قورئان
ﮛ
ﱆ
ﮛ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٢ ٢ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ٣ ٣ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤ ٤ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ٥ ٥ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ٦ ٦ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ٧ ٧ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ٨ ٨ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٩ ٩
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ١٠ ١٠ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ١١ ١١ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ١٢ ١٢ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
١٣ ١٣ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ١٤ ١٤
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ١٥ ١٥
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ ٢
حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: كاتێك كەهاوەڵپەرستان دەبینن باوەڕداران دەچنە بەهەشتەوە ولەناو دۆزەخدا نین، ئەو كاتە خۆزگە دەخوازن كەباوەڕدار بوونایە. قورتوبى: ١٢/ ١٧٦.
پرسیار: چ كاتێك كافر ئارەزووى ئەوە دەخوازێت كەباوەڕدار بووايە؟
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٣
ئارەزووی دوور ودرێژ نەخۆشییەكی سەخت وهەمیشەییە، ئەگەر ئەو نەخۆشییە توشی دڵ ببێت سرووشتی دڵ تێك دەدات ودەرمانەكەی سەخت وناڕەحەت دەبێت، نەخۆشییەكە لێی نابێتەوە، هیچ دەرمانێك چارەسەری ناكات، پزیشك وتەنانەت زانایان لەئاست دەرمان كردنیا كۆڵەوارن، حەقیقەتی ئارەزوو بریتییە لەسووربوونەوە وڕوو كردن لەدونیا وبەدەستهێنانی دونیا ودڵدان بەدونیا وبێ ئاگایی لەپەسڵان. قورتوبى: ١٢/ ٣٨٩.
پرسیار: خواى گەورە لەم ئايەتەدا باس لەكام يەك لەنەخۆشيە بەردەوامە بێ چارەسەرەكان دەكات؟
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ ٣
ئەم ئایەتە ئاماژەیە بەوەی كەچێژ وەرگرتن وئاسایش وخۆئامادە نەكردن بۆ قیامەت، تایبەتمەندی وسرووشتی ئەو كەسانە نییە كەبەدوای ڕزگاریدا دەگەڕێن. لەحەسەنی بەصرییەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: هەر مرۆڤێك ئارەزووەكانی دوور ودرێژ بكاتەوە، كار وكردەوەكانی لەناو دەچێت.. لەگێڕانەوەیەكدا كەلەپێشەوا عەلی دەگێڕنەوە فەرموویەتی: من لەدوو شت دەترسم كەتوشی ئێوە ببێت، ئارەزووی دوور ودرێژ وپەیڕەوی كردن لەهەوا وئارەزوو، چونكە ئەوەی یەكەم قیامەت لەبیر مرۆڤ دەباتەوە وئەوەی دووەمیش مرۆڤ لەخوا دوور دەخاتەوە. ئالوسى: ١٤/ ٣٤١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە زيانەكانى ئارەزووى دوور ودرێژ ڕوون بكەرەوە.
لَّوۡ مَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ ٧
واتە: مادەم فریشتە ومەلائیكەت نەهێناوە، ئەوە دیارە ڕاستگۆ نیت، ئەم جۆرە بیركردنەوانە گەورەترین ستەم ونەفامییە، سەبارەت بەوەی كەستەمە ئەوە ڕوون وئاشكرایە، چونكە ئەوانە داوای پەرجوو وموعجیزەی وەهایان دەكرد كەخوای گەورە ویستی نەبوو لەو جۆرە پەرجوو وموعجیزانەی پیشانی خەڵكیی بدات (لەڕاستیدا ئەوان كاریان بۆ خوای گەورە دیاری دەكرد) ئەوەش گەورەترین بێ شەرمی وڕوودارییە لەبەرامبەر خوای گەورەدا، ئەو شتەش كەئەوان دەیانەویست وداوایان دەكرد، بەشتی تر جێگیر بووە وچەسپاوە وپێویست بەهاتنی موعجیزە وپەرجووی نوێ ناكات. نەفامی ونەزانی ئەو قسانەش لەو ڕووەوە دێت كەبەرژەوەندی وزیانی خۆیان دیاری نەكردووە، چونكە ناردنی فریشتەكان هیچ بەرژەوەندی وخێرێكی بۆ ئەوان تێدا نییە، هەر كاتێك خوای گەورە فریشتەی بەمەبەستی هەر كارێك نارد وخەڵكی بەگوێیان نەكرد ئەوە خوای گەورە بەبێ ئەوەی هیچ مۆڵەتێكیان پێ بدا تۆڵەی بەزەبریان لێ دەكاتەوە. سەعدى: ٤٢٩.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەداواكارى موشريكەكان سەبارەت بەهاتنى فريشتەكان ستەم ونادانييەكى گەورەيە.
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ
( الذكر ) واتە: قورئان كەهەموو بەڵگە ڕوونەكانی تێدا باس كراوە، جا هەر كەسێك بیەوێت پەندی لێ وەربگرێت دەتوانێت پەندی لێ وەربگرێت. سەعدى: ٤٢٩.
پرسیار: بۆچى قورئانى پيرۆز بە (الذكر) ناوى هاتووە؟
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ ٩
پاراستنی قورئان بریتییە لەپاراستنی لەبەرامبەر گۆڕین ودەستكاری كردن وەك كتێبەكانی پێش قورئان گۆڕان ودەستكاری كران، خوای گەورە خۆی پاراستنی قورئانی لەئەستۆ گرتووە، هیچ كەسێك ناتوانێت بیگۆڕێت، لێی زیاد بكات یان لێی كەم بكات، یان گۆڕانكاری تێدا بكات، بەپێچەوانەی هەموو كتێبە ئاسمانییەكانی تر كەخوای گەورە پاراستنی ئەوانەی خستە ئەستۆی شوێنكەوتووانی ئەو ئایینانە، چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿بِمَا ٱسۡتُحۡفِظُواْ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ﴾ [المائدة: 44]. واته: بەوەی كەداوایان لێ كرابوو بیپارێزن. ابن جزى: ١/ ٤٥٠.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان قورئانى پيرۆز وكتێبە ئاسمانيیەكانى تردا هەيە؟
مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذٗا مُّنظَرِينَ ٨
موجاهید دەفەرمووێت: فریشتەكان پەیامی خودا وسزای خودا دەهێننە خوارەوە، قسەی ڕاست ودروست وپەیامی خودا دەهێنن بۆ پێغەمبەران وسزا وتیاچوون وفەوتانیش دەهێنن بۆ ئەوانەی كەلەفەرمانی خوا لایانداوە وهۆشدارییان پێدراوە وگوێیان بەهیچ شتێك نەداوە. بيقاعى: ٤/ ٢٠٦.
پرسیار: مەبەست لەو هەق وڕاستيە چییە كەفريشتەكان هێناويانەتە خوارەوە؟