قورئان
ﮥ
ﱊ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
١٣ ١٣ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ١٤ ١٤
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ١٥ ١٥ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ١٦ ١٦ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ١٧ ١٧ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ١٨ ١٨
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ١٩ ١٩
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٢٠ ٢٠
إِذَا رَأَتۡهُم مِّن مَّكَانِۢ بَعِيدٖ سَمِعُواْ لَهَا تَغَيُّظٗا وَزَفِيرٗا ١٢
ئاگری دۆزەخ لێیان توڕەیە، چونكە خودای ئاگری دۆزەخ لێیان توڕەیە، كوفری ئەوان چەندە زۆر بێت، خوای گەورەش هێندە بڵێسەی ئاگرەكە بەتین دەكات. سەعدى: ٥٧٩.
پرسیار: بۆچى ئاگرى دۆزەخ لەدۆزەخيەكان توڕەيە؟
وَإِذَآ أُلۡقُواْ مِنۡهَا مَكَانٗا ضَيِّقٗا مُّقَرَّنِينَ
دەخرێنە شوێنكی تەنگ وقەرەباڵغەوە، بەزرێ وزنجیریش شەتەك دراون. سەعدى: ٥٧٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چەند جۆرێك لەسزاى دۆزەخيەكان باسكراوە، ئەو جۆرانە كامانەن؟
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمۡ أَضۡلَلۡتُمۡ عِبَادِي هَٰٓؤُلَآءِ أَمۡ هُمۡ ضَلُّواْ ٱلسَّبِيلَ ١٧
ئەگەر كەسێك پرسیار بكات وبڵێت: ئەگەر ئەو بت ودار وبەردانەی كەلەدونیادا پەرستراون، لەپەسڵاندا كۆ بكرێنەوە چۆن دەتوانن قسە بكەن، خۆ ئەوانە بێگیانن؟ لەوەڵامدا دەگوترێت: ئەوێ ڕۆژێ خوای گەورە ئەوانە دەهێنێتە قسە، وەك چۆن دەست ولاق وئەندامەكانی تر دەهێنێتە قسە. قورتوبى: ١٥/ ٣٧٨.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا بت وپەيكەر ودار وبەردى پەرستراو چۆن قسە دەكەن؟
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمۡ أَضۡلَلۡتُمۡ عِبَادِي هَٰٓؤُلَآءِ أَمۡ هُمۡ ضَلُّواْ ٱلسَّبِيلَ ١٧
واتە: خوای گەورە لەڕۆژی قیامەتدا ڕوو لەپەرستراوان دەفەرمووێت: (أأنتم أضللتم عبادي هؤلاء أم هم ضلوا)ئایا ئێوە بەندەكانی منتان گومڕا كرد ولەڕاستەڕێ كلتان كردن، یان خۆیان بەئارەزووی خۆیان گومڕا بوون؟ بۆیە وشەی (هم) باسكراوە تا گومڕایی نیسبەت بدرێت بۆ لای ئەوانەی بتەكانیان پەرستووە، خوای گەورە خۆی باش ئاگاداری هەموو شتێكە، بەڵام بەمەبەستی سەركۆنە كردن ئەو پرسیارە لەو بت پەرستانە دەكات. ابن جزى: ٢/ ١٠٤.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن چۆنى پرسيار كردن لەبت پەرستەكان دەبێتە هۆى سەركۆنە كردنيان؟
وَلَٰكِن مَّتَّعۡتَهُمۡ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ نَسُواْ ٱلذِّكۡرَ وَكَانُواْ قَوۡمَۢا بُورٗا ١٨
واتە: دوای مردنی پێغەمبەران لەدونیادا تەندروستی، تەمەنی درێژ، سەروەت وسامانت بەوان بەخشی (حتى نسوا الذكر)تا ئەوەی كەتۆیان لەبیر چوویەوە ولەڕووی خۆبەرگەورەزانین ونەزانی، هاوەڵیان بۆ تۆ بڕیار دا. قورتوبى: ١٥/ ٣٧٩.
پرسیار: باسى مەترسيەكانى سەرقاڵبوون بەخۆشى وچێژەكانى دونيا بكە.
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِي لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعۡتَهُمۡ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ نَسُواْ ٱلذِّكۡرَ وَكَانُواْ قَوۡمَۢا بُورٗا ١٨
(سُبحانَكَ) ئەوان خودایان بەپاك وخاوێن زانی لەوەی كەهاوەڵ وشەریكی هەبێت (مَا كانَ يَنبَغِي لَنا أَن نَتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِن أَولِياءَ)واتە: شایستە نییە كەئێمە هاوڕێیەتی لەگەڵ دوژمنەكانی تۆدا بكەین، بەڵكو تەنها تۆ دۆست ویاوەری ئێمەی. هەندێكیش دەڵێن: واتە: شایستە نەبوو كەئێمە فەرمانیان پێ بكەین كەئێمە بپەرستن، لەكاتێكدا ئێمە خۆمان بەندایەتیمان بۆ تۆ دەكرد. بەغەوى: ٣/ ٣٢٦.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەبە ناهەق هەندێك لەدۆستانى خوا بەهاوەڵ وشەريكى خودا دەناسرێن.
وَجَعَلۡنَا بَعۡضَكُمۡ لِبَعۡضٖ فِتۡنَةً أَتَصۡبِرُونَۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا ٢٠
(وجعلنا بعضكم لبعض فتنة) واتە: بەمەبەستی تاقیكردنەوە هەندێكمان كردووە بەفیتنە وبەڵا بۆ هەندێكی تر، دەوڵەمەندمان كردووەتە هۆی تاقیكردنەوە بۆ هەژار، هەژار دەڵێت: بۆ منیش وەك ئەو نەبم؟ مرۆڤی لەشساغمان كردووەتە هۆكاری تاقیكردنەوە بۆ نەخۆش، مرۆڤی بەڕێز وخانەدانمان كردووەتە هۆكاری تاقیكردنەوە بۆ مرۆڤی بێ نرخ وبێ ڕێز. ابن عباس دەفەرمووێت: واتە: ئێوەمان كردووەتە هۆكاری تاقیكردنەوە بۆ یەكتر بۆ ئەوەی لەبەرامبەر قسەی خەڵكی تر خۆڕاگر وبەسەبر بن. بەغەوى: ٣/ ٣٢٦.
پرسیار: چۆن چۆنى خەڵكى دەبنە هۆكارى تاقيكردنەوە بۆ يەكتر؟