قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





ﭿ ٢٣١ ٢٣١




٢٣٢ ٢٣٢





ﯿ
٢٣٣ ٢٣٣
37
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 231

وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗاۚ

گەمە وگاڵتە بەنیشانەكانی خودا مەكەن، گاڵتەكردن بەنیشانەكانی خوا بەوە دەبێت كەپشتیان تێ بكەین، یان وەك پێویست ڕەچاویان نەكەین، كەواتە زۆر بەخەستی چاودێری نیشانەكانی خوای گەورە بكەن وكاریان پێ بكەن، بەو جۆرەش كەشیاوە ماف بەنیشانەكانی خودا بدەن. ئالوسى: ٢/ ١٤٣.
پرسيار: گاڵتە كردن بەبڕيارەكانى هاوسەرگيرى، سەردەكێشێ بۆ گاڵتە كردن بەبڕيارەكانى تەڵاق وگاڵتە كردنيش بەبڕيارەكانى شەرع، ئەم باسە بەجوانى ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 231

وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗاۚ

گاڵتەكردن بەبەرنامە وئایینی خودا تاوانێكی زۆر مەزنە، گاڵتەكردن بریتییە لەوەی كەفشە ولاقرتی بەبڕیارەكانی شەرع بكەیت، پێكەنینت بەبڕیارەكانی شەرع بێت. الجامع الكلام: ١/ ٥٤٣.
پرسيار: حوكمى ئەو كەسە چییە كەگاڵتە بەئايينى خودا دەكات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 232

وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ

ئەم ئایەتە لەبارەی ئەو پیاوە هاتووەتە خوارەوە كەجارێك یان دوو جار ژنەكەی خۆی تەڵاقداوە وعیددەی ژنەكەی بەسەرچووە ودەیەوێت دووبارە ژنەكەی خۆی سەرلەنوێ مارە بكاتەوە وژنەكەیش پێی خۆشە بگەڕێتەوە بۆ لای مێردەكەی، بەڵام كەسوكاری ژنەكە ڕازی نابن، جا خوای گەورە نەهی لەكەسوكاری ئەو جۆرە ژنانە دەكات.. دیسان ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەژن ناتوانێت ببێت بەسەرپەرشتیاری خۆی وخۆی بەشوو بدات وخۆی لەپیاوێك مارە بكات، بۆیە دەبێت وەلی وسەرپەرشتیاری ژنەكە (یان بریكاری سەرپەرشتیاری ژنەكە. و) لەكاتی مارەبڕیندا ئامادە بێت. ابن كثير: ١/ ٢٦٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەدەبێت وەلى وسەرپەرشتيارى ژن لەكاتى مارەبڕيندا ئامادە بێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 232

وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ ذَٰلِكُمۡ أَزۡكَىٰ لَكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ٢٣٢

(ذلِكُم أَزكى لكم) ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەمەبنە لەمپەر لەبەردەم هاوسەرگیری ژنان.
( أزكى وأطهر ) واتە: هەم بۆ نەفس خاوێنترە، هەم بۆ ئابڕو وئایین باشترە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییانەی كەلەنێوان ژن ومێرددایە، چونكە لەوانەیە سەرپەرشتیار لێیان بێ ئاگا بێت ولەنەتیجەدا گیردانی كچ وبەمێردنەدانی سەردەكێشێت بۆ خراپەكاری وپەیوەندی ناشەرعی، خوای گەورەش لەم بارەیەوە شتی وا دەزانێت كەمرۆڤ هەرگیز نایزانێت. ئيبن عەتيە: ١/ ٣١٠.
پرسيار: ئەگەر كەسى سێيەم خۆى هەڵقورتێنێتە ناو ژيانى ژن ومێرد، چ كاتێك دەبێتە هۆى خراپە بۆ ژن ومێرد؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 232

ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ

ئەم ڕستەیە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەهەموو كەسێك ناتوانێت ئەو شتە بهێنێتە خەیاڵی خۆی كەباسكرا (واتە: دەرنجامی خراپی ڕێگری كردن لەگەیشتنەوەی ژن ومێردەكە بەیەكتری. و) بەڵكو یارمەتیەكی خودایی پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت ئەو شتە بهێنێتە خەیاڵی خۆی. (يوعظ به من كان منكم يؤمن بالله واليوم الآخر): خوای گەورە بەتایبەتی باسی باوەڕهێنانی بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە، چونكە ئەوانەی كەباوەڕیان بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە، وەك ڕێزلێنانێك لەخوای گەورە وترس لەسزا، گوێڕایەڵی خوای گەورە دەكەن. ئالوسى: ٢/ ١٤٥.
پرسيار: بۆچى پەند وئامۆژگارى تايبەت كردووە بەو كەسانەى كەباوەڕيان بەخودا وڕۆژى دوايى هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 233

وَٱلۡوَٰلِدَٰتُ يُرۡضِعۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ حَوۡلَيۡنِ كَامِلَيۡنِۖ لِمَنۡ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَۚ

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەشیردان بەمنداڵ لەو ماوەیەدا كۆتایی پێدێت كەدیاری كراوە، دواتر شیریش وەك هەموو خۆراكێكی تری لێدێت. الجامع الكلام: ١/ ٥٥٣.
پرسيار: چ كاتێك شيردان كۆتايى پێدێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 233

لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةُۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوۡلُودٞ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦۚ وَعَلَى ٱلۡوَارِثِ مِثۡلُ ذَٰلِكَۗ

نابێت دایك لەبەر ئەوەی زیان بەباوكی منداڵەكە بگەیەنێت یان زیاتر لەمافی خۆی داوا بكات، هەر شیر بداتە منداڵەكە وپێی تەرك نەكات. نابێت باوكیش دایكێك لەشیردان بەمنداڵەكەی بگرێتەوە كەدایكەكە خۆی حەز دەكات شیر بەمنداڵەكەی بدات. قورتوبى: ٤/ ١١٦.
پرسيار: هەريەك لەدايك وباوك بەهۆی شيردانى دايك بەمنداڵ، چۆن زيان لەيەكترى دەدەن؟