قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮭ

ﱎ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
٥٥ ٥٥
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٥٦ ٥٦
ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ٥٧ ٥٧
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٥٨ ٥٨

ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٥٩ ٥٩
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ٦٠ ٦٠
ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٦١ ٦١
ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٦٢ ٦٢
426
سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 55

لَّا جُنَاحَ عَلَيۡهِنَّ فِيٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ إِخۡوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبۡنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَۚ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: ئەگەر ژنان لەڕووی باوك وكوڕانیان وبرا وبرازاكانیان وخوشكەزاكانی خۆیان ولەدیتنی ئەو ژنانەی كەلەسەر دینی خۆیانن وهەروەها كەنیزەكانیان ڕوو نەپۆشن، قەیدی نییە، ئەشێت لەخودا بترسن. و) لێرەدا تەنها باسی ژنانی كردووە وبەوانی فەرمووە كەقەیدێ نییە لەبەرچاوی ئەوانە ڕوو دانەپۆشن، چونكە ژنان كەمتر پابەندن ولەپیاوان نەرمتر وهۆگرترن. قورتوبى: ١٨/ ٢١٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تەنها ناوى ژنانى برد ولەكۆتاييشدا فەرمانى بەتەقوا ولەخوا ترسان كرد؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 56

إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا ٥٦

خوای گەورە بەندەكانی خۆی لەگەورەیی پێغەمبەر(ﷺ) وبەرزیی پلە وڕێزی ئەو ئاگادار كردەوە لەعالەمی باڵادا، وەك چۆن لەلای فریشتە نزیكەكانیش ستایشی پێغەمبەر(ﷺ) دەكات وفریشتەكانیش درودی بۆ دەنێرن، دوو جار خوای گەورە فەرمانی بەعالەمی خوارەوە دا كەدرود وسڵاو بۆ پێغەمبەری خوا(ﷺ) بنێرن بۆ ئەوەی عالەمی باڵا وعالمەی خوارەوە هەمووان پەسنی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بدەن. ابن كثير: ٣/ ٤٨٧.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە هەواڵى ئەوەيدا كەخۆى وفريشتەكانى درود بۆ پێغەمبەر(ﷺ) دەنێرن، فەرمانى بەعالەمى خوارەوە كرد كەئەوانيش سڵاو ودرودى بۆ بنێرن؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 57

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمۡ عَذَابٗا مُّهِينٗا ٥٧

ئازار گەیاندن بەخودا بەو مانایە نییە كەئازاردانەكە زیانی پێ بگەیەنێت، چونكە هیچ شتێك نە زیان بەخودا دەگەیەنێت نە سوودیشی پێ دەگەیەنێت. هەندێك دەڵێن: دەبێت وای دابنێین كەلەم ئایەتەدا (مضاف) حەزف كراوە ولابراوە، جا ماناكەی ئاوای لێ دێتەوە: إن الذین یؤذون أولیاء الله. واتە: ئەوانەی ئازاری دۆستەكانی خوا دەدەن. مانای یەكەم پەسەندترە. چونكە لەفەرموودەی صەحیحا هاتووە پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: خوای گەورە میهرەبان دەفەرمووێت: يَشْتِمُنِي ابْنُ آدَمَ، وَمَا يَنْبَغِي لَهُ أَنْ يَشْتِمَنِي، وَيُكَذِّبُنِي وَمَا يَنْبَغِي لَهُ، أَمَّا شَتْمُهُ فَقَوْلُهُ: إِنَّ لِي وَلَدًا، وَأَمَّا تَكْذِيبُهُ فَقَوْلُهُ: لَيْسَ يُعِيدُنِي كَمَا بَدَأَنِي. رواه البخاری/ ٣١٩٣. واتە: نەوەكانی ئادەم سەبارەت بەمن قسەی ناماقووڵ ونەشیاو دەكەن، كەچی نابێت قسەی ناماقوڵم سەبارەت بكرێت، دەیانەوێت من بەدرۆ بخەنەوە، كەچی نابێت من بەدرۆزنن بزانن، قسە نەشیاو وناماقووڵەكەیان ئەوەیە كەدەڵێن گوایە من ڕۆڵەم هەیە، ئەوەش كەدەیانەوێت بەدرۆم بخەنەوە ئەوەیە كەدەڵێن: خوا ناتوانێت وەك سەرەتا بمگەرێنێتـەوە بۆ ژیان. ابن جزى: ٢/ ١٩٦.
پرسیار: ئازار گەياندن بەخودا چۆن چۆنييە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 58

وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ بِغَيۡرِ مَا ٱكۡتَسَبُواْ فَقَدِ ٱحۡتَمَلُواْ بُهۡتَٰنٗا وَإِثۡمٗا مُّبِينٗا ٥٨

بە مەبەستی ڕێزلێنان وبردنە سەرەوەی باوەڕداران، خوای گەورە ڕێزگرتنی باوەڕدارانی كردە پاشكۆی ڕێزگرتن لەپێغەمبەری خوا(ﷺ)، جا بۆ ئەوەی كەڕوون بێتەوە پلە وپایەی ئەوان لەخوارەوەی پلە وپایەی پێغەمبەری خوایە(ﷺ)، بەجیا باسكران. ابن عاشور: ٢٢/ ١٠٥.
پرسیار: بۆچى ڕێز گرتن لەباوەڕداران لەدواى ڕێزگرتن لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) باسكرا؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 59

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ

خوای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) كردووە تا فەرمان بەژنانی باوەڕدار بكات وسەرەتاش لەژنەكان وكچەكانی خۆیەوە دەست پێ بكات.. چونكە كەسێك كەفەرمانی شتێك بەسەر خەڵكدا دەكات، دەبێت سەرەتا فەرمان بەسەر خانەوادە وماڵ ومنداڵی خۆیدا بكات، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا﴾ [التحريم:6]. واتە: ئه‌ی ئه‌و كاسانه‌ی كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ خۆتان وكه‌سوكارتان بپارێزن له‌ ئاگرێك كه‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی وبه‌رده‌. سەعدى: ٦٧٢.
پرسیار: بانگخواز وقوتابى لەم ئايەتەوە چ سوودێك وەردەگرن بۆ كارى بانگخوازيى؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 60

۞لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا ٦٠

ئەو دەنگۆ وئاژاوەیە كەبرەویان پێدا وبڵاویان كردەوە، باس نەكراوە، بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە هەموو ئەو دەنگۆ خراپانە بگرێتەوە كەنەفسی ئەوانە دەیەوێت بڵاوی بكاتەوە وفووی پیا بكات وهێزیان سست بكات. سەعدى: ٦٧٣.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى ئەو دەنگۆ وئاژاوەيە نەكراوە كەدووڕووەكان فوویان پيا كردووە وبڵاويان كردووەتەوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 60

۞لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا ٦٠

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر دوورخستنەوەی ئەوانەی كەئاژاوەگێڕن، ئەوانەی كەمانەوەیان لەناو ڕیزی باوەڕداراندا مایەی ئاشووب وفیتنە ئەنگێزی وخراپەیە، چونكە بەمجۆرە باشتر ئاژاوە وپشێویی سەركوت دەكرێت. سەعدى: ٦٧٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر دوورخستنەوە (تبعيد)ى ئاژاوەگێڕەكان؟