قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٢ ١٢


١٣ ١٣

ﭿ ١٤ ١٤


١٥ ١٥


١٦ ١٦

١٧ ١٧

١٨ ١٨

١٩ ١٩


٢٠ ٢٠
416
سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 12

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلۡمُجۡرِمُونَ نَاكِسُواْ رُءُوسِهِمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ رَبَّنَآ أَبۡصَرۡنَا وَسَمِعۡنَا فَٱرۡجِعۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ ١٢

ئەگەر حاڵی تاوانباران لەپەسڵاندا ببینیت، بێگومان دیمەنێكی زۆر ترسناك دەبینیت. ڕستەی (ناكسوا رؤوسهم) باس لەپەشیمانی وخەم وخەفەت وسەرشۆڕییان دەكات، جا مانای (ربنا أبصرنا وسمعنا) ئاوای لێ دێتەوە: خوایە! حەقیقەتەكانمان بۆ دەركەوت وزانیمان!. ابن جزى: ٢/ ١٧٨.
پرسیار: بۆچى ستەمكاران لەڕۆژى پەسڵاندا سەريان شۆڕ كردووەتەوە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 15

إِنَّمَا يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِهَا خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَسَبَّحُواْ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ۩ ١٥

بۆ بەگەورە ڕاگرتنی نیشانەكانی خودا وبەهۆی ترسان لەسزا وخەشمی خودا، لەسەر دەموچاو سەجدە بۆ خوا دەبەن. قورتوبى: ١٧/ ٢٧.
پرسیار: كاتێك مرۆڤى باوەڕدار نيشانە وئايەتێكى خواى گەورەى بۆ باس دەكرێت، دەبێت چى بكات؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 16

تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ١٦

(تتجافى جنوبهم عن المضاجع) واتە: هەڵدەستێت. مانای ئایەتەكە ئاوایە: شەوان بەمەبەستی كردنی نوێژی سوننەت جێگا وبانەكانیان بەجێدەهێڵن. هەر كەسێك نوێژی خەوتنان وبەیانی بەكۆمەڵ بكات، بەشێك لەم سوننەتەی بەجێهێناوە. ابن جزى: ٢/ ١٧٩.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆكارى ئەوەى كەهەندێك لەبڕواداران شەوانە هەستن ودۆشەك وبەتانيەكانيان بەجێ بهێڵن؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 16

تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ١٦

(وطمعًا) واتە: بۆ مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە كەئەو ڕەزامەندیە دەبێتە هۆكار پاداشتدانەوە بەو باوەڕدارە. لێرە لەجیاتی ئەوەی ئومێد (رجاء) باس بكرێت، باسی تەما (طمع) كرا، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی كەچونكە دەزانن كەموكورتیی زۆریان هەیە، بۆیە كارەكانی خۆیان بەهی ئەوە نازانن كەشتێكی گرنگ بێت، بەڵكو داوای فەزڵ ومیهربانی خودا دەكەن، ئەویش لەبەرامبەر هیچ نە، جا كاتێك بەبێ هیچ هۆكارێك بەتەمای فەزڵ ومیهرەبانی خوای گەورەن، بێگومان كاتێك كار وكردەوەیەكی باش دەكەن زیاتر بەتەمای فەزڵ ومیهرەبانی خوای گەورەن، بۆیە لەسۆزی میهرەبانی خوای گەورە نائومێد نابن. بيقاعى: ١٥/ ٢٥٦.
پرسیار: بۆچى لەجياتى وشەى (رجاء) وشەى (طمع) بەكارهێنراوە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 16

تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ١٦

(ومما رزقناهم ينفقون)دوای ئەوەی كەباسی ئەوەی كرد كەخۆ نزیك كردنەوە لەخودا لەپێشتر دەزانن لەوەی كەپشوو بەلاشەیان بدەن، فەرمووی: ئەم نزیكبوونەوەیان لەخودا لەسەروەت وسامانی دونیاش -كە دەبێتە هۆی تام وچێژی زیاتر لەشتەكانی دونیا- پێ خۆشترە. ابن عاشور: ٢١/ ٢٢٩.
پرسیار: بۆچى دوابەدواى باسى شەونوێژ ڕستەى (ومما رزقناهم ينفقون) باسكرا؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 17

فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ

واتە: هیچ كەس های وئاگای لەو هەمووە ناز ونیعمەتە شاراوەیەی بەهەشت نییە كەخوای گەورە بۆ باوەڕدارانی تاقەت كردووە وباسی نەكردووە بۆ كەس كەچۆنە وچەندە!. لەبەر ئەوەی كەبەندەكانی خوای گەورە كار وكردەوە وخواپەرستییەكانی خۆیان تاقەت كرد وشاردیانەوە، خوای گەورەش لەبەرامبەرا پاداشتێكی گونجاوی بۆ ئەوان تاقەت كردووە وبۆ كەسی باسی نەكردووە، چونكە پاداشت بەگوێرەی كردارە ولەجۆری كردارە. حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: هەندێك خواپەرستییەكانی خۆیان تاقەت كردووە وئاشكرایان نەكردووە، دەی لەبەرامبەرا خوای گەورە پاداشتی وایان پێ دەبەخشێت كەهیچ چاوێك نەیدیبێت، بەناو دڵی هیچ كەسێكدا گوزەری نەكردبێت، خوای گەورە ئەو پاداشتانەی بۆ پەنهان وتاقەت كردوون. ابن كثير: ٣/ ٤٤٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە زۆرێك لەناز ونيعمەتەكانى بەهەشتى باس نەكردووە وئەو ناز ونيعمەتانەى بەشاراوەيى هێشتووەتەوە؟

سووڕەتی سجدە ئایەتەکان 0 - 20

كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَآ أُعِيدُواْ فِيهَا

هەر كاتێك سزاكانیان بگاتە لوتكە وبیانەوێت خۆیانی لێ دەرباز بكەن، دەگەڕێنرێنەوە بۆ چەقی سزاكە، بۆیە ئومێدی ڕزگاربوون لەدەست دەدەن وخەم وخەفەتیان تەواو زۆر دەبێت. سەعدى: ٦٥٦.
پرسیار: ئەم بەشە لەئايەتەكە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر سەختى وتوندى سزاى خراپەكاران؟