قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٤ ٢٤



٢٥ ٢٥

ﭿ
٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧



٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩



٣٠ ٣٠
335
سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 25

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ ٱلَّذِي جَعَلۡنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلۡعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلۡبَادِۚ وَمَن يُرِدۡ فِيهِ بِإِلۡحَادِۢ بِظُلۡمٖ نُّذِقۡهُ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ ٢٥

ئیلحاد واتە: كەچ بوون ولاڕێ بوون لەحەقیقەت وشێوازی دروست. مەبەست لەستەمیش لەم ئایەتەدا هەموو تاوانێكە، واتە هەر لەكوفرەوە بگرە هەتا بچووكترین تاوان، چونكە تاوان كردن لەناو شاری مەككەدا قورسترە لەتاوان كردن لەشوێنێكی تر. هەندێك دەڵێن: مەبەست بەحەڵاڵ وڕەوا دانانی كاری حەرام وناڕەوایە. ابن جزى: ٢/ ٥٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن باسى ئەوە دەكات كەخواى گەورە ڕێزى لەماڵەكەى خۆى (كەعبە) گرتووە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 26

وَطَهِّرۡ بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ٢٦

پاك كردنەوەی ماڵی خودا واتە: خاڵی كردنی ماڵی خودا لەكوفر وبیدعە وهەموو شتێكی پیس وخوێنڕێژیی. قورتوبى: ١٤/ ٣٥٩.
پرسیار: مەبەست لەپاك كردنەوەى ماڵى خودا چییە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 27

وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ ٢٧

خوای گەورە ئەو بەڵێنەی هێنایەجێ كەبەحەزرەتی ئیبراهیمی دابوو، خەڵكی لەهەموو لایەكەوە بەپیادە وبەسواری بەرەو كەعبە كەوتنە ڕێ. سەعدى: ٥٣٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا يەكێك لەئيعجازەكانى قورئان هاتووەتە دى، بابەتەكە پەيوەندى بەهەواڵدانە لەغەيب، ئەو هەواڵدانە كامەيە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 27

وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ ٢٧

یەكێك لەدانایی وحیكمەتەكانی حەج، وەرگرتنی بیروباوەڕی یەكخواپەرستیە ئەویش بەسەیركردن وبینینی ئەو شوێنەی كەبەمەبەستی خواپەرستی بوونیات نراوە، بۆ ئەوەی چەمكی یەكخواپەرستی بچێتە ناو دڵی خەڵكەوە، چونكە دڵ بەبینینی شتە بەرچاوەكان نەرم دەبێت وحەزی لەوانەیە، هەروەها بەبینینی ئەو شتانە ژیریی مرۆڤیش بەهێز دەبێت وهێز وگوڕ پەیدا دەكات. ابن عاشور: ١٧/ ٢٤٣.
پرسیار: يەكێك لەدانايى وحيكمەتەكانى حەج باس بكە.

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 29

وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ ٢٩

قەتادە دەفەرمووێت: بۆیە ناونراوە عەتیق (عەتیق واتە: ڕزگاركراو. و) چونكە خوای گەورە كەعبەی لەخراپەكاران پاراستووە بۆ ئەوەی نەتوانن وێرانی بكەن، تا ئێستاش هیچ ستەمكارێك نەیتوانیوە داگیری بكات. سوفیانی كوڕی عویەینە دەفەرمووێت: بۆیە بەعەتیق ناوبراوە چونكە (بە درێژایی مێژوو. و) نەبووە بەموڵكی هیچ كەسێك. بەغەوى: ٣/ ٢١٦.
پرسیار: بۆچى مزگەوتى حەرام (كەعبە) بەعەتيق ناوبراوە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 30

ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦۗ

هەر كەسێك خۆی لەحەرام وقەدەغە كراوەكان بەدوور بگرێت وئەنجامی ناڕەوا وحەرامەكان بەناپەسەند بزانێت (فهو خير له عند ربه)؛ ئەوە بێگومان ئەو كارەی لای پەروەردگار كارێكی باشە، جا چۆن هەستان بەكاری خێر وچاكە لای پەروەردگار پاداشتی زۆری لەسەر دانراوە، ئا بەو شێوەیەش وازهێنان لەتاوان ونزیك نەبوونەوە لەتاوان پاداشتێكی زۆری بۆ دیاری كراوە. ابن كثير: ٣/ ٢١٢.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار چۆن دەتوانێت بەبێ كردنى هيچ كارێك پاداشتێكى زۆرى دەست بكەوێت؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 30

فَٱجۡتَنِبُواْ ٱلرِّجۡسَ مِنَ ٱلۡأَوۡثَٰنِ وَٱجۡتَنِبُواْ قَوۡلَ ٱلزُّورِ ٣٠

بۆیە خوای گەورە بتەكانی بەپیس وپۆخڵ وەسف كردووە، چونكە لەمانادا پیس وپۆخڵن، چونكە باوەڕبوون لەناو دڵدا بەخوایەتی ئەو بتانە، وەك ئەوە وایە مرۆڤ پیسی وپۆخڵی بەلاشەو پۆشاكەكانیەوە بێت. ابن عاشور: ١٧/ ٢٥٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە بتەكانى بەپيس وپۆخڵ وەسف كردووە؟