قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥

ﭿ
٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧


٣٨ ٣٨


٣٩ ٣٩



٤٠ ٤٠
ﯿ
٤١ ٤١
408
سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 33

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرّٞ دَعَوۡاْ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنۡهُ رَحۡمَةً إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ ٣٣

واتە: هەر كاتێك ئەم كافرانە نەخۆش بكەون وتوشی بەڵا وچورتم وسەختیی ببنەوە هاوار لەخودا دەكەن. بەجۆرێكی تر بیڵێین: بۆ لابردنی ئەو ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتانەی كەتوشی بوون، داوای هاوكاری لەخودا دەكەن، تەنها ڕوو لەو دەكەن وپشت لەبتەكان دەكەن، چونكە دەزانن بتەكان هیچیان لەدەست نایەت(ثم إذا أذاقهم منه رحمة)واتە: هەر كاتێك خۆشی وسەلامەتی ولەشساغییان پێ ببەخشین (إذا فريق منهم بربهم يشركون) ئەو كاتە لەپەرستشدا خۆیان توشی شیرك وهاوەڵدانان دەكەنەوە. قورتوبى: ١٦/ ٤٢٣.
پرسیار: خواى گەورە ئەو كەسانەى ناشيرين كردووە كەلەكاتى تەنگانەدا هەر ئەويان لەبيرە وهاوارى لێ دەكەن، بەڵام لەكاتى خۆشيدا ئەويان لەبير دەچێت وخەريكى بت پەرستن وهاوەڵ بڕياردان دەبن. ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 36

وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ فَرِحُواْ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ ٣٦

لەبارەی سۆز ومیهرەبانی وشەی(وإذا)ولەبارەی شەڕ وسزا وشەی(وإن تصبهم سيئة)؛ هێنراوە، چونكە (إذا) بۆ ئەوەیە كەهەر كات بێگومان مەرج هاتە دی، بەپێچەوانەی (إن) كەگومان لەهاتنە دی مەرجەكەدا هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی كەئەو خێر وچاكەی كەبەبەندەكان دەگات زۆر زیاترە لەو شەڕ وخراپەیەی كەپێیان دەگات. ابن جزى: ٢/ ١٦٩.
پرسیار: ئەو خێر وچاكەى كەبە بەندەكان دەگات زۆر زياترە لەو شەڕ وخراپەيەى كەپێيان دەگات. ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 36

وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ ٣٦

بەڵا وچورتم بەهۆی تاوانەوە دادەبارێت، جا بەمەبەستی ئاگاداركردنەوە ولابردنی نائومێدی ئەوانە -لە كاتێكدا كەتاوان بووەتە هۆكاری سزادانیان ودەستیشی لێ ناكێشنەوە- فەرمووی: (بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ). بيقاعى: ١٥/ ٩٥.
پرسیار: هەندێك لەشوێنەوارى پڕ لەزيانى تاوان بژمێرە.

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 36

وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ ٣٦

تا هۆشداری بدا بەوان كەهۆكاری خراپبوونی حاڵی ئەوانە لەدونیادا كار وكردەوەی خراپی خۆیانە كەخوای گەورە كردوویەتی بەهۆكارێكی كاریگەر وتەنها ئەویش لەوردەكاری ئەو بابەتانە ئاگادارە، كەواتە خەڵكی دەبێت لێكۆڵینەوە لەخۆیان بكەن بۆ ئەوەی هۆكارەكانی بەڵا وموسیبەت كەم بكەنەوە وڕابردوو پینە بكەن وكاری باش بكەن، ئەو كارە چاكانەی باشتر دەبێتە هۆكاری ڕزگاربوونیان ونائومێدییان لادەبات، ئەم باسە یەكێكە لەگەورەترین ئەدەبەكانی قورئانی پیرۆز، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿مَّآ أَصَابَكَ مِنۡ حَسَنَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ وَمَآ أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٖ فَمِن نَّفۡسِكَ﴾ [النساء: 79].واتە: هەر چاكەیەكت پێ بگات ئەوە لەلایەن خوداوە پێت گەیشتووە، هەر بەڵا وموسیبەتێكیشت پێ بگات ئەوە لەلایەن خۆتەوە پێت گەیشتووە (واتە: خۆت بویتە هۆكاری دابەزینی ئەو بەڵا وموسیبەتە. و). ابن عاشور: ٢١/ ١٠١.
پرسیار: هۆكارى بەڵا وموسيبەتەكانى مرۆڤ چییە؟

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 39

وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن رِّبٗا لِّيَرۡبُوَاْ فِيٓ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرۡبُواْ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن زَكَوٰةٖ تُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُضۡعِفُونَ ٣٩

شەعبی دەفەرمووێت: مانای ئایەتەكە ئاوایە: كۆمەك وهاوكارییەك كەمرۆڤەكان بەیەكتری دەكەن بۆ ئەوەی لەدونیادا سوودی لێ وەربگرن، ئەو سوودە چونكە لەبەرامبەر خزمەتە، ئەوە لای خوای گەورە پتر نابێت. قورتوبى: ١٦/ ٤٣٨.
پرسیار: ئايا مرۆڤ كاتێك هاوكارى يەكێكى تر دەكات ومەبەستى ئەوەيە لەدونيادا سوودى لێ ببينێت، لەلاى خوا هيچ پاداشتێكى لەسەر وەردەگرێتەوە؟

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 41

ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٤١

پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە كەلەكاتێكدا خەڵكی خەریكی تاوانن، كەچی ئەو هەر چاكەیان لەگەڵدا دەكات، خۆ ئەگەر لەبەرامبەر هەر خراپەیەكدا كەدەیكەن خوای گەورە تۆڵەی لێ سەندبانەوە، ئەوا هیچ خشۆك وخزۆك وچوارپێ ودوو پێیەك لەسەر زەویدا نەدەمایەوە. سەعدى: ٦٤٣.
پرسیار: خواى گەورە لەهەموو كاتێكدا ناز ونيعمەتى خۆى بۆ بەندەكانى ڕەوانە دەكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی روم ئایەتەکان 0 - 41

ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ

فەساد وخراپە وگەندەڵی لەسەر زەویدا بەوشكەساڵی ونەبوونی وگرانی وقاتوقڕی وئاژاوە وئەو جۆرە شتانەیە، لەدەریاشدا بەهۆی خنكان وكەمبوونەوەی ڕاو وسستبوونی بازرگانی وهاووێنەی ئەمانە دەردەكەوێت ودادەبارێت، هۆكاری هەموو ئەو كێشە وتاوانانە كوفر وگوێڕایەڵی نەكردنی فەرمانەكانی خوای گەورەیە. ابن جزى: ٢/ ١٦٩.
پرسیار: ئاشكرابوونى گەندەڵى وتاوان چ نيشانەيەكى هەيە وهۆكارەكەى چییە؟