قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢١ ٢١

٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣

ﭿ ٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦


٢٧ ٢٧
٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
Surah Header

417
سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 22

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعۡرَضَ عَنۡهَآۚ إِنَّا مِنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُنتَقِمُونَ ٢٢

(مانای ئایتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: كێ لەو كەسە ناهەقترە كەنیشانەكانی پەروەرندەی وەبیر بهێننەوە، پاشان وازی لێ بهێنێت؟ تۆڵە لەو تاوانبارانە دەكەینەوە . و).(ومن أظلم)واتە: هیچ كەس ستەمكارتر وناهەقتر نییە لەسەر خۆی (ممن ذكر بآيات ربه)واتە: بەبەڵگە ونیشانەی پەروەردگار (ثم أعرض عنها)بەوەرنەگرتن وقبووڵ نەكردن (إنا من المجرمين منتقمون)بەهۆی درۆ كردن وپشت كردنیان. قورتوبى: ١٧/ ٤٠ـ ٤١.
پرسیار: پشت كردن لەپەند وئامۆژگاريیەكانى خواى گەورە چ مەترسيەك لەدواى خۆى دەهێنێت؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 24

وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ ٢٤

ئەم ئایەتە ئاماژە بەو سیفەتانە دەكات كەپێویستە لەكەسی بانگخوازدا هەبن، كەبریتین لەسەبر كردن لەجێبەجێ كردنی خواپەرستییەكان وهەموو دەرد وڕەنج وناخۆشیەك، خۆگرتنەوە لەهەموو جۆرەكانی شەهوەت وئارەزوو، دڵنیابوون لەئایەت ونیشانەكانی پەروەردگار، كەواتە: هەر كەسێك بانگەشەی ئەوە بكات كەبانگخوازە وئەم سیفەتانەی تێدا نەبێت، ئەوە لەڕاستیدا گومڕا وگومڕاكەرە!. ئالوسى: ١١/ ١٣٩.
پرسیار: مرۆڤى بانگخواز چۆن دەبێتە پێشەنگ ودەچێتە ڕيزى زانا مەزنەكانەوە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 24

وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ

كاتێك لەبارەی فەرموودەیەكی پێشەوا عەلییەوە كەفەرموویەتی: سەبر بۆ ئیمان وەك سەر وایە بۆ مرۆڤ، پرسار لەسوفیانی كوڕی عویەینە كرا، لەوەڵامدا فەرمووی: ئایا ئایەتی (وجعلنا منهم أئمة يهدون بأمرنا لمَّا صبروا)تان نەخوێندووەتەوە؟ كاتێك سەری كارەكەیان گرتەدەست، ئیتر بوون بەسەرۆك. ابن كثير: ٣/ ٤٤٦.
پرسیار: پێشەوا عەليى چۆن زانيويەتى كەسەبر بۆ ئيمان وەك سەر وايە بۆ مرۆڤ؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 24

وَجَعَلۡنَا مِنۡهُمۡ أَئِمَّةٗ يَهۡدُونَ بِأَمۡرِنَا لَمَّا صَبَرُواْۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ ٢٤

(لما صبروا)واتە: لەپاداشتی ئەو سەبرەی كەئەوان هەیانبوو، ئەوانمان كرد بەپێشەوا.. مەبەست سەبر لەبەرامبەر ناڕەحەتی وسەختی ودژواری وئایینە، هەندێكیش دەڵێن: لەمەڕ دووركەوتنەوە لەدونیا وخۆشییەكانی دونیا سەبریان گرتووە. قورتوبى: ١٧/ ٤٣.
پرسیار: مەبەست لەم سەبرە چییە كەلەم ئايەتەدا باسكراوە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 26

أَوَ لَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٍۚ أَفَلَا يَسۡمَعُونَ ٢٦

(إن في ذلك)واتە: لەباسكردنی ئەوەی كەگەلانی پێشوومان بەهۆی سەركێشی وتاوانیانەوە لەناوبردووە، یان لەمالەكانی خۆیاندا لەناومان بردوون -(لآيات) یشانەگەلی زۆر وگەورە هەیە (أفلا يسمعون)ئایا ئەوان ئەم ئایەتانە بەو جۆرە نابیستن كەپەندی لێ وەربگرن؟ ئالوسى: ١١/ ١٣٦.
پرسیار: باسكردنى سەرگوزەشتەى گەلانى پێشوو چ سوودێكى تێدايە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 29

قُلۡ يَوۡمَ ٱلۡفَتۡحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِيمَٰنُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ ٢٩

هەر كەسێك وەبزانێت كەمەبەست لەم (فتح)ـه كەلەم ئایەتەدا باسكراوە، فەتحی مەككەیە، ئەوە توشی هەڵەیەكی گەورە بووە، چونكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەڕۆژی فەتحی مەككەدا باوەڕهێنانی ئازادكراوەكان (الطلقاء)ی پەسەند كرد كەنزیكەی دوو هەزار كەس بوون، ئەگەر ئەم فەتحەی كەلەئایەتەكەدایە مەبەست فەتحی مەككە بێت ئەوا پێغەمبەری خوا(ﷺ) باوەڕهێنانی ئەوانەی پەسەند نەدەكرد، چونكە دەفەرمووێت: (قل يوم الفتح لا ينفع الذين كفروا إيمانهم ولا هم ينظرون)كەواتە ئەم فەتحە بەمانای دادوەری وبڕیاردانە. ابن كثير: ٣/ ٤٤٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا مەبەست لەوشەى (فتح) چییە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 30

فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ وَٱنتَظِرۡ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ ٣٠

پشت لەنەزانی ونەفامی ئەوانە بكە وجگە لەو وەڵامە نەبێت كەفەرمانت پێكراوە، هیچی تر مەڵێ. (وانتظر إنهم منتظرون)واتە: چاوەڕێی ڕۆژی سەركەوتن بە، ئەو ڕۆژەی كەخوای گەورە بەسوودی تۆ ولەدژی ئەوان بڕیار دەردەكات. قورتوبى: ١٧/ ٤٦.
پرسیار: باسى بەرنامەى قورئان بكە سەبارەت بەچۆنيەتى مامەڵە وهەڵسوكەوت لەگەڵ بێ باوەڕاندا.