قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮩ

ﱌ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ٧ ٧
ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٨ ٨

ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
٩ ٩
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
١٠ ١٠
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
١١ ١١
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ١٢ ١٢
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
١٣ ١٣
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ١٤ ١٤
397
سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 7

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَئِّاتِهِمۡ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَحۡسَنَ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٧

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەوانەی خاوەن باوەڕن وئاكار چاكن، خراپەكانیان دەسڕینەوە وباشتر لەوی كردوویانە، ئێمە پاداشتیان پێ دەدەین. و) واتە: بەچاكترین كردەوەیان كەبریتییە لەخواپەرستی. هەندێكیش دەڵێن: بەئەوان زیاتر وباشتر لەوەی كەكردوویانە دەبەخشین. بەغەوى: ٣/ ٤٦٣.
پرسیار: باوەڕداران لەخزمەت خواى گەورە چۆن بەباشترين شێوە پاداشت دەدرێنەوە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 8 - 9

وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدۡخِلَنَّهُمۡ فِي ٱلصَّٰلِحِينَ ٩

باوەڕدار فەرمانی پێكراوە كەئەگەر دایك وباوكی داوایان لێكرد كەهاوەڵ بۆ خوا بڕیار بدات، بەگوێیان نەكات، جا ئەمە دەبێتە هۆی دابڕانی ئەو لەدایك وبابی، هەر بۆیە خوای گەورە لەپاداشتی ئەوەی كە(لە پێناو یەكخواپەرستیدا توشی ئەو زەحمەت وئازار وناخۆشیی. و) ومەترسیە بووە، بەم جۆرە دڵی بەندەكەی دەداتەوە كەبیخاتە ڕیزی چاكەكاران وپیاوچاكانەوە وهۆگری ئەوان ببێت وئۆقرە بگرێت. ابن عاشور: ٢٠/ ٢١٥.
پرسیار: خواى گەورە زۆر ڕێز لەو بەندەيەى خۆى دەگرێت كەگوێڕايەڵى خواى گەورە پێش گوێڕايەڵى هەموو كەسێكى تر دەخات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 10

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِيَ فِي ٱللَّهِ جَعَلَ فِتۡنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِۖ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: لەمەردمدا ئی واش هەیە ئێژێت: ئێمە باوەڕیمان بەخوا هەیە، هەرگاش لەسەر خوداناسین ئازار درا وا دەزانێت ئازاری خەڵك وەكو سزای خودا وایە. و) واتە: وا دەزانێت ئازاری خەڵكیش هێندەی ئازاری خودا -كە لەڕۆژی پەسڵاندا خەڵكی بێباوەڕی پێ ئازار دەدا- بەئێش وژانە، واتە: لەبەرامبەر ئازاری خەڵكیدا بێ ئۆقرەیە وسەبر ناگرێت، لەئەنجامدا گوێڕایەڵی خەڵكی دەكات ووەك چۆن لەئازار وسزای خوا بترسێت، ئاوا لەئازار وسزای خەڵكیش دەترسێ وفەرمانبەرداری لەفەرمانی خەڵكی دەكات. بەغەوى: ٣/ ٤٦٤.
پرسیار: بۆچى مرۆڤى دووڕوو وا دەزانێت سزاى خەڵكيش وەك سزاى خودا بەژانە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 13

وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ

باسی ئەوانە دەكات كەبانگەوازیان بۆ كوفر كردووە وئەوە ڕوون دەكاتەوە كەئەوانە لەڕۆژی پەسڵاندا باری تاوانی خۆیان وهێندەی باری تاوانی ئەو هەمووە خەڵكەشیان -كە بەهۆی بانگەوازی ئەمانەوە كافر بوون- لەسەرشانە، بەبێ ئەوەی تۆسقاڵێ لەسزا وتاوانی خەڵكەكە كەم ببێتەوە. ابن كثير: ٦/ ٢٢٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئايا بارى تاوانى ئەو بانگخوازانەى كەخەڵكى بۆ تاوان بانگ دەكەن، وەك تاوانى ئەو كەسە وايە كەتاوانەكە ئەنجام دەدات؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 13

وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ

تاوانی ئەوانەی شوێنكەوتەی بانگخوازانی بەرەو كوفرن، هەم تاوانی خۆیانە، هەم تاوانی ئەوانەی كەشوێنی كەوتوون، كابرای شوێنكەوتە بۆیە تاوانبارە چونكە تاوانەكەی ئەنجام داوە، كابرای سەرۆك وبانگخوازیش بۆیە تاوانبارە چونكە بانگەوازی بۆ تاوان كردووە، وەك چۆن ئەگەر كەسێك خەڵكی بەرەو چاكە بانگ بكات خەڵكەكە چەندێك چاكە بكەن هێندەش بۆ ئەو كەسە دەنووسرێت كەبانگی كردوون بۆ چاكە، چونكە ئەو بووەتە هۆكاری ئەوەی كەچاكە بكەن. سەعدى: ٦٢٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە مرۆڤى چاكەكار هان دەدات بۆ ئەوەى خەڵكى بانگ بكات بۆ كردنى كارى چاكە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 14

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ ١٤

(ڕوونكردنەوە: وشەی (سَنَةٍ) لەزمانی عەرەبیدا بۆ ئەو ساڵانە بەكار دەبرێت كەسەخت وناخۆش ووشكەساڵی بووە، بۆ ساڵانی خۆش وتەڕەساڵی وپڕ لەپیت وبەرەكەتیش وشەی (عام) بەكار دەهێنرێت نەك (سَنَةٍ) جا لەم ئایەتەدا ئەو ماوە ژیانەی كەحەزرەتی نوح لەناو كەسوكار وگەلەكەیدا ژیا -كە بریتی بوو لەنۆسەد وپەنجا ساڵ- خوای گەورە بە(سَنَةٍ) ناوی بردووە. و). خوای گەورە بۆیە وشەی (سَنَةٍ) بەكار هێناوە، چونكە بەپێچەوانەی وشەی (عام) مانای ساڵانی وشكەساڵی وسەخت وقاتوقڕی دەدات، بۆیە وشەی (سَنَةٍ) زیاتر لەگەڵ تەمەن وژیانی حەزرەتی نوحدا گونجاوە، چونكە لەلایەن خزم وكەسوكاریەوە زۆر توشی سەختی وسزا وناخۆشی دەبوویەوە. ئالوسى: ١٠/ ٣٨٤.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا جياتى وشەى (عام) وشەى (سَنَةٍ) بەكار هاتووە؟

سووڕەتی عنكبوت ئایەتەکان 0 - 14

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ ١٤

ئەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)! تۆ خەم مەخۆ بۆ ئەوانەی كەكوفریان هەڵبژاردووە، خەفەتیان بۆ مەخۆ، چونكە خوای گەورە بیەوێت هەر كەسێك ڕێنوێنی بكات، ڕێنوێنیی دەكات، بیەوێت هەر كەسێكیش گومڕا بكات، ئەوا گومڕای دەكات، هەموو كارەكان بەدەست ئەوە. ابن كثير: ٣/ ٣٩٣.
پرسیار: ئايا تاكە هۆكارى ڕێنوێنى بریتییە لەعەقڵ وژيرى، يان پێويستى بەشتى تريش هەيە؟