قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





٦٢ ٦٢
ﭿ


٦٣ ٦٣


٦٤ ٦٤
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١

٢ ٢
359
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 62

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُواْ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ جَامِعٖ لَّمۡ يَذۡهَبُواْ حَتَّىٰ يَسۡتَـٔۡذِنُوهُۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: باوەڕداران ئەو كەسانەن كەباوەڕیان بەخودا وپێغەمبەری هێنا وهەر كاتێكی بۆ كارێكی بەكۆمەڵی ڕەگەڵی كەون لا ناكەون، هەتا ئیزنی لێ دەخوازن، ئەو كەسانەی لێت دەخوازن ئیزنیان بدەی، ئەو كەسانەن كەباوەڕیان بەخودا وپێغەمبەرەكەی هێناوە. و).(عَلَى أَمرٍ جَامِعٍ) واتە: بۆ كارێك كەهەر هەموویان كۆ بكاتەوە، وەك جەنگێك كەهەموویان كۆ بكاتەوە، نوێژێك كەبۆ كردنەكەی كۆ ببنەوە، یان بۆ پرس وڕاوێژ سەبارەت بەڕووداوێك كەڕویداوە كۆ ببنەوە (لَم يَذهَبوا) هەتا پێغەمبەر(ﷺ) فەرمانیان پێ نەكات بڵاوەی لێ بكەن، بڵاوەی لێ ناكەن وناڕۆن. تەبەرى: ١٩/ ٢٣٨.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبۆچى ئيزن وەرگرتن، نيشانەى باوەڕ وهۆكارى سەركەوتنە لەكارى بەكۆمەڵا؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 62

وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمُ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٦٢

(واستغفر لهم) داوا لەخوای گەورە بكە كەمنەت بخاتە سەریان ولەهەڵە وكەمو كورتییان ببوورێت (إن الله غفور) خوای گەورە لەتاوانی تەوبەكاران خۆش دەبێت (رحيم)لەگەڵ بەندەكانیدا میهرەبانە، دوای ئەوەی بەندەكانی تەوبەیان كرد، ئیتر سزایان نادات. تەبەرى: ١٩/ ٢٢٩.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى پێشەوا وسەرۆكى ميهرەبان ودڵسۆز ئەوەيە كەلەكاتى تەنهايى ودوور لەدەست وپێوەند وژێردەستەكانى، نزاى خێريان بۆ بكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 63

لَّا تَجۡعَلُواْ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيۡنَكُمۡ كَدُعَآءِ بَعۡضِكُم بَعۡضٗاۚ

خوای گەورە ئەوەی لێ قەدەغە كردن كەوەك چۆن خۆیان لەناو خۆیاندا بانگی یەكتری دەكەن، ئاوا بەو جۆرەش بانگی پێغەمبەر(ﷺ) بكەن! بۆنموونە نابێت بڵێن: هۆ موحەممەد! هۆ كوڕەكەی عەبدوڵڵا! كوڕەكەی عەبدولموتەللیب!. بەڵكو دەبێت (بە شەرم وڕێزەوە ناوی ببەن . و) بۆنموونە بڵێن: ئەی پێغەمبەری خوا! ئەی ڕەسولی خودا! یاخود بەسەرناو وكونیە بانگی بكەن، بۆنموونە بڵێن: ئەی ئەبو قاسم!. هەروەها ڕەوشتیان جوان بێت لەبەرامبەر پێغەمبەردا(ﷺ) بۆنموونە لەودیو پەردەوە بانگی نەكەن، یان ئەگەر بانگیان كرد ونەهات بۆ لایان شێلگیر نەبن وواز بهێنن. ابن عاشور: ١٨/ ٣٠٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە بۆچى ڕێزگرتن لەپێغەمبەرى خوا وبەگەورە ڕاگرتنى پێغەمبەر(ﷺ) وەك ڕێز گرتنە لەخودا وبەگەورە ڕاگرتنى خودا؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 63

لَّا تَجۡعَلُواْ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيۡنَكُمۡ كَدُعَآءِ بَعۡضِكُم بَعۡضٗاۚ

لەم ئایەتەدا خوای گەورە ڕێزێكی تایبەتی لەپێغەمبەر(ﷺ) ناوە، هەروەها گوتراوە: گەورە وسەروەری هەر گەل وهۆز ودەستەیەك، وەك پێغەمبەر وایە لەناو گەلەكەیدا ودەبێت ڕێزی لێ بگیرێت ولەكەسانی ئاسای جیاواز بێت. ئالوسى: ٩/ ٤١٩.
پرسیار: قوتابى وفەقێ دەبێت زۆر بەشەرم وحەيا وئەدەبەوە لەگەڵ مامۆستاى خۆيانا هەڵسوكەوت بكەن، ئەم باسە بەگوێرەى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 1

تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا ١

بە دوو بەڵگە قورئان بەفورقان نابراوە، یەكەم: هەق وناهەق، بڕوادار وبێ بڕوا لێك جیا دەكاتەوە. دووەم: باسی حەڵاڵ وحەرامی تێدا كراوە وحەڵاڵ وحەرام لێك جیا دەكاتەوە. قورتوبى: ١٥/ ٣٦٦.
پرسیار: بۆچى قورئانى پيرۆز بەفورقان ناو براوە؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 1

تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا ١

لەم ئایەتەدا مەبەسەت لە(بەندەی خودا) پێغەمبەری خوایە(ﷺ)، خوای گەورە وەك ڕێزلێنانێك بەبەندەی خۆی ناوی بردووە، هەم بۆ ئەوەش كەپێغەمبەر(ﷺ) لەوە ئاگادار بكاتەوە كەلەبەرزترین پلە وپایەكانی بەندایەتییایە، هەروەها وەڵامێكیش بێت بۆ گاورەكان كەئەو كەسانەی لەلایەن خوداوە ڕەوانە دەكرێن، تەنها بەندەی خودان. ئالوسى: ٩/ ٤٢٣.
پرسیار: خواى گەورە ئەو كاتەى باس لەناردنە خوارەوەى قورئان دەكات، پێغەمبەر(ﷺ) بەبەندەى خۆى ناو دەبات، بۆچى؟

سووڕەتی فرقان ئایەتەکان 0 - 2

وَخَلَقَ كُلَّ شَيۡءٖ فَقَدَّرَهُۥ تَقۡدِيرٗا ٢

(هەموو شتێكی) دروست كردووە وبۆ ئەو شتەی ئامادە كردووە كەسوودی تێدایە، بەجۆرێكی وەها كەهیچ نوقسانی وناتەواوییەكی تێدا نییە. هەندێكیش دەڵێن: خوای گەورە بۆ هەرشتێك ئاكام وڕزق وڕۆزیەكی دیاریكراوی بڕیوەتەوە، جا خوای گەورە قەدەری هەموو شتێكی بەپێی ئەو شتەی كەدروستی كردووە، دیاری كردووە. بەغەوى: ٣/ ٣٢١.
پرسیار: لەڕوانگەى ئەوەى كەهەموو شتێك بەئەندازە وبەپێى قەزا وقەدەرێكى خودايى دروست كراوە، باسى گەورەيى خوا بكە.