قورئان
ﮭ
ﱎ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٤٥ ٤٥ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ٤٦ ٤٦ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤٧ ٤٧ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٤٨ ٤٨
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٤٩ ٤٩ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٥٠ ٥٠
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٤٥ وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا ٤٦
(يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا )واته: تۆمان ناردووە تا ببیت بەشایەت بۆ پێغەمبەرانی پێش خۆت كەپەیامی خوایان گەیاندووە، هەروەها تۆمان ناردووە بەمزگێنیدەر بەو كەسانەی كەباوەڕیان هێناوە، مزگێنی بەهەشتیان پێ بدەیت، هەروەها تۆمان ناردووە ترسێنەر بیت، ئەو كەسانە بترسێنیت كەباوەڕ بەنیشانەكانی ئێمە ناكەن وبەچوونە دۆزەخ بیانترسێنی(وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ)خەڵكی بانگ بكەیت بۆ یەكخواپەرستی وفەرمانبەرداری لەفەرمانەكانی خوای گەورە (بِإِذۡنِهِ)بەفەرمانی خوا (وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا )-واتە: چرایەكی تیشكدەر بیت- ناوی لێناوە چرا، چونكە چۆن خەڵكی لەجەنگە وتاریكی شەوا بەچرا ڕێ دەردەكەن، ئاوا بەهۆی پێغەمبەرەوە ڕێگای ڕاست دەدۆزنەوە وگومڕا نابن. بەغەوى: ٣/ ٦٤٨.
پرسیار: پێنج سيفەت لەو سيفەتانەى پێغەمبەر(ﷺ) بژمێرە كەخواى گەورە لەم دوو ئايەتەدا باسى كردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٤٥
بۆیە مزگێنی پێش ترساندن وهۆشداری خرا، چونكە مزگێنیدان خوو وخدەی پێغەمبەر(ﷺ) بوو، پێغەمبەر(ﷺ) مایەی سۆز وبەزەییە بۆ هەموو جیهان، هەروەها لەبەر ئەوەی كەژمارەی باوەڕدار لەناو ئوممەتی پێغەمبەردا(ﷺ) زۆرە. ابن عاشور: ٢٢/ ٥٣.
پرسیار: بۆچى لەوەسفكردنى پێغەمبەردا(ﷺ) سەرەتا باسى ئەوە كرا كەمزێگينيدەرە، پاشان باسى ئەوە كرا كەترسێنەرە؟
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ
زۆر بەئیخلاصەوە خەڵكی بۆ لای خوا گاز دەكات، بەمەبەستی خۆ گەورەكردن نییە، وەك چۆن كەسانێك لەكاتی بانگەوازدا نییەتیان بۆ ئەوەیە كەخۆیان گەورە بكەن. سەعدى: ٦٦٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەجار جار كەسانێك لەكاتى بانگەوازا توشى هەڵخليسكان دەبن ولەڕێ لادەدەن وئيخلاصيان نامێنێت.
وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضۡلٗا كَبِيرٗا ٤٧
ابن عەتیە دەفەرمووێت: باوكمان بەئێمەی فەرموو: بەلای منەوە ئەم ئایەتەی قورئان لەهەموو ئایەتێك پتر جێی ئومێدە، چونكە خوای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) داوە كەبەباوەڕداران ڕابگەیەنێت كەخوای گەورە بەخششێكی زۆری بۆ تاقەت كردوون، ئەو بەخششە گەورەیەشی لەم ئایەتەدا باسكردووە كەدەفەرمووێت: ﴿وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ﴾ [الشورى: 22]"واته: ئهوانهی كه باوهڕیان هێناوه وكار وكردهوه چاكهكانیان ئهنجامداوه له باخچهكانی بهههشتدا ژیانی كامهرانی دهبهنه سهر، چیان بوێت لهلایهن پهروهردگاریانهوه بۆیان ئامادهیه، ئا ئهوهیه خهڵات وبهخششی گهوره وبێ سنوور. قورتوبى: ١٦/ ١٧٣.
پرسیار: بۆچى يەكێك لەزانايان پێى وابووە كەئەم ئايەتەى قورئان لەهەموو ئايەتێك پتر جێى ئومێدە؟
وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَدَعۡ أَذَىٰهُمۡ
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: ئەوەی خودانەناسان ودوڕازەكان -مونافیقەكان- گەرەكیانە بیكەی، مەیكە، گوێ بەئازاریشیان مەدە . و). ئەم كارە باشتر ئەوان ڕادەكێشێت وكەمەند كێشیان دەكات وبۆ وەرگرتن وپەسەند كردنی بانگەوازەكەت زیاتر كاریگەریی دەبێت وئازاری زۆریش لەسەر پێغەمبەر(ﷺ) وبنەماڵە وخانەوادەكەی لادەبات. سەعدى: ٦٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهى كردووە لەپێغەمبەر(ﷺ) كەئازارى كافرەكان ودووڕووەكان بدات؟
وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَدَعۡ أَذَىٰهُمۡ
واتە: كاتێك ئەوان بانگت دەكەن بۆ ئەوەی خیانەت لەئایین بكەیت، گوێیان بۆ مەگرە ومەیلیان مەدەرێ. قورتوبى: ١٦/ ١٧٣.
پرسیار: كافرەكان ودووڕووەكان كارێكى دياريكراويان لەبانگخواز دەوێت، ئەو كارە چییە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نَكَحۡتُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمۡ عَلَيۡهِنَّ مِنۡ عِدَّةٖ تَعۡتَدُّونَهَاۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا ٤٩
خوای گەورە فەرمانی بەپیاوانی باوەڕدار كردووە بەبەخشینی هەندێك كەلوپەلی دونیایی دڵی ئەو ژنانەیان بدەنەوە كەتەڵاقیان داون ولێیان جیا بوونەتەوە، چونكە بەهۆی تەڵاقدانەوە دڵیان شكاوە. سەعدى: ٦٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە ئەگەر پياوێكى باوەڕدار ژنى خۆى تەڵاق دا هەندێك كەلوپەلى پێ ببەخشێت؟