قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٢ ١٢
١٣ ١٣

١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦
ﭿ
١٧ ١٧

١٨ ١٨

١٩ ١٩

٢٠ ٢٠


٢١ ٢١

٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤

ﯿ ٢٥ ٢٥
306
سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 13

وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَيۡهِ وَلَمۡ يَكُن جَبَّارًا عَصِيّٗا ١٤

خوای گەورە لەبارەی حەزرەتی یەحیاوە دەفەرمووێت: دەرهەق بەدایك وباوكی چاكەكار بوو، پەلەی دەكرد بۆ گوێڕایەڵی دایك وباوكی وبۆ بەدەستخستنی خۆشەویسییان وهەرگیز نافەرمانی ئەوانی نەدەكرد (ولم يكن جبارًا عصيًا):سەبارەت بەگوێڕایەڵی كردن لەپەروەردگار ولەدایك وباوكی هەرگیز خۆی بەگەورە نەدەزانی، بەڵكو كەسێكی ملكەچ وخاكی بوو، دەستیشی نەدەبرد بۆ ئەو شتانەی كەنەهیی لێكراوە، هەرگیز نافەرمانی نەدەكرد. تەبەرى: ١٨/ ١٦٠.
پرسیار: لەم ئايەتەدا باسى دوو ماف كراوە، ئەو دوو مافە چين؟

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 15

وَسَلَٰمٌ عَلَيۡهِ يَوۡمَ وُلِدَ وَيَوۡمَ يَمُوتُ وَيَوۡمَ يُبۡعَثُ حَيّٗا ١٥

سوفیانی كوڕی عویەینە دەفەرمووێت: ترسناكترین ڕۆژەكانی مرۆڤ سێ ڕۆژە كەبریتین لەم سێ ڕۆژە: یەكەم: ڕۆژی لەدایكبوون، كەخۆی لەشوێنێكی تر دەبینێتەوە كەپێشتر نەیبینیوە. دووەم: ڕۆژی مەرگ، لەو ڕۆژەدا دەستەیەك دەبینێت كەپێشتر نەیبینیون. سێیەم: ڕۆژی زیندوبوونەوە كاتێك خۆی لەگۆڕپانی مەحشەرا دەبینێتەوە. ئایەتەكە دەفەرمووێت: خوای گەورە لەو ڕۆژانەدا ڕێزی لەیەحیا گرت وسەلامی بۆ نارد (واتە: لەو سێ ڕۆژە هیچ ترس وخەم وخەفەتێك نەچووەتە ناو دڵیەوە وناچێت، چونكە خوای گەورە سەلامەتی كردووە ودەیكات. و). ابن كثير: ٣/ ١١١.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى سێ ڕۆژى كردووە كەتێياندا سەلامى بۆ يەحيا ناردووە؟

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 18

قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا ١٨

خاتو مەریەم سەرەتا خودای وەبیر جبریل هێنایەوە، خۆی بەرگریكردن وایە دەبێت قۆناغ بەقۆناغ بێت وسەرەتا لەسووكترینەوە دەست پێ بكات، بۆیە خاتو مەریەم سەرەتا جبریلی ترساند وخودای وەبیر هێنایەوە. ابن كثير: ٣/ ١١٣.
پرسیار: باشترين جۆرى داكۆكيكردن وبەرگرى كردن كامەيە؟

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 18

قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا ١٨

خاتو مەریەم بۆیە لەناو سیفەتەكانی خوای گەورەدا سیفەتی (الرحمن)ـی هەڵبژارد وجبریلی پێ ترساند، چونكە دەیویست خوای گەورە میهرەبانیی لەگەڵدا بكات وبەرگری لەو كەسە (واتە: جبریل، چونكە خاتو مەریەم نەیدەزانی فریشتەیە، بەڵكو وایدەزانی مرۆڤە ونیازی كاری خراپی هەیە. و) بكات كەنیازی خراپەی هەیە. ابن عاشور: ١٦/ ٨١.
پرسیار: بۆچى خاتو مەريەم لەناو سيفەتەكانى خواى گەورەدا سيفەتى (الرحمن)ـى هەڵبژارد؟

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 21

وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ

ئەم چیرۆكە بەڵگەیە لەسەر هێز ودەسەڵاتی تێر وتەواوی خوای گەورە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهیچ هۆكارێك ڕاستەوخۆ كاریگەر نییە، بەڵكو كاریگەریی هۆكارەكان بەستراوە بەویستی خوای گەورەوە، بۆیە هەندێك كاری نائاسایی بەهۆی هەندێك هۆكاری ئاسایی بەبەندەكانی پیشان دەدات بۆ ئەوەی تەنها پشت بەهۆكارەكان نەبەستن ولەخاوەن هۆكار وئەوەی كەقەزا وقەدەری بەدەستە غافڵ وبێ ئاگا نەبن. سەعدى: ٤٩١.
پرسیار: چيرۆكى خاتو مەريەم وكوڕەكەى (واتە: حەزرەتى عيسا) دەبێتە هۆى ئەوەى كەدڵەكان تەنها هۆگرى خودا بن نەك هۆكارە دونياييەكان. ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 0 - 25

وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا ٢٥

هەندێك كەس ئەم ئایەتەیان كردووەتە بەڵگە ودەفەرموون: دەبێت مرۆڤ هۆكارەكانی گەڕان بەدوای ڕزق وڕۆزیدا بگرێتە بەر، ئەوەتا خوای گەورە فەرمانی بەخاتو مەریەم كردووە تا دارەكە ڕاوەشێنێت (مەبەست ئەوەیە كەخوایەك دارێكی وشكی هێنایە بەر، دەیتوانی خورماكەش بووەرێنێتە كۆشی خاتو مەریەم، بەڵام فەرمانی پێكرد كەخۆی بەدەستی خۆی دارەكە ڕاوەشێنێت بۆ ئەوەی خورماكە بووەرێتە كۆشی، كەواتە مرۆڤ دەبێت هەندێك هۆكار بگرێتە بەر بۆ ئەوەی خوای گەورە یارمەتی بدات وڕزق وڕۆزیی پێ ببەخشێت. و). ابن جزى: ٢/٦.
پرسیار: دەبێت مرۆڤ هەندێك هۆكار بگرێتەبەر بۆ ئەوەى خواى گەورە ڕزق وڕۆزيى پێ ببەخشێت.
ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی مريم ئایەتەکان 25 - 26

وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا ٢٥ فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ

هەندێك زانا بەبەڵگەی ئەم ئایەتە فەرموویانە: باشترین خۆراك بۆ ژنێك كەتازە منداڵی بووە خورمایە؛ چونكە ئەگەر لەخورما باشتر هەبووایە خوای گەورە لەكاتی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسادا ئەوەی بەخاتو مەریەم دەبەخشی، ئەمە قسەی ڕەبیعی كوڕی خەیثەم وهەندێكی ترە لەزانایان. شەنقيتى: ٣/ ٣٩٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا بابەتێكى پزيشكى هەيە، باسى ئەو بابەتە بكە.