قورئان
ﮥ
ﱋ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
٢١ ٢١ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ٢٢ ٢٢ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ٢٣ ٢٣ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ٢٤ ٢٤ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ٢٥ ٢٥ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ٢٦ ٢٦ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٢٧ ٢٧ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ٢٨ ٢٨ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٢٩ ٢٩ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٣٠ ٣٠ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ٣١ ٣١ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٣٢ ٣٢
وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا ٢٣
ابن مبارك دەفەرمووێت: مەبەست ئەو كار وكردەوانەیە كەبۆ غەیری خودا ئەنجام بدرێت. موجاهید دەفەرمووێت: واتە: ئەو كار وكردەوانەی كەوەرنەگیراون. الجامع الكلام: ٥/ ١٢.
پرسیار: باسى زيانى ئەو كار وكردەوانە بكە كەبۆ غەيرى خوا ئەنجام دراون.
ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّ لِلرَّحۡمَٰنِۚ
هەر لەوەیدا كەپادشایی ڕۆژی قیامەت نیسبەت بۆ لای ناوی (الرحمن) دراوە ئەوە خۆی بۆ خۆی جێی خۆشحاڵی وئومێدە، چونكە سۆز ومیهرەبانی (الرحمن) هەموو شتێكی گرتووەتەوە وڕژاوە بەسەر هەموو گیاندارێكدا، ئەوە مایەی ئارامبوونەوەی دڵ وئارخەیانییە، مایەی دڵخۆشبوون وكرانەوە وفراوان بوونی سینەكانە.. خوای گەورە ئەم دروستكراوە لاوازە -واتە: مرۆڤ-ـی ئافراندووە وڕێزی لێ گرتووە بۆ ئەوەی ناز ونیعمەتەكانی خۆی بەكامڵی وبەتێروتەواوی پێ ببەخشێت وسۆز ومیهرەبانی خۆی بەسەردا بڕێژێت، كەواتە لەڕۆژی پەسڵاندا لەوپەڕی ملكەچی وخۆبەكەمزانی لەبەرامبەر خوای گەورە ڕادەوەستن وچاوەڕێی بڕیاری خودا دەكەن لەسەریان، لەكاتێكدا خوای گەورە سەبارەت بەئەوانە لەدایك وباوكی ئەوانە وتەنانەت لەخودی ئەوانە بەسۆزترە، دەی پێت وایە خوای گەورە چۆن مامەڵەیان لەتەكدا بكات؟ سەعدى: ٥٨٢.
پرسیار: لەنيسبەتدانى پادشايى ڕۆژى قيامەت بۆ لاى ناوى (الرحمن) چ بەرهەم ونەتيجەيەك دەست دەكەوێت؟
وَيَوۡمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيۡهِ يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي ٱتَّخَذۡتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلٗا ٢٧
هەر كەسێك بیەوێت بەمەبەستی ڕازی كردنی دڵی خەڵكی لەخۆی، خوای گەورە لەخۆی ناڕازی بكات، ئەوە با بزانێت كەخەڵكی لای خودا هیچیان بۆ ئەو كەسە پێ ناكرێت، وەك ئەو ستەمكارەی كەدەستی بەسەر دەمیدا دەگرێت ودەڵێت: (ويوم يعض الظالم على يديه يقول يا ليتني اتخذت مع الرسول سبيلًا * يا ويلتى ليتني لم اتخذ فلانًا خليلًا)واتە: لەو ڕۆژەشدا كەناهەقكار بەدەستی خۆیدا دەنووسێت وئێژێت: ئەی خۆزگایە منیش لەگەڵ پێغەمبەردا بچوومایە سەر ڕێگای ڕاست * ئەی مەخابن! خۆزگە هەرگیز نەبووبام بەدۆستی فڵان. الجامع الكلام: ٥/ ١٢.
پرسیار: هەر كەسێك بيەوێت بەمەبەستى ڕازى كردنى دڵى خەڵكى لەخۆى، خواى گەورە لەخۆى ناڕازى بكات، ئەوە با بزانێت كەخەڵكى لاى خودا هيچيان بۆ ئەو كەسە پێ ناكرێت. ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَٰوَيۡلَتَىٰ لَيۡتَنِي لَمۡ أَتَّخِذۡ فُلَانًا خَلِيلٗا ٢٨ لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا ٢٩
ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەیەكێك لەپێویستییەكانی هاوڕێیەتی ئەوەیە كەهاوڕێ پشت بەهاوڕێ ببەستێت وخێر وچاكەی هاوڕێكەی بوێت، كەواتە: دەبێت مرۆڤ هاوڕێیەتی كەسێك بكات كەلێی دڵنیا بێت كەلەدەست ودەم وخراپەی ئەو پارێزراوە. ابن عاشور: ١٩/ ١٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى گرنگيى ئامۆژگارى لەنێوان دوو هاوڕێ بكە.
لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا ٢٩
(لقد) واتە: سەوێند بەزاتی الله كە (أضلني عن الذكر) ڕێگای قورئانی لەمن داخست.. ئەو قورئانەی لەمن كرد كەهەمووی زیكرە ومایەی پەند وئامۆژگارییە. بيقاعى: ١٣/ ٣٧٥.
پرسیار: هاوڕێى خراپ چ سيفەتێكى هەيە؟
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا مِّنَ ٱلۡمُجۡرِمِينَۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيٗا وَنَصِيرٗا ٣١
خوای گەورە بەپێغەمبەر(ﷺ) دەفەرمووێت: ئەی پێغەمبەر! وەك ئەوەی كەلەنێوان گەل وخزمەكانتدا چەند دوژمنێكمان بۆ تۆ داناوە، هەر بەو جۆرە پێش تۆش بۆ پێغەمبەرانی پێشوو لەناو گەل وخزمەكانی خۆیاندا دوژمنمان دیاری كردبوو، كەواتە تۆ تەنها كەسێك نیت كەدوژمنت هەبووبێت، جا چۆن ئەوان لەبەرامبەر ئازار وئەزیەتی ئەو دوژمنانە خۆڕاگربوون، تۆش لەبەرامبەر ئەزیەت وئازاری دوژمنانت خۆڕاگر بە. تەبەرى: ١٩/ ٢٦٥.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى بانگخوازى ڕاستگۆ ئەوەيە كەتوشى تاقيكردنەوە بێت، بەتێڕوانين لەم ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلۡقُرۡءَانُ جُمۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَۖ وَرَتَّلۡنَٰهُ تَرۡتِيلٗا ٣٢
ڕستەی (كذلك لنثبت به فؤادك)لەوەڵامی كافراندا گوتراوە، جا مەبەست ومانای ئایەتەكە ئاوای لێدێت: قورئانمان بەش بەش وپارچە پارچە ناردە خوارەوە بۆ ئەوەی دڵی پێغەمبەری(ﷺ) پێ توندوتۆڵ وڕاوەستاو بكەین، نەك هەر ئەوە بەڵكو لەبەر چەند هۆكارێكی تریش بەو جۆرە وبەبەش بەش ناردمانە خوارەوە، بۆنموونە هەر بەشێك ودوای ڕوودانی شتێك ناردوومانە خوارەوە، جگە لەوانەش لەقورئاندا (ناسخ ومنسوخ) هەیە (واتە: حوكمی هەندێك ئایەتمان بەهەندێك ئایەتی تر هەڵوەشاندووەتەوە. و) جا ئەگەر قورئانمان بەیەكجار ناردبایە ڕەچاوكردنی ئەم هەمووە هۆكارە ئەستەم بوو (ورتلناه ترتيلا)واتە: بەش بەش ناردمانە خوارەوە. قورئان لەماوەی بیست ساڵدا (یان لەماوەی بیست وسێ ساڵدا. و) هاتووەتە خوارەوە. ابن جزى: ٢/ ١٠٧.
پرسیار: باسى هەندێك لەسوودەكانى هاتنە خوارەوەى قورئان بەبەش بەشى بكە.