قورئان
ﮩ
ﱌ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
٢٤ ٢٤ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ٢٥ ٢٥ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ٢٦ ٢٦
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ٢٧ ٢٧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ٢٨ ٢٨ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ٢٩ ٢٩ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٣٠ ٣٠
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ
بەڵگەی لەسەر هێنانەوە، داوای بەڵگەی لێكردن، -جا لەبەر ئەوەی ئەوان هیچ بەڵگەیەكی پەسەندیان پێ نەبوو، بۆیە بەناچاری- ڕوویان لەبەكارهێنانی هێز ودەسەڵات كرد. ابن كثير: ٣/ ٣٩٥.
پرسیار: پەنابردنى ستەمكاران بۆ زەبر وزەنگ وبەكارهێنانى هێز ودەسەڵات، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٢٤
ڕزگاربوونی حەزرەتی ئیبراهیم لەئاگر تەنها وەك بەڵگە ونیشانەیەك بەكار ناهێنرێت، بەڵكو نیشانە وبەڵگەش بوو بۆ دانە بەدانەی هۆز وگەلەكەی، چونكە هەمووان بەچاوی خۆیان ئەو ڕووداوەیان بینی، هەروەها ئەو ڕووداوە بەڵگەیە لەسەر هێز ودەسەڵاتی خودا وڕێزگرتن لەپێغەمبەركەی -واتە حەزرەتی ئیبراهیم()- وڕاستێتی بەڵێنی خودا وزەلیلی وبێ دەسەڵاتی دوژمنانی خودا، هەروەها بەڵگەشە لەسەر ئەوەی كەهەموو دروستكراوەكانی خودا چ گەورە وچ بچووك دەستەمۆی هێز ودەسەڵاتی خودای گەورەن. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٣٥.
پرسیار: بۆچى ڕزگار بوونى حەزرەتى ئيبراهيم(ﷺ) لەئاگر لەلايەن خوداى گەورەوە بە(چەندين نيشانە) ناو هێنرا، نەك (يەك نيشانە)؟
وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا مَّوَدَّةَ بَيۡنِكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: گوتی: ئێوە لەبری خودا بۆیە بوتان دەپەرستن، كەلەژینی دونیاییدا ئێوە یەكترتان خۆش دەوێت، پاشان لەڕۆژی قیامەتدا حاشا لەیەكتر دەكەن ونەفرین بۆ یەكتر دەنێرن. و). ئەم ئایەتە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەهاوڕێیەتی خراپەكاران بكات ولەگەڵیاندا كاری خراپە ئەنجام بدات لەبەر ئەوەی پێی بڵێن: دۆستێكی چاك وخۆشڕەفتارە، یان لەترسی ئەوەی كەنەكا پێی بڵێن: كەڵكی هاوڕێیەتی پێوە نییە!. جگە لەوە -بە گیانی خۆم- ئەم ئایەتە ئەو مرۆڤانەی ئەمڕۆش دەگرێتەوە كەهەر لەبەر ئەوەی بڵێن: یارێكی وەفادار وهاوڕێیەكی بەئەمەكە! دەست لەڕەزامەندی پەروەردگار هەڵدەگرێت. بيقاعى: ١٤/ ٤٢٤.
پرسیار: ڕازى كردنى هاوڕێ ودۆست سنوورێكى هەيە، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو سنوورە ديارى بكە!.
وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا مَّوَدَّةَ بَيۡنِكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا
لە قەتادەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: هەموو دۆستایەتییەكانی دونیا لەقیامەتدا دەبن بەدوژمنایەتی، تەنها ئەو دۆستانە نەبێت كەپارێزكار ولەخواترس بوون. تەبەرى: ٢٠/ ٢٥.
پرسیار: هاوڕێيەتى مرۆڤى باش چ سوودێكى هەيە وسەرەنجامى هاوڕێيەتى مرۆڤى خراپ چییە؟
ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا
تەنانەت بتەكان بێزاری خۆیان لەوانە دەردەبڕن كەلەدونیادا ئەوانیان پەرستووە، هەروەها ئەو كەسانەی كەلەدونیادا سەركردە بوون وخەڵكدانێكی زۆر شوێنیان كەوتبوون، نەفرەت لەشوێنكەوتوانی خۆیان دەكەن. بەغەوى: ٣/ ٤٦٧.
پرسیار: ئەگەر شوێنكەوتنى كەسێك لەدونيا، لەسەر بنەماى تاوان بوو، لەقيامەتدا چ بەرهەمێكى هەيە؟
۞فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٞۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٢٦
خوای گەورە باسی ئەوەی نەكردووە كەگەلی حەزرەتی ئیبراهیمی بەسزا لەناو بردبێت، بەڵكو ئەوەی باسكردووە كەحەزرەتی ئیبراهیم لەوان جیا بووەتەوە وكۆچی كردووە.. ئەگەر خوای گەورە ئەوانی بەسزا لەناو بردبێت ئەوە بێگومان باسی دەكرد، وەك چۆن باسی لەناوبردنی هەندێك لەگەلانی كردووە، لەوانەیە ئەمە لەبەر ئەوەبێت كەحەزرەتی ئیبراهیم چونكە میهرەبانترین وبەسەبرترین وگەورەترین مرۆڤ بووە، وەك پێغەمبەرانی تر نزای شەڕ وتوك ونەفرەتی لەگەلەكەی خۆی نەكردبێت.. یەكێك لەبەڵگەكانی ئەم قسەیە ئەوەیە كەحەزرەتی ئیبراهیم سەبارەت بەسزادانی گەلی لوط قسە وگفتوگۆی لەگەڵ فریشتەكاندا كرد وداكۆكی لەگەلی حەزرەتی لوط دەكرد، لەكاتێكدا ئەو گەلە گەلی خۆی نەبوون، خودا خۆیشی باشتر لەهەموو كەس لەهەموو شتێك دەزانێت وهەرە شارەزا هەر خۆیەتی. سەعدى: ٦٢٩.
پرسیار: بەپێى چيرۆكى حەزرەتى ئيبراهيم ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدۆستانى خواى گەورە ميهرەبانترين كەسانن.
وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٨
زۆر خراپە هەن چونكە خەڵكی خوویان پێوە نەگرتوون نایكەن، تا ئەو كاتەی یەكێك دەست پێشخەری دەكات وخەڵكی تر دەیبینن ولەئەنجامدا بیری هەمووان بۆ لای كردنی ئەو كارە ناڕەوایە دەچێت (جا ئەو جۆرە كەسانە لەكردنی ئەو كارە ناڕەوایەدا دەبنە پێشەنگ وپێشەوا وتاوانی ئەو خەڵكدانەشیان بۆ دەنووسرێت كەچاویان لەم كردووە ولەتاوانی ئەوانیش كەم نابێتەوە. و). ابن عاشور: ٢٠/ ٢٤١.
پرسیار: باسى مەترسى داهێنانى سوننەتى خراپ بكە.