قورئان
ﮘ
ﱅ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ٨٧ ٨٧ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
٨٨ ٨٨ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ٨٩ ٨٩ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ٩٠ ٩٠ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ٩١ ٩١ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
٩٢ ٩٢ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٩٣ ٩٣ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ٩٤ ٩٤ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٩٥ ٩٥
يَٰبَنِيَّ ٱذۡهَبُواْ فَتَحَسَّسُواْ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَاْيۡـَٔسُواْ مِن رَّوۡحِ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ لَا يَاْيۡـَٔسُ مِن رَّوۡحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨٧
ئومێدواری دەبێتە هۆكاری ئەوەی كەمرۆڤ هەوڵ بدا بۆ گەیشتن بەئامانج ونائومێدی وا دەكات كەمرۆڤ دەست بداتە سستی وتەمبەڵی. سەعدى: ٤٠٤.
پرسیار: گومانى چاك وئومێدوارى بەسۆز وبەزەيى خودا چ سوودێكى هەيە؟
إِنَّهُۥ لَا يَاْيۡـَٔسُ مِن رَّوۡحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨٧
نائومێدی بەیەكێك لەسیفەتی كافران هەژمار كردووە، چونكە دەبێتە هۆی بەڕاست نەزانینی خودایەتی خودا، یان تێنەگەیشتن لەهێز ودەسەڵات وسۆز وبەزەیی خودا. ابن جزى: ١/ ٤٢٥.
پرسیار: بۆچى نائومێدى وەك سيفەتێكى كافران هەژمار كراوە؟
فَلَمَّا دَخَلُواْ عَلَيۡهِ قَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهۡلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئۡنَا بِبِضَٰعَةٖ مُّزۡجَىٰةٖ فَأَوۡفِ لَنَا ٱلۡكَيۡلَ وَتَصَدَّقۡ عَلَيۡنَآۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجۡزِي ٱلۡمُتَصَدِّقِينَ ٨٨ قَالَ هَلۡ عَلِمۡتُم مَّا فَعَلۡتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذۡ أَنتُمۡ جَٰهِلُونَ ٨٩
كاتێك براكانی حەزرەتی یوسف لای ئەو سكاڵایان كرد، ئەویش دڵسۆزی نواند وخۆی پێ ناساندن. ابن جزى: ١/ ٤٢٥.
پرسیار: قسەى چاك وباش چ كاريگەرييەكى لەسەر نەفس ودڵ ودەروونى مرۆڤ هەيە؟
إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصۡبِرۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٩٠
واتە: كەسێك كەلەخودا بترسێت ولەبەرامبەر بەڵا وموسیبەت وناخۆشییەكاندا خۆڕاگر وبەسەبر بێت (فإن الله لا يضيع أجر المحسنين) خوای گەورە پاداشتی چاكەی چاكەكاران دەداتەوە، واتە: خوای گەورە پاداشتی ئەو كەسانە بەهەدەر نادات كەلەتاقیكردنەوەكاندا سەركەوتوو بوون وبەسەبر وخۆڕاگر بوون. قورتوبى: ١١/ ٤٤٣.
پرسیار: مرۆڤ چ كاتێك بەسەربەرزى دونيا وقيامەت دەگات؟
قَالَ لَا تَثۡرِيبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡيَوۡمَۖ يَغۡفِرُ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٩٢
حەزرەتی یوسف بەگوتنی (لا تثريب عليكم اليوم)،(واتە: ئەمڕۆ گازندەتان لەسەر نەماوە. و) لەمافی خۆی خۆشبوو، دواتریش داوای لەخوای گەورە كرد تا لەمافەكانی خۆی خۆشبێت ولەوان ببوورێت. ابن جزى: ١/ ٤٢٦.
پرسیار: لەم ئايەتەدا سيفەتێكى گەورە ومەزنى پێغەمبەران باس كراوە، ئەو سيفەتە ڕوون بكەرەوە.
قَالَ لَا تَثۡرِيبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡيَوۡمَۖ يَغۡفِرُ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٩٢
ئەمڕۆ هیچ گلەیی وگازندەیەكتان لەسەر نییە ولەمڕۆ بەدواوە هەرگیز تاوانەكانی ئێوە وەبیر خۆم ناهێنمەوە. بەغەوى: ٢/ ٤٩٤.
پرسیار: بەخشش ولێبووردەيى حەزرەتى يوسف لەبراكانى گەيشتە چ سنوور وكەوشەنێك؟
ٱذۡهَبُواْ بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلۡقُوهُ عَلَىٰ وَجۡهِ أَبِي يَأۡتِ بَصِيرٗا
چونكە خەم وخەفەتی حەزرەتی یەعقوب بەبینینی كراسە خوێناویەكەی حەزرەتی یوسف دەستی پێكرد، حەزرەتی یوسف لەناو هەموو شتەكانی خۆیدا كراسەكەی هەڵبژارد بۆ دەست پێكردنەوەی شادی وخۆشی، بۆ ئەوەی ئەو شتەی بووە هۆكاری خەم وخەفەت بۆ حەزرەتی یەعقوب، ببێت بەهۆكاری دەست پێكردنەوەی شادی وخۆشی ئەو. ئالوسى: ١٤/ ١٠٣.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى يوسف لەناو هەموو شتەكانيدا كراسەكەى هەڵبژارد وبۆ باوكى نارد؟