قورئان
ﮨ
ﱌ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٨٥ ٨٥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ٨٦ ٨٦ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ٨٧ ٨٧ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ٨٨ ٨٨
ﮩ
ﮫ ﮬ ٢ ٢ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ٣ ٣ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٤ ٤ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٥ ٥ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٦ ٦
وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٨٧
واتە: گوێ مەدە قسەكانیان، درۆكانیان، ئازارەكانیان وخەریكی كار وفەرمانی خۆت بە. قورتوبى: ١٦/ ٣٣٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن مرۆڤ هاندەدا بۆ بەردەوامبوون لەسەر بانگەواز وگوێ نەدان بەئەو شتانەى كەدەبنە لەمپەر؟
أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ ٢
أئایا ئەو خەڵكە وایان گومان بردووە كەبەبێ تاقیكردنەوە بۆی دەردەچن؟(أن يقولوا) واتە: هەر ئەوەندە بڵێن كە (آمنا وهم لا يفتنون)(باوەڕمان هێناوە، ئیتر) سەبارەت بەگیان وسەروەت وسامانیان تاقی نەكرێنەوە؟! نا هەرگیز وا نییە، بەڵكو بەدڵنیاییەوە تاقییان دەكەینەوە بۆ ئەوەی مرۆڤی ڕاستگۆ لەدرۆزن ومرۆڤی یەك ڕوو لەمرۆڤی دوو ڕوو جیا بكەینەوە. بەغەوى: ٣/ ٤٦١.
پرسیار: خواى گەورە بۆچى بەندەكانى خۆى تاقى دەكاتەوە؟
أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ ٢
ئەم ئایەتە لەشاری مەككە لەبارەی هەندێك لەباوەڕدارە داماوەكان هاتە خوارەوە كەلەلایەن قوڕەیشییەكانەوە ئەشكەنجە دەدران وئەوانیش بەو هۆكارەوە زۆر خەفەتبار دەبوون، خوای گەورە بەهۆی ناردنە خوارەوەی ئەم ئایەتە دڵی خۆش كردن وسەبووری بەوان دا، ئامۆژگاری كردن وهەواڵی ئەوەی پێدان كەئەم تاقیكردنەوەیە بۆ ئەوەیە كەخۆیان لەسەر سەبر ڕابهێنن لەبەرامبەر ئازار وئەشكەنجە ومانەوە لەسەر بیروباوەڕ، دواتر فەرمووی كەسوننەتی ئەو لەبەرامبەر بەندەكانی بەو جۆرەیە كەكافرەكان زاڵ دەكات بەسەر باوەڕداراندا، بۆ ئەوەی باوەڕداران پاك وخاوێن ببنەوە وباوەڕداری ڕاستەقینە لەباوەڕداری درۆینە جوێ ببێتەوە. جا ئایەتەكە بەگشتی قسەی كردووە وبڕیارەكە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەبەهۆی تاوان یان زیانی گیانی یان زیانی ماڵی وهەر جۆرێكی تر لەتاقیكردنەوە دووچار ببن. ابن جزى: ٢/ ١٥٤.
پرسیار: بەپشت بەستن بەم ئايەتە باسى سوودەكانى تاقيكردنەوە بكە.
وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٣
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئێمە ئەوانەی بەر لەمانیشمان تاقی كردەوە، بێگومان خوا ئەوانەی كەڕاسیان گوت، ئەوانەشی كەدرۆزنن دیاری دەكات. و). مەبەست لەو كەسانەی كەبەر لەمان بوون، ئەوانەن كەشوێنی پێغەمبەرانی پێشوو كەوتوون، لەبەرامبەر هەموو سەختی وناخۆشی وتاقیكردنەوەیەكدا خۆیان ڕاگرت وتوند پابەندی ئایینی خۆیان بوون، خوای گەورە زۆر بەڕوونی لەبارەی ئەوانەوە فەرمووی:﴿وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيّٖ قَٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٞ فَمَا وَهَنُواْ لِمَآ أَصَابَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُواْ وَمَا ٱسۡتَكَانُواْ﴾ [آل عمران: 146].واته: بەشی زۆر لەپێغەمبەران دەگەڵ گەلی خواپەرستانی هەڤاڵیان چوونە غەزا، هەرچەند بەڵای لەڕێی خوادا توشی هاتن نە هیچیانی سستەوە كرد نە زەبوونی ڕووی تێكردن. ئالوسى: ١٠/ ٣٤٠.
پرسیار: يەكێك لەسوننەتەكانى خواى گەورە ئەوەيە كەبەندەكانى تاقى دەكاتەوە، مرۆڤى باوەڕدار لەكاتێكى وەهادا دەبێت چ بكات؟
وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٣
خوای گەورە پێش ئەوەیش تاقییان بكاتەوە دەزانێت ئەوانە چۆنن (واتە: خوای گەورە بەمەبەستی زانیاری ودڵنیایی لەحاڵی ئەوانە، تاقییان ناكاتەوە، چونكە خۆی لەهەمووی شت شارەزایە وغەیب دەزانێت وهیچی لێ شاراوە وپەنهان نییە. و) كەواتە مانای ئایەتەكە ئاوایە: خوای گەورە ڕاستگۆكان لەدرۆزنەكان جیا دەكاتەوە، بۆ ئەوەی زانستی هەربوو (ئەزەلی) خودا بێتە دی. بەغەوى: ٣/ ٤٦٢.
پرسیار: بێگومان خواى گەورە شارەزاى هەموو شتێكە وغەيبيش دەزانێت، دەى بۆچى فەرمووى: (فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ)؟
أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسۡبِقُونَاۚ
واتە: ئایا ئەو كەسانەی كەنیازی كردنی كاری خراپ وتاوانیان هەیە وا دەزانن هەروا لێیان دەگەڕێین وخوای گەورە لەوانە بێ ئاگایە؟ یان ناتوانێت تۆڵەیان لێ بكاتەوە؟ ئەی چی بووەتە هۆی ئەوەی كەئەوانە دەست بدەنە كاری گەند وخراپە وئاوا بەئاسانی تێكەڵی تاوان ببن؟!. سەعدى: ٦٢٦.
پرسیار: چ شتێك كردنى تاوان بۆ مرۆڤ ئاسان دەكات؟
مَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَأٓتٖۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ٥
واتە: هەر كەسێك ئومێدی بەپاداشتی خوای گەورە هەیە دەبێت لەكاتی خواپەرستیدا سەبری هەبێت تا ئەو كاتەی بەخزمەت خوای گەورە دەگات وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە، هەمووانیش بەم زووانە بەخزمەت خوای گەورە دەگەن. ابن جزى: ٢/ ١٥٥.
پرسیار: مەرجى دەسكەوتنى پاداشت لەلايەن خوداوە چییە؟