قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦٢ ٦٢


٦٣ ٦٣

٦٤ ٦٤
ﭿ
٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦

٦٧ ٦٧
٦٨ ٦٨
٦٩ ٦٩


٧٠ ٧٠

٧١ ٧١

٧٢ ٧٢
ﯿ
٧٣ ٧٣

٧٤ ٧٤
301
سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 62

ءَاتِنَا غَدَآءَنَا

سوننەت وایە مرۆڤ لەو خواردنەی كەخۆی دەیخوات بەشی خزمەتكارەكەیشی بدات ولەگەڵیشیدا نان بخوات، چونكە لەدەقی (آتنا غداءنا)وا دەردەكەوێت كەخواردنەكە هی هەردوكیان بووە وهاوبەش بوون، واتە: هەردووكیان پێكەوە نانیان خواردووە. سەعدى: ٤٨٣.
پرسیار: لەم ئايەتەدا ڕێنوێنييەك هەيە سەبارەت بەجۆرى ڕەفتار ومامەڵە لەگەڵ خزمەتكاردا، ئەو ڕێنوێنييە چییە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 62

فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا ٦٢

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤ دەتوانێت خەڵكی تر لەنەخۆشی وبێتاقەتی خۆی ئاگادر بكاتەوە، ئەم كارەش هیچ زیانێك بەڕازیبوون بەقەزا وقەدەری خودا وتەسلیم بوون بەفەرمانەكانی خوای گەورە ناگەیەنێت، بەو مەرجەی لەڕووی بێزاری وتوڕەییەوە نەبێت. قورتوبى: ١٣/ ٣٢٢.
پرسیار: ئايا هەواڵدان بەوەى كەنەخۆشم يان بێتاقەتم، دژە لەگەڵ ڕازى بوون بەقەزا وقەدەر؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 63

وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥۚ

نسیبەتدانی شەڕ وخراپە بۆ لای شەیتان (بەو مانایە نییە كەشەیتان دەتوانێت شەڕ وخراپە دروست بكات. و) بەڵكو بەو مانایە دەبێت كەشەیتان خەڵكیی بۆ شەڕ وخراپە هان دەدات ولەبەرچاویان دەیخەمڵێنێت وجوانی دەكات، ئەگینا هەموو كارێك بەگوێرەی قەزا وقەدەری خوای گەورەیە. سەعدى: ٤٨٣.
پرسیار: بۆچى لەبيرچوونەوە نيسبەت دراوە بۆ لاى شەيتان، لەكاتێكدا هەموو شتێك بەپێى قەزا وقەدەرى خواى گەورەيە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 66

قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا ٦٦

حەزرەتی موسا داوای لەحەزرەتی خدر كرد كەمیهرەبانیی لەگەڵدا بكات ووەك سەپاندن بەسەریدا نەسەپاند كەشتێكی پێ پیشان بدات وفێری بكات، بۆیە ئەوەی بەدوای زانستدا دەگەڕێ دەبێت بەو جۆرە بێت. ابن كثير: ٣/ ٩٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە ڕەوشتێك فێرى خوازيارى زانست دەكات كەچۆن لەگەڵ مامۆستادا مامەڵە بكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 66

قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا ٦٦

زانستی بەسوود ئەو زانستەیە كەمرۆڤ بەرەو خێر وچاكە ڕێنوێنی دەكات، كەواتە: هەر زانستێك مرۆڤ بەرەو ڕێگاكانی خێر ڕێنوێنی بكات ولەڕێگاكانی خراپەی دوور بخاتەوە، ئەوە زانستێكی پڕ سوودە، هەر زانستێك وا نەبێت زانستێكی خراپە، یان هیچ نەبێت زانستێكی بێ سوودە، ئەوەتا دەفەرمووێت: (تعلِّمَنِ مما علمت رشدًا)(واتە: لەو زانستە بەسوودەی كەفێركراوی منیش فێر بكەی). سەعدى: ٤٨٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا داواى لەحەزرەتى خدر كرد كەڕێگاى ڕاستى پێ فێر بكات وئيتر جۆرى زانستەكەى ديارى نەكرد؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 67

قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ٦٧

ئەم ئایەتە یەكێك لەبنەماكانی فێركردنی لەخۆ گرتووە، ئەویش ئەوەیە كە: مامۆستا قوتابی لەپێشهاتەكانی خوێندن ئاگادار بكاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر خوێندنەكە هاوڕێ لەگەڵ سەختی وناڕەحەتیا بوو. ابن عاشور: ١٥/ ٣٧٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا كام لەبنەماكانى فێركردن هەيە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 67

قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ٦٧

أي: إنك لا تقدر على مصاحبتي؛ لما ترى مني من الأفعال التي تخالف شريعتك. ابن كثير:3/94.
السؤال: لمَ لم يواتە: تۆ ناتوانیت هاوڕێیەتی من بكەیت، چونكە كاری وا لەمن دەبینیت كە(بە ڕواڵەت. و) دژی شەرعەكەی تۆیە. ابن كثير: ٣/ ٩٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا لەبەرامبەر كارەكانى حەزرەتى خدر خۆڕاگر نەبوو؟صبر موسى على أعمال الخضر؟