَقَلِيلٞ مِّنۡ عِبَادِيَ ٱلشَّكُورُ ١٣

دەگێڕنەوە كەحەزرەتی داود فەرموویەتی: پەروەردگارا! من چۆن دەتوانم سوپاسی تۆ بەجێ بهێنم، لەكاتێكدا ئەگەر من سوپاست بكەم ئەوەش دیسان ناز ونیعمەتێكی تۆیە لەسەر من؟ خوای گەورە فەرمووی: مادەم ئەمەت زانی ئەو سوپاسی منت كردووە. .. حەقیقەتی سوپاس بریتییە لەداننان بەناز ونیعمەتی ئەو كەسەی كەناز ونیعمەتت پێ دەبەخشێت وبەكارهێنانی ناز ونیعمەتەكە بۆ سوپاس كردنی خاوەن ناز ونیعمەت، كەئەوانەش ئەم كارە دەكەن كەسانێكی كەمن. كوفرانەی ناز ونیعمەتیش بریتییەلە بەكارهێنانی ناز ونیعمەت بۆ كردنی تاوان وسەرپێچی. قورتوبى: ١٧/ ٢٧٨.
پرسیار: حەقيقەتى شوكر وسوپاسى خواى گەورە چییە؟ ئايا ئەوانەى بەڕاستى سوپاسى خوا دەكەن زۆرن؟

سووڕەتی سبإ ئایەتەکان 0 - 14

فَلَمَّا قَضَيۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَوۡتَ مَا دَلَّهُمۡ عَلَىٰ مَوۡتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلۡأَرۡضِ تَأۡكُلُ مِنسَأَتَهُۥۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلۡجِنُّ أَن لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٱلۡغَيۡبَ مَا لَبِثُواْ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ ١٤

واتە: بۆ خەڵكی ئاشكرا بوو كەدێوەكان ئاگایان لەغەیب وبەرپیوار نییە، هەندێكیش دەڵێن: (بَيَّنَتِ) بەمانا (علمت) هاتووە. ابن جزى: ٢/ ٢٠٣.
پرسیار: چۆن وەڵامى ئەو كەسانە دەدەيتەوە كەبانگەشەى ئەوە دەكەن گوايە دێو وپەرييەكان غەيب وبەرپيوار دەزانن؟