قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮭ

ﱎ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ٣٦ ٣٦
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
٣٧ ٣٧
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٣٨ ٣٨
ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ٣٩ ٣٩
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٤٠ ٤٠

ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٤١ ٤١
ﰂ
ﰃ ﰄ ٤٢ ٤٢
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ٤٣ ٤٣
423
سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 36

وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ

واتە: هیچ پیاو وژنێكی باوەڕدار مافی ئەوەی نییە كەلەبەرامبەر فەرمانی خودا وپێغەمبەری خودا(ﷺ) سەرپێچی بكات وڕای خۆی دەرببڕێت، بەڵكو دەبێت خۆیان تەسلیمی خودا وپێغەمبەری خودا بكەن وفەرمانبەردار بن. ابن جزى: ٢/ ١٨٩.
پرسیار: هەر كاتێك باوەڕدار لەبارەى كارێكەوە ئايەت يان فەرموودەى بينى، دەبێت چ كاردانەوەيەكى هەبێت؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 37

وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ

قسە وڕادەربڕینی باش بۆ كەسێك كەلەبارەی جیابوونەوە لەهاوسەرەكەی پرست پێ دەكات ئەوەیە كەئامۆژگاری بكەیت هەتا دەكرێت لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بساچێت ولێی جیانەبێتەوە، چونكە مانەوە زۆر لەجیابوونەوە باشترە. سەعدى: ٦٦٦.
پرسیار: چ قسەيەكت بۆ ئەو كەسانە هەيە كەدەيانەوێت لەهاوسەرەكانيان جيا ببنەوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 37

وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ

پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەئاشكرا بانگەوازی كردووە وئەوەی كەبەوەحی وسرووش بۆی هاتووە هەر هەمووی داوە بەگوێی خەڵكدا، تەنانەت ئەگەر لەسەر كردنی كارێك لەلایەن خوداوە گلەیی لێ كرابێت، ئەوەیشی هەر ڕاگەیاندووە ونەیشاردووەتەوە. سەعدى: ٦٦٦.
پرسیار: پێغەمبەر(ﷺ) لەبارەى ڕاگەياندنى ئەو سرووش ووەحيانەى كەبۆى هاتووە، گەيشتووەتە لوتكەى ڕاستگۆيى، ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەم قسەيە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 37

فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ

فێركردن بەكردار لەفێركردن بەگوفتار بەهێزتر وباشترە، خۆ ئەگەر كردارەكە گوفتاریشی لەگەڵدابێت باشترە (ئەوە نوور عەلا نوورە. و). سەعدى: ٦٦٦.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە ئاماژە بەپەروەردەى كرداريى دەدا.

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 40

مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٖ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا ٤٠

ڕستەی (ولكن رسول الله)بۆیە باسكرا تا ئەو گومانە بڕەوێنێتەوە كەگوایە مەبەست لەباوك نەبوونی پێغەمبەری خوا بۆ هیچ یەكێك لەپیاوان، نەبوونی خۆشەویستی ومیهرەبانییە لەنێوان پێغەمبەر(ﷺ) وئوممەتەكەیدا، بۆیە ئەوە باسكرا كەپێغەمبەر(ﷺ) نێردەی خوایە ووەك باوك وایە بۆ هەمووان، تاك بەتاكی ئوممەتەكەی خۆی خۆش دەوێت، لەگەڵیاندا میهرەبانە وچاكەیان لەگەڵدا دەكات، ئەوانیش ڕێز لەو دەگرن وبەگەورە وسەروەری دەزانن، ئەمە پەیوەندی نێوان هەموو پێغەمبەرێك بووە لەگەڵ شوێنكەوتووەكانیاندا. ابن عاشور: ٢٢/ ٤٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا ڕستەى (ولكن رسول الله)ـى باسكردووە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 41

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا ٤١

بە پێچەوانەی هەموو پەرستشەكانی ترەوە خوای گەورە كاتێك فەرمان بەزیكر ویادی خۆی دەكات، دەفەرمووێت: یادی خودا زۆر بكەن، زیكر بەدڵ وبەزمان ئەنجام دەدرێت، جۆریشی زۆرە، وەك زیكری لااله الا الله، زیكری سبحان الله، الحمدلله، الله اكبر وزیكری ناوە جوانەكانی خوای گەورە. ابن جزى: ٢/ ١٩١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەلەناو هەموو جۆرەكانى پەرستشدا زيكرى خواى گەورە بەچ شتێك تايبەت كراوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 41

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ ذِكۡرٗا كَثِيرٗا ٤١

خوای گەورە فەرمانی بەبەندەكانی كردووە تا لەبەرامبەر ئەو ناز ونیعمەتانەی كەپێیداون سوپاسی خوا بەجێ بهێنن، خوای گەورە پاداشتێكی زۆری بۆ ئەم كارە ئاسانە داناوە. ابن عباس دەفەرمووێت: هیچ كەسێك بیانووی ئەوەی نییە كەواز لەزیكری خوا بهێنێت مەگەر ئەو كەسانە نەبێت كەژیری وئاوەزیان لەدەست داوە وشێت بوون. قورتوبى: ١٦/ ١٦٧.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك بيانووى نەكردنى زيكرى خوداى هەيە؟