قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٤٧ ٤٧


٤٨ ٤٨
٤٩ ٤٩
٥٠ ٥٠

ﭿ
٥١ ٥١


٥٢ ٥٢


٥٣ ٥٣



٥٤ ٥٤

٥٥ ٥٥
338
سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 48

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَمۡلَيۡتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ

مۆڵەتم پێدان، سزای ئەوانم دواخست، ئەوان هاوەڵیان بۆ من پەیدا دەكرد، سەرپێچی فەرمانەكانی منیان دەكرد.. ئەوانە ئەو ستەمانە بوون كەلەخۆیانیان دەكرد، منیش پەلەم نەكرد وخێرا سزام نەدان. تەبەرى: ١٦/ ٥٩٩.
پرسیار: ئايا تەندروستى وئەمن وئاسايشى مرۆڤى بەدكار بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەكارەكانى ڕەوايە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 50

فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ ٥٠

وەسفكردنی ڕزق وڕزۆی بەوە كەڕزق وڕۆزیەكی باش وبەڕێزیان بووە، بەمانای فراوانی ڕزق وڕۆزیەكە ودوور لەسەرئێشە وكێشە وئارێشەكانە. ابن عاشور: ١٧/ ٢٩٤.
پرسیار: وەسفكردنى ڕزق وڕۆزى بەباش وبەڕێز، چ مەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 53

لِّيَجۡعَلَ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِي شِقَاقِۢ بَعِيدٖ ٥٣

(فتنة)واتە: ڕەنج وبەڵا وموسیبەت ودوودڵی ودڕدۆنگی (وَالقاسِيَةِ) واتە: دڵەكانیان لەهەمبەر وەرگرتنی حەقیقەتدا سەخت وڕەقە، ئەمانە هاوەڵپەرستانن، كاتێك ئەوەیان بیست (واتە ئەو شتەی كەشەیتان هاویشتویەتیە ناو دڵیانەوە. و) كەوتنە ناو فیتنە ومێمڵەوە. بەغەوى: ٣/ ٢٢٨.
پرسیار: شەيتان وەسوەسە وورتەورت بۆ چ جۆرە دڵێك دروست دەكات؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 53 - 54

لِّيَجۡعَلَ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِي شِقَاقِۢ بَعِيدٖ ٥٣ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ

(ليجعل ما يلقي الشيطان فتنة)بۆ دوو دەستە لەخەڵكی كەخوای گەورە هیچ گرنگیەكیان پێ نادات، دەستەی یەكەم:(فِي قُلُوبِهِم مَّرِضٌ)ئەوانەی كەباوەڕیان لاوازە ونەگەیشتوون بەحەقیقەت وڕاستەقینەی تێر وتەواو، جا بچووكترین گومان لەدڵی ئەو جۆرە كەسانەدا كاریگەری هەیە وبەهۆی هاویشتەی شەیتانەوە توشی دڕدۆنگی ودوودڵی دەبن ولەئەنجامدا توشی فیتنە وبەڵا دەبن. دەستەی دووەم:(وَالقاسِيَةِ قُلوبُهُم)واتە: ئەو كەسانەی كەدڵیان داخراوە وزبر وڕەقە، هیچ وەبیرهێنانەوە وهەڕەشەیەك كار ناكاتە سەر دڵیان، بەهۆی دڵڕەقی خۆیانەوە لەفەرموودەی خودا وپێغەمبەری خودا(ﷺ) تێناگەن.. هاویشتەكانی شەیتان ئەم دوو گروپە دەخاتە ناو فیتنە وبەڵا وموسیبەتەوە، ئەوكاتە دەخەز وكینەی ناو دڵیان ئاشكرا دەبێت، بەڵام گروپی سێیەم ئەو كەسانەن كەئایەتەكانی قورئان دەبێتە مایەی سۆز وبەزەیی بۆیان وخوای گەورە لەبارەی ئەوانەوە دەفەرمووێت:(وَلِيَعلَمَ اَّلذِينَ أُوتُوا العِلمَ أَنَّهُ الحَقُّ مِن رَّبِّكَ) چونكە خوای گەورە زانست وزانیارییەكی بەوانە بەخشیوە كەبەهۆیەوە هەق لەپووچەڵ وڕێنوێنی لەگومڕایی جیا دەكەنەوە ودەستنیشانی دەكەن. سەعدى: ٥٤٢.
پرسیار: خەڵكى لەبەرامبەر گومان ودڕدۆنگيەكان دەبنە سێ دەستە، باسى ئەو سێ دەستەيە بكە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 53 - 54

لِّيَجۡعَلَ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِي شِقَاقِۢ بَعِيدٖ ٥٣ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٤

خوای گەورە دڵەكانی كردووە بەسێ دەستەوە، دڵڕەق وبێ بەزەیی، بیمار ونەخۆش، باوەڕدار وملكەچ. الجامع الكلام: ٤/ ٤٤١.
پرسیار: ناوى ئەو جۆرە دڵانە ببە كەلەم ئايەتانەدا باسكراون، دوايى سەيرى دڵى خۆت بكە بزانە بەر كام بەشە دەكەوێت؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 54

وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤۡمِنُواْ بِهِۦ فَتُخۡبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمۡۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٥٤

هەر كاتێك كێشە وگرفت لەگەڵ شوێنكەوتووانی هەق وڕاستەقینەدا بەرپا بكرێت، حەقیقەت بەڵگە وڕاستێتی خۆی دەردەخات ودەخرۆشێت، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗا﴾ [البقرة: 26]واته: بەهۆیەوە زۆرێك گومڕا دەبن وزۆرێكیش ڕێنوێنی وەردەگرن.(فيؤمنوا به)(باوەڕی پێ دەهێنن) چونكە ڕاستێتی هەق وپووچەڵی ولاوازیی گومانیان بۆ دەركەوتووە. (فتخبت له قلوبهم) دڵەكانیان لەبەرامبەر حەقیقەت ئارام وملكەچ دەبن، چونكە خوای گەورە ئارامییان بۆ دەنێرێت. بيقاعى: ١٣/ ٧٣.
پرسیار: كێشە وڕاجياوازى پەيڕەوانى هەق وڕاستى لەگەڵ خەڵكى تر، چ خێر وقازانجێكى بۆ مرۆڤ هەيە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 55

وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي مِرۡيَةٖ مِّنۡهُ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةً أَوۡ يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَقِيمٍ ٥٥

مەبەست ڕۆژی جەنگی بەدرە، خوای گەورە بەنەزۆك ناوی بردووە، چونكە (كافرە گەورەكان. و) جگە لەو ڕۆژە ئیتر شەو وڕۆژی تریان نەبوو، هەر لەو ڕۆژەدا سەكەت كران. ابن جزى: ٢/ ٦٢.
پرسیار: ناوبردنى ڕۆژى بەدر بەنەزۆك چ جۆرە هەڕەشەيەكى بۆ كافرەكان تێدايە؟