قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٧٠ ٧٠

٧١ ٧١

٧٢ ٧٢

ﭿ
٧٣ ٧٣
٧٤ ٧٤

٧٥ ٧٥



٧٦ ٧٦



٧٧ ٧٧
ﯿ
٧٨ ٧٨
244
سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 70

فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمۡ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِي رَحۡلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلۡعِيرُ إِنَّكُمۡ لَسَٰرِقُونَ ٧٠

ڕەوایە مرۆڤ بۆ گەیشتن بەمافی ڕەوای خۆی، خۆی فێری پلان وكاری پەنهانی بكات، بەمەرجێك ئەو پلانانە بیگەیەنن بەمەبەستی چاك وپاك، بەڵام گرتنەبەری فرت وفێڵ وپیلان بەمەبەستی خواردنی مافی خەڵكی یان داخستنی فەرمانێكی پێویست وواجب، ئەوە كارێكی ناڕەوایە وحەرامە. سەعدى: ٤١١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە چ پیلانێك ڕەوايە وكامە پيلانە ناڕەوايە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 70

فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمۡ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِي رَحۡلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلۡعِيرُ إِنَّكُمۡ لَسَٰرِقُونَ ٧٠

ناوبردنی براكانی حەزرەتی یوسف بە-دز- دوو ڕووی هەیە، یەكەم: مەبەستیان دزی ڕاستەقینە نەبوو، بەڵكو دركە وكینایە بوو، واتە مەبەستی حەزرەتی یوسف ئەوە بوو كەئەویان لەباوك ودایكی دزی بوو، جا دوای ئەوە بەفێڵ وتەڵەكە ئەویان فڕێ دایە ناو بیرەكە وخۆیان توشی خیانەت وتاوان كرد، مرۆڤی خیانەتكاریش بەدز ناو دەبرێت وبەبەرپرسی خیانەتكار دەڵێن: دز!. ئەمە یەكەم، دووەم: ئەو جاڕچیەی كەبەبراكانی حەزرەتی یوسفی گوت: ئێوە دزن! ئەوە بەفەرمانی حەزرەتی یوسف وای نەگوتبوو، بەڵكو بەگومانی خۆی وایزانی ئەوانە دزن!. الجامع الكلام: ٤/ ٥٧.
پرسیار: براكانى حەزرەتى يوسف لەڕاستيدا دز نەبوون، بۆچى پێيان گوترا: ئێوە دزن!؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 76

كَذَٰلِكَ كِدۡنَا لِيُوسُفَۖ مَا كَانَ لِيَأۡخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ ٱلۡمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ

لەو كاتەدا ئەو ویستەی حەزرەتی یوسف هاتەجێ كەویستی براكەی خۆی (ئەوەی كەهەم لەباوكەوە برای بوو هەم لەدایكیشەوە، واتە: بنیامین. و) گل بداتەوە وبراكانی تری بەو پلانەی نەزانن، خوای گەورە دەفەرمووێت: (كذلك كدنا ليوسف) واتە: ئێمە ئەو پلانەمان بۆ جێبەجێ كرد كەببێت بەهۆكاری گەیشتن بەشتێكی پەسەند. سەعدى: ٤٠٢.
پرسیار: هەر كاتێك خواى گەورە ويستى چاكەيەك لەگەڵ دۆستەكانى خۆيدا بكات هيچ هێزێك ناتوانێت بەرگرى لەو چاكەيە بكات وبڕيارى خوا ڕەت بكاتەوە، ئەم قسەيە بەئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە!.

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 76

نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ وَفَوۡقَ كُلِّ ذِي عِلۡمٍ عَلِيمٞ ٧٦

واتە: گەورەیی بەزانستە، چونكە لەدرێژەی فەرموودەكەیدا فەرمووی: (وفوق كل ذي علم عليم) واتە: لەسەروی هەموو زانایەكەوە، زانایەكی تر هەیە، یان لەسەروی هەموو زانایەكەوە خودا هەیە وخودا لەو زاناترە. ابن جزى: ١/ ٤٢٢.
پرسیار: بۆچى پلە وپايە بەستراوەتەوە بەزانست؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 76

نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ

واتە: بەزانست وبیروباوەڕ (پلە وپایەی ئەوانە بەرز دەكەینەوە كەخۆمان مەبەستمانە. و). قورتوبى: ١١/ ٤١٧.
پرسیار: مرۆڤ بەهۆی چ شتێكەوە پلەى دەچێـتە سەرەوە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 76

وَفَوۡقَ كُلِّ ذِي عِلۡمٍ عَلِيمٞ ٧٦

ابن عباس دەفەرمووێت: لەسەروی هەموو زانایەكەوە زانایەكی تر هەیە تا ئیتر زانست (لای مرۆڤ) كۆتایی دێت ودەگات بەخودا، كەواتە خوای گەورە لەهەموو زانایەك زاناترە. بەغەوى: ٢/ ٤٨١.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەزانستى خودا چەندێ فراوانە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 77

قَالُوٓاْ إِن يَسۡرِقۡ فَقَدۡ سَرَقَ أَخٞ لَّهُۥ مِن قَبۡلُۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفۡسِهِۦ وَلَمۡ يُبۡدِهَا لَهُمۡۚ قَالَ أَنتُمۡ شَرّٞ مَّكَانٗاۖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا تَصِفُونَ ٧٧

(والله أعلم بما تصفون) واتە: خوای گەورە باشتر دەزانێت كەئێوە درۆتان كردووە.. هەندێك دەڵێن: براكانی حەزرەتی یوسف لەو كاتەدا (كە ئەو تاوانەیان كرد. و) پێغەمبەر نەبوون (بە پێی ئەم قسەیە دواتر هەموویان بوون بەپێغەمبەر، بەڵام ئەم ڕایە تەواو پشت ڕاست نەكراوەتەوە وكەس ناتوانێت بڵێت: بەدڵنیاییەوە بوون بەپێغەمبەر. و). قورتوبى: ٩/ ٢٢٨.
پرسیار: بۆچى نيسبەتى درۆ دراوەتە پاڵ براكانى حەزرەتى يوسف، لەكاتێكدا بەپێى ڕاوبۆچونێك ئەوانە هەموويان پێغەمبەر بوون؟