قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮩ

ﱍ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
٤٦ ٤٦
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ٤٧ ٤٧
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ٤٨ ٤٨
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٤٩ ٤٩
ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٥٠ ٥٠
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ٥١ ٥١
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ٥٢ ٥٢
402
سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 46

۞وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ ٤٦

بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە كەبەجوانترین شێوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەهلی كیتابدا بكرێت، چونكە ئەوانە باوەڕیان بەخوای گەورە هەبوو، هاوەڵپەرستیش نین؟! بۆیە ئامادەیی ئەوەیان تێدایە كەبەڵگەكان وەربگرن وقبووڵی بكەن، هەروەها چاوەڕوانی جەنگ ودەمەقاڵەیان لێ ناكرێت، جگە لەوانەش كتێبە ئاسمانییەكەیان چۆنیەتی گفتوگۆی فێركردوون، كەواتە لەكاتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەدا دەبێت تەنها بەڵگە بهێنرێتەوە وقسەی زبر بەكار نەهێنرێت بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی دڵ ئێشان ودووركەوتنەوە ونەفرەت. ابن عاشور: ٢١/ ٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئامۆژگارى كردووين كەبە شێوەيەكى جوان لەگەڵ ئەهلى كيتابدا گفتوگۆ بكەين؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 46

وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ

گفتوگۆی ئێوە لەگەڵ ئەواندا نابێت تێكەڵ بەڕەخنەگرتن لەهیچ یەك لەپێغەمبەران یان هیچ یەك لەكتێبەكانی پێشوو بێت، وەك ئەوەی كەمرۆڤی نەزان لەكاتی گفتوگۆ كردندا ڕەخنە لەئایین وبیروباوەڕی كەسی بەرامبەر دەگرێت، ئیتر گوێ ناداتە ئەوەی كەئایین وبیروباوەڕەكەی ڕاستە یان پووچەڵ! جا كارێكی لەو شێوەیە ستەمە ودەرچوونە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ڕێكوپێك، بەڵكو مرۆڤی ڕاساڵ دەبێت ڕەخنە لەبیروباوەڕە پووچەڵەكانی بەرامبەر بگرێت وڕەتیان بكاتەوە وهەر بیروباوەڕێكیش بەڕاستی مابوو وەری بگرێت وپەسەندی بكات، نەك ئەوەی هەر لەبەر ئەوەی كەكافرە ئیتر هەر شتێك بڵێ هەر ڕەت بكرێتەوە وهەق وناهەقی بەسەردا بدرێتەوە. سەعدى: ٦٣٢.
پرسیار: بەپشت بەستن بەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەگفتوگۆ كردن لەگەڵ مرۆڤى كافريشدا دەبێت لەسەر بنەماى دادگەرى ودانايى بێت.

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 47

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَمِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤۡمِنُ بِهِۦۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلۡكَٰفِرُونَ ٤٧

خوای گەورە فیعلی موزاریعی بەكار هێنا، بۆ ئەوەی مانای ئەوە ببەخشێت كەلەداهاتوودا ڕوو دەدات، یان بۆ ئەوەی كەمانای ئەوە بدات كەبەڵگە بێت بۆ نوێبوونەوەی بیروباوەڕی ئەم دەستەیە بەقورئان، واتە: باوەڕی ئەو كەسانەی كەباوەڕیان هێناوە بەقورئان بەردەوام دەبێت وڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی باوەڕداران زیاتر دەبێت. ابن عاشور: ٢١/ ٩.
پرسیار: بۆچى فيعلى (يؤمنون)بەشێوەى موزاريع باسكرا ونەيفەرموو (آمنوا)؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 47

وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلۡكَٰفِرُونَ ٤٧

واتە: ئەو كەسانەی كەخوویان بەئینكاری كردنی هەق ودوژمنایەتی لەگەڵ هەق وڕاستیدا گرتووە. خوای گەورە فەرمووی:(إلا الكافرون) واتە: تەنها كافرەكان! جا بۆیە كافرەكانی تایبەت كردووە وجگە لەوان كەسی تری باس نەكردووە، مەبەستی ئەوانەیە كەبەرامبەر قورئان كافر بوون، واتە هەر كەسێك كەبیەوێت پەیڕەوی لەهەق وڕاستی بكات كافر نابێت، هەر كەسێك نییەتی ڕاستەقینەی هەبێت بێگومان باوەڕ بەقورئان دەهێنێت، چونكە قوئان پڕە لەبەڵگە بۆ ئەو كەسانەی كەژیرن وگوێ لەهەق وڕاستی دەگرن. سەعدى: ٦٣٣.
پرسیار: ئايا كەسێك كەنییەتى چاكى هەبێت بەرامبەر بەقورئان كافر دەبێت؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 49

بَلۡ هُوَ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ فِي صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ ٤٩

حەسەن دەفەرمووێت: خوای گەورە لەبەر كردنی قورئانی وەك خەڵات ودیاری بەم ئوممەتەی پێغەمبەر(ﷺ) بەخشیوە، گەلانی پێشوو نەیاندەتوانی كتێبەكانی خۆیان لەبەر بكەن، تەنها توانای خوێندنەوەیان هەبوو نەك لەبەركردن، جا كاتێك كتێبەكانیان دادەخست هیچ مانا ومەبەستێكیان لەبەر نەبوو، تەنها پێغەمبەرەكانیان نەبێت ئەوان لەبەریان بوو. قورتوبى: ١٦/ ٣٧٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەلەبەركردنى كتێبى ئاسمانى تايبەتە بەئوممەتى پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ).

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 51

أَوَ لَمۡ يَكۡفِهِمۡ أَنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَرَحۡمَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٥١

واتە: ئەوانە چۆن داوای بەڵگە دەكەن لەكاتێكدا قورئانی پیرۆز گەورەترین بەڵگەیە؟ زۆرترین بەڵگەی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری تێدایە، دەی بۆچی بەردەوام داوای بەڵگە دەكەن؟ ابن جزى: ٢/ ١٦١.
پرسیار: بۆچى دابەزينى قورئان قسەى ئەوانە بەدرۆ دەخاتەوە كەدەڵێن: پێغەمبەر(ﷺ) خۆى قورئانى دروست كردووە وهێناويەتى؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 52

قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡ شَهِيدٗاۖ

خوای گەورە ئەوە دەزانێت كەمن دەڵێم: خوا منی ناردووە ومنی كردووە بەپێغەمبەر. دەی ئەگەر من درۆ بكەم ئەوا خوا تۆڵەم لێ دەكاتەوە. ابن كثير: ٣/ ٤٠٤.
پرسيار: خواى گەورە چۆن شايەتى بۆ ڕاستگۆيى پێغەمبەر(ﷺ) داوە؟