قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮩ

ﱌ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٣١ ٣١

ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٣٢ ٣٢
ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٣٣ ٣٣
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
٣٤ ٣٤
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
٣٥ ٣٥
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
٣٦ ٣٦
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ٣٧ ٣٧
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٣٨ ٣٨
400
سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 31

وَلَمَّا جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُوٓاْ إِنَّا مُهۡلِكُوٓاْ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِۖ إِنَّ أَهۡلَهَا كَانُواْ ظَٰلِمِينَ ٣١

یەكێك لەلوتف ومیهرەبانییەكانی خوای گەورە بۆ حەزرەتی ئیبراهیم ئەوە بوو كەپێش لەسزادانی گەلی حەزرەتی لوط مزگێنی بەو دا ، چونكە خوای گەورە دەیزانی كەحەزرەتی ئیبراهیم چەندە بەسەبر وبەحەوسەڵەیە. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٤٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە پێش ئەوەى هەواڵى لەناوبردنى گەلى حەزرەتى لوط بەحەزرەتى ئيبراهيم بدات، مزگێنى پێدا؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 34

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ ٣٤

لە ابن عباس دەگێڕنەوە فەرموویەتی: گەلی حەزرەتی لوط جگە لەخراپەكاری تاوانی تریان هەبوو، یەكێك لەوانە: ستەمیان لەیەكتر دەكرد وجوێنیان بەیەكتری دەدا.. پیاوان پۆشاكی ژنانیان لەبەر دەكرد وژنان پۆشاكی پیاوانیان لەبەر دەكرد، باج وخاوەیان لەو كەسانە وەردەگرت كەبەوێدا تێپەڕیایە، جگە لەهەموو ئەو خراپانەش هاوەڵیان بۆ خوای گەورە دادەنا، هەروەها ئەوان یەكەم گەل بوون كەدەستیان دایە نێربازی وپانپانۆكێ (وەك ئەوەی ئەمڕۆ لەوڵاتانی خۆرئاوا دەكرێت كەپیاو لەپیاو مارە دەكرێت وژن لەژن مارە دەكرێت -پەنا بەخوا-. و). قورتوبى: ١٣/ ٣٤٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە هۆكارى وێرانبوونى شار ودەوڵەتەكان باس بكە.

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 35

وَلَقَد تَّرَكۡنَا مِنۡهَآ ءَايَةَۢ بَيِّنَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٣٥

واتە: لەو كارەی كەلەگەڵ ئەوانمانا ئەنجامدا (آية)پەندێكی ئاشكرا وئامۆژگارییەكی مەزنمان بەجێهێڵا (لقوم يعقلون)بۆ ئەو خەڵكدانەی كەبیر لەبەڵگە ونیشانەكانی خودای گەورە دەكەنەوە. تەبەرى: ٢٠/ ٣٣.
پرسیار: پاشماوەى ئەو گەلانەى پێشوو كەخواى گەورە لەناوى بردن، چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 36

وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ ٣٦

واتە: كوفر مەكەن، چونكە كوفر هۆكاری هەموو فەسادی وگەندەڵی وخراپەكارییەكە، (العثو) و(العثی) واتە: خراپترین وتوندترین فەساد وگەندەڵی. قورتوبى: ١٦/ ٣٦١.
پرسیار: گەورەترين خراپەيەك كەحەزرەتى شوعەيب گەلەكەى خۆى لێ نەهى كرد، چى بوو؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 38

وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ ٣٨

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: شەیتان كارەكانیانی جوان نیشان دان وڕێی لێ گرتن، دەشیانزانی -هەق لەناهەق هەڵاوێرن-. و).(وزين لهم الشيطان)بەوەسوەسە وورتەورت وخاپاندن (أعمالهم)كاری خراپی وەك كوفر وتاوانی تر.. (مستبصرين)واتە: ژیرەكانیان توانای ئەوەیان هەبوو كەهەق وناهەق لێك هەڵاوێرن ولێكیان جیا بكەنەوە، بەڵام خۆیان لێ غافڵ وبێ ئاگا كرد وگوێیان نەدایێ وبیریان نەكردەوە. ئالوسى: ١٠/ ٣٦٢.
پرسیار: گرنگترين ڕێكارەكانى شەيتان بۆ فريودانى مرۆڤى زانا چییە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 38

وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ ٣٨

(وكانوا مستبصرين) هەندێك دەڵێن: چاك شارەزا بوون لەكوفری خۆیان، تەنانەت فیزیان پێوە دەكرد وپۆزیان پێ لێدەدا. هەندێكیش دەڵێن: چاك دەیانزانی كەبیروباوەڕ وئیمان چییە، بەڵام لەبەر دوژمنایەتی وكەللەڕەقی كوفریان هەڵبژارد. ابن جزي: ٢/ ١٥٩.
پرسیار: ئايا تەنها نەزانين هۆكارى كوفرە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 38

وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ ٣٨

بەهۆی دەركەوتنی بەڵگەكان هەقیان لەناهەق جوێ دەكردەوە.. فەڕڕا دەفەرمووێت: ژیر وچاوكراوە بوون، بەڵام ژیری وچاوكراوەیی هیچ سوودێكی پێ نەگەیاندن. قورتوبى: ١٦/ ٣٦٢.
پرسیار: ئەگەر مرۆڤ نافەرمانى لەپەروەردگار بكات، ئايا عەقڵ وژيرى هيچ سوودێكى پێ دەگەيەنێت؟