قورئان
ﮥ
ﱋ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ٦٨ ٦٨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ٦٩ ٦٩ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ٧٠ ٧٠ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ٧١ ٧١ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ٧٢ ٧٢ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٧٣ ٧٣ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ٧٤ ٧٤ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٧٥ ٧٥ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ٧٦ ٧٦ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٧٧ ٧٧
ﮦ
وَٱلَّذِينَ لَا يَدۡعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقۡتُلُونَ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَا يَزۡنُونَۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ يَلۡقَ أَثَامٗا ٦٨
گەورەترین تاوان لەناو تاوانە گەورەكاندا كوفرە، پاشان كوشتنی كەسێك بەناهەق، پاش ئەوە زینا كردن، وەك خوای گەورە باسی كردووە.. لەصەحیحی بوخاری وموسلیم لەعەبدوڵڵای كوڕی مەسعود ڕیوایەت كراوە فەرموویەتی: پرسیارم لەپێغەمبەر(ﷺ) كرد: چ تاوانێك لەهەموو تاوانەكان گەورەتر وخراپترە؟ فەرمووی: ئەوەی كەهاوەڵ بۆ خوای گەورە بڕیار بدەی. گوتم: دوای ئەوە چ تاوانێكە؟ فەرمووی: ئەوەیە كەمنداڵەكەت لەترسی نانخواردن ونەداری بكوژی. پرسیم: ئەی دوای ئەوە چ تاوانێكە؟ فەرمووی: لەگەڵ ژنی دراوسێكەتاندا زینا بكەیت. صەحیحی بوخاری/ ٤٤٧٧. موسلیم/ ٨٦. ئەم ڕیزبەندیە ڕیزبەندیەكی زۆر ژیرانەیە، چونكە مرۆڤ سێ هێزی هەیە، هێزی ژیری، توڕەیی، شەهوەت وحەز. الجامع الكلام: ٥/ ٢١ و٢٢.
پرسیار: بۆچى تاوانەكان لەم ئايەتەدا بەم ڕێزبەنديە ـ هاوەڵپەرستى، كوشتن، زينا ـ باسكراوە؟
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلٗا صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمۡ حَسَنَٰتٖۗ
تاوانەكانی پێشوو بەهۆی تەوبەی ڕاست ودروستەوە، دەگۆڕدرێن بۆ چاكە، چونكە هەر كاتێك مرۆڤی تەوبەكار تاوانەكانی پێشووی وەبیر خۆی هێناویەوە هەست بەشەرمەزاری دەكات ولێیان پەشیمان دەبێتەوە وداوای لێبووردن لەخودا دەكات، بۆیە بەم جۆرە تاوانەكان دەبن بەچاكە، جا لەڕۆژی پەسڵاندا هەرچەندە تاوانەكان لەناو دەفتەری كار وكردەوەكانیدا تۆمار كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی پێ ناگەیەنن ودەگۆڕێن بۆ چاكە. ابن كثير: ٣/ ٣١٦.
پرسیار: بەگوێرەى ئەم ئايەتە باسى گەورەيى تەوبە وپەشيمان بوونەوە لەتاوان بكە.
وَٱلَّذِينَ لَا يَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّواْ بِٱللَّغۡوِ مَرُّواْ كِرَامٗا ٧٢
(لا يشهدون الزور)واتە: بەدرۆ شایەتی نادەن. هەندێكیش دەڵێن: ناچنە ناو ئەو كۆڕ وكۆبوونەوانەی كەدرۆیان تێدایە ودانیشتوان خەریكی كاری پووچەڵ وبێ سوود دەبن، بەڵام ڕا وتەفسیری یەكەم بەهێزترە. (وإذا مروا باللغو مروا كرامًا)واتە: هەموو قسەیەكی ناشیرین ونابەجێ و(مروا كرامًا) واتە: ڕووی لێ وەردەگێڕن وشەرم دەكەن لەگەڵ مرۆڤی خراپەكار وبەدڕەفتاردا هەڵسوكەوت بكەن، بۆ ئەوەی خۆیان لەتاوانە خراپەكانی ئەوان بەری بكەن. ابن جزى: ٢/ ١١٣.
پرسیار: كاتێك مرۆڤى باوەڕدار دەزانێت ئەو كۆڕ وكۆبوونەوەى كەئەوى تيايە پڕە لەتاوان وخراپە ودرۆ، دەبێت چى بكات؟
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ لَمۡ يَخِرُّواْ عَلَيۡهَا صُمّٗا وَعُمۡيَانٗا ٧٣
(لم يخروا عليها صمًّا وعميانًا) واتە: ڕوو لەنیشانە وئایەتەكانی خوای گەورە وەرناگێڕن، بەڵكو بەدڵ وبەگیان گوێی بۆ دەگرن. ابن جزى: ٢/ ١١٣.
پرسیار: دەبێت مرۆڤى باوەڕدار لەكاتى بيستنى قورئاندا چ سيفەتێكى هەبێت؟
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبۡ لَنَا مِنۡ أَزۡوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعۡيُنٖ
باشترین وبەسوودترین نزایان كردوو بەجوانترین شێوە لەخوا پاڕانەوە، نزایەك كەسوودی لێ وەربگرن سەبارەت بەچاكبوونی ژن ومنداڵەكانیان، جا یەكێك لەپێویستییەكانی چاكبوونی ژن ومنداڵ هەوڵدانە بۆ فێركردنیان وئامۆژگاری چاكە، چونكە هەر كەسێك شتێكی خۆش بوێت وداوا بكات لەخوای گەورە پێی ببەخشێت، دەبێت خۆیشی هەوڵی بۆ بدات. سەعدى: ٥٨٨.
پرسیار: نزاكردن بۆ چاكبوونى ژن ومنداڵ، دەبێت چ كار وكردەوەيەكيشى لەگەڵدا بێت؟
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبۡ لَنَا مِنۡ أَزۡوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعۡيُنٖ
قەرەزی دەفەرمووێت: هیچ شتێك هێندەی ئەوە بۆ مرۆڤی باوەڕدار خۆش نییە كەببینێت ژن ومنداڵەكانی گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خودان. بەغەوى: ٣/ ٣٤٧.
پرسیار: چ شتێك مرۆڤى باوەڕدار لەهەموو شتەكانى تر زياتر خۆشحاڵ دەكات؟
أُوْلَٰٓئِكَ يُجۡزَوۡنَ ٱلۡغُرۡفَةَ بِمَا صَبَرُواْ وَيُلَقَّوۡنَ فِيهَا تَحِيَّةٗ وَسَلَٰمًا ٧٥ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ حَسُنَتۡ مُسۡتَقَرّٗا وَمُقَامٗا ٧٦
مەبەستی ئەو یازدە سیفەتەیە كەباسكرا، كەبریتیتن لە: خاكێتی، حەوسەڵە، شەونوێژ، ترسان لەخودا، زێدەڕەوی نەكرن لەخەرجیدا، ڕەزیلی نەكردن، خۆپاراستن لەشیرك وهاوەڵپەرستی، زینا نەكردن، نەكوشتنی مرۆڤ بەناهەق، تەوبەكردن، درۆ نەكردن، لێبووردن لەمرۆڤی تاوانبار، گوێڕاگرتن بۆ بانگەوازی ڕاست وهەق، پاڕانەوە ودەرخستنی ئاتاج بوون بەخودا لەڕێگەی پاڕانەوە. ابن عاشور: ١٩/ ٨٤.
پرسیار: سيفەتە چاكەكانى بەندەكانى خواى بەسۆز (عباد الرحمن) كەلەئايەتەكانى پێشوودا باسكراوە، كامانەن؟ هەر هەموويان بنووسە وهەوڵ بدە ئەو سيفەتانە لەخۆتدا دروست بكەيت.