قورئان
ﮢ
ﱉ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٥٦ ٥٦ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ٥٧ ٥٧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ٥٨ ٥٨ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٥٩ ٥٩ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ٦٠ ٦٠ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ٦١ ٦١ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٦٢ ٦٢
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٦٣ ٦٣ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٦٤ ٦٤
فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٥٧
ئەم سزایە بەهۆی ئەو سەختی وئازارەی كەهەیەتی، هەروەها بەهۆی ئەوەی كەدەچەقێتە ناو دڵەكانەوە، ئەوان (واتە: كافرەكان. و) زۆر سەرشۆڕ وڕسوا دەكات، ئەوەش لەتۆڵەی ئەوەدا كەگاڵتەیان بەپێغەمبەران ونیشانەكانی خودا دەكرد، خوای گەورە بەهۆی سزای سەختەوە سەرشۆڕیان دەكات. سەعدى: ٥٤٣.
پرسیار: تاوانباران چۆن دەگەن بەئەو سزايەى كەهاوجۆرە لەگەڵ كار وتاوانەكانياندا؟
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓاْ أَوۡ مَاتُواْ لَيَرۡزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ
خوای گەورە ناوی ئەوانەی بردووە كەلەپێناو خوای گەورەدا كۆچیان كردووە ودواتر تێكۆشاون وشەهید كراون، یان بەمردنی ئاسایی مردوون، بۆ ئەوەی پێگە وپایەی مەزنی كۆچ دەربخات. ابن عاشور: ١٧/ ٣٠٩.
پرسیار: ديارە كۆچەريیەكان بەشێكن لەو باوەڕدارانەى كەپێشتر باسكران وخواى گەورە پەسنى دان، بۆچى دووبارە لێرە بەتايبەت باسكرانەوە؟
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓاْ أَوۡ مَاتُواْ لَيَرۡزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ٥٨
خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەو كەسانەی كەلەخاك ونیشتیمان وكەسوكاری خۆیان دابڕان وجیابوونەوە وبەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە وبەمەبەستی خواپەرستی وجیهاد وتێكۆشان لەدژی دوژمنانی خوای گەورە خاك ونیشتمانیان بەجهێشتووە، جا بەو حاڵەوە شەهید كراون یان مردوون، ئەوە بێگومان لەڕۆژی پەسڵاندا لەناو باخەكانی بەهەشتدا ڕزق وڕۆزییەكی پڕ لەڕێز وشەرافەتیان پێ دەبەخشرێت. تەبەرى: ١٨/ ٦٧٣.
پرسیار: لەچ كاتێكدا بەجێهشتنى خاك ونيشتيمان كارێكى پەسەند وچاكە؟
ذَٰلِكَۖ وَمَنۡ عَاقَبَ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيۡهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٦٠
(إن الله لعفو غفور):ئەگەر بگوترێت: ئەم دوو سیفەتەی خوای گەورە چ پەیوەندیەكیان لەگەڵ سزادا هەیە؟ ئەوە دوو وەڵاممان بۆ ئەو پرسیارە هەیە، یەكەم: باسكردنی ئەو دوو سیفەتە ئەوە پیشان دەدەن كەبەخشندەیی ولێبووردن لەتۆڵە سەندنەوە باشترە، وەك بڵێیت: (خوای گەورە مرۆڤەكانی. و) بۆ بەخشش ولێبووردن هانداوە. دووەم: ئەگەر كەسێك بەئەندازەی ئەو ستەمەی كەلێی كراوە، سزای ستەمكار بدات، ئەوا خوای گەورە تۆڵەی لێ ناسێنێتەوە ودەیبەخشێت. ابن جزى: ٢/ ٦٢.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەدوو سيفەتى (عفو وغفور) كۆتايى هاتووە؟
ذَٰلِكَۖ وَمَنۡ عَاقَبَ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيۡهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٦٠
ئەمە سیفەتی هەمیشەیی خوای گەورەیە، لەهەموو كاتێكدا بەندەكانی خۆی دەبەخشێت ولێیان دەبوورێت، كەواتە: ئەی ئەو كەسانەی كەستەمتان لێ كراوە! وا باشە ئێوەش لێبووردە بن وبەرامبەر ببەخشن، بۆ ئەوەی خوای گەورە بەو جۆرە مامەڵەتان لەگەڵدا بكات كەئێوە مامەڵە لەگەڵ بەندەكانیدا دەكەن.﴿فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ﴾ [الشورى: 40].واته: كەواتە هەر كەسێك بەخشندە ولێبووردە بێت وئاشتی بكات، ئەوە پاداشتی ئەو كەسە لەسەر خودایە. سەعدى: ٥٤٣.
پرسیار: وەسفدار كردنى خواى گەورە بەهەردوو سيفەتى (عفو وغفور) چ دەرەنجامێكى هەيە؟
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ ٦١
سەركەوتن واتە زاڵبوونی لایەنێك بەسەر لایەنێكی تردا، یان لەگۆڕەپانی جەنگدا لەشكرێك زاڵ ببێت بەسەر لەشكرێكی تردا وبیشكێنێت، جا خوای گەورە نموونەی ئەوەی بەزاڵبوونی شەو بەسەر ڕۆژدا لەهەندێك وەرزدا وزاڵبوونی ڕۆژ بەسەر شەودا لەهەندێك وەرزدا هێنایەوە. ابن عاشور: ١٧/ ٣١٤.
پرسیار: بارودۆخى خەڵكى ئاوايە جارێك ئەملا سەردەكەوێت وجارێك ئەولا، خواى گەورە ئەمەى چۆن وێنا كردووە؟
وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ ٦٢
یەكێك لەنیشانەكانی گەورەیی ومەزنیی خوای گەورە ئەوەیە كەئامانج لەهەموو خواپەرستییەكان كەلەلایەن دانیشتوانی زەوی وئاسمانەكانەوە دەكرێن، بەگەورە ڕاگرتن وڕێزلێگرتنی خوای خاوەن شكۆیە، هەر لەبەر ئەوەیە كە(الله اكبر) كردن بووەتە دروشم بۆ خواپەرستیە گەورەكانی وەك نوێژ وغەیری نوێژیش. سەعدى: ٥٤٤.
پرسیار: بۆچى (الله اكبر) كردن بووەتە هۆى نيشانە ودروشمى خواپەرستيە مەزنەكان؟