قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٩١ ٩١
٩٢ ٩٢
٩٣ ٩٣
٩٤ ٩٤
٩٥ ٩٥
٩٦ ٩٦

٩٧ ٩٧

ﭿ ٩٨ ٩٨
٩٩ ٩٩
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١

٢ ٢

٣ ٣

٤ ٤


٥ ٥
٦ ٦
267
سووڕەتی حجر ئایەتەکان 92 - 93

فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩٢ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٩٣

ابن عباس دەفەرمووێت: خودای گەورە بۆ بەدەست هێنانی هەواڵ وئاگاداری پرس بەوان ناكات كەئایا فڵانە كار وفیسارە كارتان كردووە؟ چونكە خوای گەورە خۆی ئاگای لەهەموو شتێكە، ئەو پرسیارەش كەدەیكات ئەوە سەركۆنە وسەرزەنشتە نەك پرسیار. قورتوبى: ١٢/ ٢٦٠.
پرسیار: خواى گەورە بەچ مەبەستێك لەڕۆژى پەسڵاندا پرسيار لەكافران دەكات لەبارەى كار وكردەوەى خۆيانەوە؟

سووڕەتی حجر ئایەتەکان 0 - 95

إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ ٩٥

ئەمە بەڵێنێكە لەلایەن خوداوە بۆ پێغەمبەر(ﷺ) كەئەوانەی گاڵتەی پێ دەكەن نەتوانن هیچ زیانێكی پێ بگەیەنن وئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا بەسزای جۆراوجۆر ڕیشەكێشیان دەكات وشەڕ وئاژاوەیان لەسەر پێغەمبەر(ﷺ) كەم دەكاتەوە.. خوای گەورە ئەم بەڵێنەی هێنایە دی، چونكە هەر كەسێكیان بەئاشكرا گاڵتەی بەپێغەمبەر(ﷺ) كردبوو یان گاڵتەیان بەپەیامی پێغەمبەر(ﷺ) كردبوو، خوای گەورە لەناوی بردن وبەسەختترین شێوەی ڕیسوای كردن. سەعدى: ٤٢٥.
پرسیار: خواى گەورە بەڵێنى بەپێغەمبەر(ﷺ) دا كەدەيپارێزێت وناهێڵێت ئەوانەى كەگاڵتەى پێ دەكەن زيانى پێ بگەيەنن، خواى گەورە ئەم بەڵێنەى چۆن هێنايە دى؟ هەروەها حوكمى ئەو كەسە چییە كەگاڵتە بەپێغەمبەر(ﷺ) دەكات؟

سووڕەتی حجر ئایەتەکان 95 - 96

إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ ٩٥ ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٩٦

وەسفدار كردنی ئەوانەی كەگاڵتە بەپێغەمبەر(ﷺ) دەكەن بەشیرك وهاوەڵپەرستی، بۆ دڵدانەوەی پێغەمبەری خودایە، هەروەها بۆ ئاسان كردنی جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی خوایە لەلایەن پێغەمبەرەوە(ﷺ)، یان ئاماژەیە بەوەی كەئەوانە تەنها بەگاڵتەكردن بەپێغەمبەری خودا وازیان نەهێناوە، بەڵكو تاوانی لەوەش گەورەتریان كردووە وهاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیار داوە. ئالوسى: ١٤/ ٤٤١.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى كەخواى گەورە بەڵێنى ئەوەى بەپێغەمبەر(ﷺ) دا كەدەيپارێزێت وناهێڵێت ئەوانەى كەگاڵتەى پێ دەكەن زيانى پێ بگەيەنن، دواتر وەسفى ئەوانەى بەموشريك وهاوەڵپەرست كرد؟

سووڕەتی حجر ئایەتەکان 0 - 99

وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ٩٩

عومەری كوڕی عەبدولعەزیز دەفەرمووێت: هیچ دڵنیایی ویەقینێكی لەگومان وشەك چووی وەك دڵنیایی ویەقینی خەڵكیم بەرامبەر بەمردن نەدیوە، كەچی هێشتا خۆیان بۆ مەرگ ئامادە ناكەن. وەك بڵێی خەڵك سەبارەت بەمردن لەگوماندا بن وبڕوای پێ نەكەن. قورتوبى: ١٢/ ٢٦٥.
پرسیار: ناوبردنى مەرگ بەيەقين لەم ئايەتەدا چ مەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 1

أَتَىٰٓ أَمۡرُ ٱللَّهِ

خوای گەورە هەواڵی نزیك بوونەوەی پەسڵانی بەخەڵك داوە، خوای گەورەی ئەم هەواڵەی بەكاری ڕابردوو باس كردووە (واتە: فەرموویەتی: قیامەت هات، نەیفەرموو: قیامەت دێت. و) ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت كەبچووكترین دڕدۆنگی وگومان لەهاتنی قیامەتدا نییە. ابن كثير: ٢/ ٥٤١.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى هاتنى قيامەتى بەكردارى تێپەڕ باس كردووە نەك بەداهاتوو؟ بۆ فەرمووى: أتى أمر الله، نەيفەرمووە: سيأتي أمر الله؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 2

يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ

بۆیە سرووش بەڕۆح (گیان) ناوبراوە، چونكە دڵەكان زیندوو دەكاتەوە. بەغەوى: ٢/ ٦٠٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سرووشى بەڕۆح وگيان ناو بردووە؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 5 - 6

وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٞ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ ٥ وَلَكُمۡ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسۡرَحُونَ ٦

یەكێك لەناوەكانی ئەم سورەتە (النعم)ـه (واتە: ناز ونیعمەتەكان. و) چونكە خوای گەورە لەسەرەتای سورەتەكەدا باسی بنەما وهیمی ناز ونیعمەتەكان دەكات ولەكۆتایی سورەتەكەیشدا باسی تەواوكاری وكامڵ بوونی ناز ونیعمەتەكان دەكات. سەعدى: ٤٣٥و ٤٣٦.
پرسیار: بۆچى سورەتى (النحل) بەناوى سورەتى (النعم)يش ناوبراوە؟