قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٦٤ ٦٤



ﭿ ٦٥ ٦٥



٦٦ ٦٦



٦٧ ٦٧



٦٨ ٦٨
ﯿ
٦٩ ٦٩
243
سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 64

قَالَ هَلۡ ءَامَنُكُمۡ عَلَيۡهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمۡ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبۡلُ فَٱللَّهُ خَيۡرٌ حَٰفِظٗاۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٦٤

ئەگەر قەرینە وبەڵگە هەبوو، ئەو كاتە حەرام وناڕەوا نییە كەمرۆڤ گومانی بەد ببات. سەعدى: ٤١١.
پرسیار: گومانى بەد بردن لەچ كاتێكدا ڕەوايە ولەچ كاتێكدا ناڕەوايە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 64

فَٱللَّهُ خَيۡرٌ حَٰفِظٗاۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٦٤

مەبەستی حەزرەتی یەعقوب ئەوەیە كەپاراستنێك لەلایەن خوداوە بێت لەو پاراستنە باشترە كەلەلایەن ئێوەوە بێت وخوای گەورە میهرەبانترینی میهرەبانەكانە. بەغەوى: ٢/ ٤٧٦.
پرسیار: دڵنيايى ويەقينى حەزرەتى يەعقوب سەبارەت بەخودا چۆن بووە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 67

وَقَالَ يَٰبَنِيَّ لَا تَدۡخُلُواْ مِنۢ بَابٖ وَٰحِدٖ وَٱدۡخُلُواْ مِنۡ أَبۡوَٰبٖ مُّتَفَرِّقَةٖۖ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر هەبوونی چاوی پیس وبەد وخۆپاراستن لەچاوی بەد، پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: «إِنَّ الْعَيْنَ لَتُدْخِلُ الرَّجُلَ الْقَبْرَ، وَتُدْخِلُ الْجَمَلَ الْقِدْرَ» مسند الشهاب/١٠٥٧. واتە: بەڕاستی چاو (ـی پیس بوونی هەیە و) پیاو دەخاتە گۆڕەوە ووشتریش دەخاتە قازانەوە (مەنجەڵ). هەروەها ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەریش(ﷺ) بەڵگەیە لەسەر هەبوونی چاوی پیس وبەد: «أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّةٍ» . صحیح البخاری/ ٣٣٧١. واتە: پەنا دەگرم لەوشە تێر وتەواوەكانی خودا لەهەموو شەیتانێك ولەهەموو گیاندارێكی بەزیان ولەهەموو چاوێكی پیس. قورتوبى: ١١/ ٣٩٩.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار چۆن خۆى لەچاوى پيس دەپارێزێت؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 67

وَقَالَ يَٰبَنِيَّ لَا تَدۡخُلُواْ مِنۢ بَابٖ وَٰحِدٖ وَٱدۡخُلُواْ مِنۡ أَبۡوَٰبٖ مُّتَفَرِّقَةٖۖ وَمَآ أُغۡنِي عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍۖ إِنِ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپێویستە مرۆڤی باوەڕدار برادەری خۆی ئاگادار بكاتەوە لەو ڕێگایانەی كەشیمانەی خراپەی لێ دەكرێت وڕێنوێنی بكات بۆ سەر ڕێگای بێ زیان وخاڵی لەمەترسی، چونكە سەرتاپای ئایین خێرخوازی وچاكەیە وباوەڕداران برای یەكترن. قورتوبى: ١١/ ٤٠٣.
پرسیار: هەر كاتێك شيمانەى ئەوە دەكرا كەبرايەكى باوەڕدارت توشى خراپەيەك ببێت، چ شتێكت لەئەستۆدايە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 67

وَقَالَ يَٰبَنِيَّ لَا تَدۡخُلُواْ مِنۢ بَابٖ وَٰحِدٖ وَٱدۡخُلُواْ مِنۡ أَبۡوَٰبٖ مُّتَفَرِّقَةٖۖ وَمَآ أُغۡنِي عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍۖ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَعَلَيۡهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ ٦٧

حەزرەتی یەعقوب بەم فەرموودانەی خۆی ویستی ئەوە فێری كوڕەكانی بكات كەپشت بەخوا ببەستن وتەوەككولیان بەخودا هەبێت ولەگەڵ ئەوەشدا بەو پەڕی ئەدەب وملكەچیەوە بەرامبەر بەخودا هۆكارە ئاسایی وباوەكان بگرنە بەر. ابن عاشور: ١٣/ ٢١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئايا گرتنەبەرى هۆكارەكان لەگەڵ تەوەككول وپشت بەستن بەخودا دژى يەكن؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 68

مَّا كَانَ يُغۡنِي عَنۡهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍ إِلَّا حَاجَةٗ فِي نَفۡسِ يَعۡقُوبَ قَضَىٰهَاۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلۡمٖ لِّمَا عَلَّمۡنَٰهُ

ئەم فەرموودەیەی حەزرەتی یەعقوب لەڕووی دڵسۆزی وخەمخۆرییەوە بوو بۆ كوڕەكانی، بەو قسانە هەندێك ئارامی وئۆخژنی بۆ هات، ئەو قسانە ئەوە بوو كەلەمێشك وخەیاڵیدا بوو، نەك لەڕووی ئەوەی كە(پەنا بەخوا) ناتەواوی ونوقسانییەك لەزانستیدا هەبێت، چونكە حەزرەتی یەعقوب یەكێك بووە لەپێغەمبەرە مەزنەكان وزانا ڕەببانییەكان، بۆیە خوای گەورە لەپەسنی ئەوا فەرموویەتی: (وإنه لذو علم) واتە: خاوەنی زانست وزانیارییەكی مەزن بوو. سەعدى: ٤٠٢.
پرسیار: دواى ئەوەى كەخواى گەورە باسى ئەوەى كرد كەتەگبير وپلانى حەزرەتى يەعقوب سوودێكى ئەوتۆى نیيە، فەرمووى: ﭽﯳ ﯴ ﯵﭼ. جا هاتنى ئەو فەرموودەيەى خودا لەدواى ئەوەى كەفەرمووى پلانەكەى سوودێكى ئەوتۆى نیيە، چ سوودێكى هەيە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 68

وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلۡمٖ لِّمَا عَلَّمۡنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٦٨

( لذو علم) واتە: كارەكانی لەسەر بنەمای زانست بوو، نەك لەسەر بنەمای نەفامی ونەزانی، چونكە ئێمە خۆمان ئەومان فێر كردبوو. هەندێكی تر دەڵێن مانای ئایەتەكە ئاوایە: حەزرەتی یەعقوب كاری بەزانستەكەی دەكرد. سوفیان دەفەرمووێت: هەر كەسێك كار بەزانستەكەی نەكات (هەزار جار زانا بێت هەر. و) نەزانە. بەغەوى: ٢/ ٥٠٣.
پرسیار: چ كاتێك دەتوانين زانا بەزانا ناو ببەين؟