قورئان
ﮘ
ﱄ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٢٣ ٢٣ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ٢٤ ٢٤ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ٢٥ ٢٥ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ٢٦ ٢٦ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ٢٧ ٢٧ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ٢٨ ٢٨ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ
٢٩ ٢٩ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ
ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ٣٠ ٣٠
وَرَٰوَدَتۡهُ ٱلَّتِي هُوَ فِي بَيۡتِهَا عَن نَّفۡسِهِۦ
ئەم ئەزموون وتاقیكردنەوەی حەزرەتی یوسفە لەو ئەزموون وتاقیكردنەوەیە سەختتر بوو كەلەلایەن براكانیەوە ڕوویدا، سەبر وخۆڕاگری وپایەداری حەزرەتی یوسف لەبەرامبەر ئەم تاقیكردنەوەدا پاداشتی زیاتری لەسەبر وخۆڕاگری لەبەرامبەر براكانیدا لەسەرە، چونكە هەرچەندە حەزرەتی یوسف دەیتوانی زۆر بەئاسانی ئەو كارە ناڕەوایە بكات و(جگە لەخودا) كەسیش پێی نەزانێت، بەڵام سەبر وخۆڕاگری كردە پیشە وخۆشەویستی خودای هەڵبژارد ونزیكی ئەو كارە ناشیرینە قێزەونە نەبوویەوە، بەڵام ئەو سەبرەی كەلەبەرامبەر ستەمی براكانی كردی، سەبرێكی ناچاری بوو، بەدەست خۆی نەبوو، وەك چۆن كەسێك لەبەرامبەر نەخۆشیدا سەبر دەگرێت، یان لەبەرامبەر دابارینی بەڵا وموسیبەتێكدا سەبر دەگرێت وجگە لەسەبر هیچ چارەیەكی تری نییە. سەعدى: ٣٩٦.
پرسیار: كام بەڵا وموسيبەت وتاقيكردنەوەى حەزرەتى يوسفە پاداشتى زۆرترى لەسەرە، ئەو سەبر وخۆڕاگريەى كەبەرامبەر ستەمى براكانى كردى، يان ئەوەى كەبەرامبەر ژنەكەى عەزيزى ميسر كردى؟ بۆچى؟
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ رَبِّيٓ أَحۡسَنَ مَثۡوَايَۖ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٢٣
(معاذ الله) واتە: پەنا دەبەم بەخوا لەو شتەی كەتۆ منی بۆ بانگ دەكەیت. بەغەوى: ٢/ ٤٤٩.
پرسیار: كاريگەرى گەورەیى پەنابردنە بەر خودا لەڕزگاربوون لەتاوانەكان باس بكە.
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ رَبِّيٓ أَحۡسَنَ مَثۡوَايَۖ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٢٣ وَلَقَدۡ هَمَّتۡ بِهِۦۖ وَهَمَّ بِهَا لَوۡلَآ أَن رَّءَا بُرۡهَٰنَ رَبِّهِۦۚ كَذَٰلِكَ لِنَصۡرِفَ عَنۡهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلۡفَحۡشَآءَۚ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٢٤
كورتەی قسە ئەوەیە كەحەزرەتی یوسف ئەم خاڵانەی كردە لەمپەر بۆ نزیك نەبوونەوە لەو كارە ناشیاوە: تەقوای خوای گەورە، ڕەچاوكردنی مافی گەورەكەی (واتە: عەزیزی میسر) كەڕێزێكی زۆری لەو گرتبوو، پارێزگاری كردن لەخودی خۆی لەبەرامبەر ستەمێكدا كەهەر كەسێك بیكات ڕزگاربوونی نییە، هەروەها ئەو نوور وتیشكی بیروباوەڕەی كەخودا نابوویە ناو دڵی حەزرەتی یوسفەوە وای دەخواست كەفەرمانی خوای گەورە بەجێ بهێنێت وخۆی لەو شتانە دوور بخاتەوە كەنەهی لێكراوە، جا دەتوانین هەموو ئەو شتانە لەم خاڵەدا كورت بكەینەوەو بڵێین: خوای گەورە نەیهێشت حەزرەتی یوسف توشی تاوان ببێت. سەعدى: ٣٩٦.
پرسیار: چ شتێك بووە هۆى دووركەوتنەوەى حەزرەتى يوسف لەتاوان؟
وَلَقَدۡ هَمَّتۡ بِهِۦۖ وَهَمَّ بِهَا لَوۡلَآ أَن رَّءَا بُرۡهَٰنَ رَبِّهِۦۚ كَذَٰلِكَ لِنَصۡرِفَ عَنۡهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلۡفَحۡشَآءَۚ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٢٤
(واتە: ژنەكەی عەزیز پەلاماری حەزرەتی یوسفی دا، ئەمیش ئەگەر بەڵگەی خودای نەدیتبا ئاوقای ئەو دەبوو. و)
چەند ڕایەكی جیاواز هەیە لەسەر ئەو بەڵگەیەی كەحەزرەتی یوسف چاوی پێی كەوت، ابن عباس وموجاهید وسەعیدی كوڕی جوبەیر وموحەممەدی كوڕی سیرین وحەسەن وقەتادە وئەبو صاڵح وزەححاك وموحەممەدی كوڕی ئیسحاق وهەندێكی تریش دەفەرموون: حەزرەتی یوسف چاوی بەوێنەی باوكی كەوت گازی لەپەنجەی خۆی گرتبوو. هەندێكیش دەڵێن: حەزرەتی یەعقوب (زللەیەكی) دا لەسینگی حەزرەتی یوسف. ابن كثير: ٢/ ٤٥٦.
پرسیار: ئەو بەڵگەيە چى بوو كەحەزرەتى يوسف چاوى پێى كەوت؟
كَذَٰلِكَ لِنَصۡرِفَ عَنۡهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلۡفَحۡشَآءَۚ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُخۡلَصِينَ ٢٤
بێگومان ئیخلاص دەبێتە لەمپەر لەبەرامبەر شەیتان (واتە: ناهێڵێ شەیتان زاڵ ببێت بەسەر مرۆڤدا. و) وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (كذلك لنصرف عنه السوء والفحشاء إنه من عبادنا المخلصين).(واتە: بۆ ئەوە بوو كەخراپەی لێ دوورخەینەوە، بەڕاستی یوسف یەكێك بوو لەبەندە بەئیخلاصەكانمان. و). الجامع الكلام: ٤/ ٣٦.
پرسیار: چۆن ئەم ئايەتە دەكەيتە بەڵگە بۆ ئەوەى كەئيخلاص دەبێتە لەمپەر وناهێڵێ مرۆڤ توشى خراپە ببێت؟
وَٱسۡتَبَقَا ٱلۡبَابَ
دەبێت مرۆڤ لەشوێنی تاوان هەڵبێت ونزیكی هۆكارەكانی تاوان نەبێتەوە وتا دەتوانێت خۆی لێ بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی توشی تاوان نەبێت، وەك ئەوەی كاتێك ژنەكەی عەزیزی میسر حەزرەتی یوسفی بۆ خراپەكاری بانگ كرد، حەزرەتی یوسف بەرەو دەرگاكە هەڵات بۆ ئەوەی خۆی لەتاوان بپارێزێت ولەدەست ئەو ژنە ڕزگاری ببێت. سەعدى: ٤٠٩.
پرسیار: هەڵاتنى حەزرەتى يوسف چ پەندێكى تێدايە؟
قَدۡ شَغَفَهَا حُبًّاۖ
مرۆڤ دەبێت خۆی بپارێزێت لەو خۆشەویستیانەی كەزیانی تێدایە، وەك چۆن ژنەكەی عەزیزی میسر بەهۆی خۆشەویستی خۆی بۆ حەزرەتی یوسف بانگی حەزرەتی یوسفی كرد بۆ ئەنجامدانی تاوان، دواتر درۆی بۆ حەزرەتی یوسف هەڵواسی وبەو هۆیەوە حەزرەتی یوسف چەند ساڵێك خرایە زیندانەوە. سەعدى: ٤٠٩.
پرسیار: تەسليم بوون بەئەوين وخۆشەويستیيەك كەلەدەرەوەى هاوسەرگيريدايە چ زيانێكى هەيە؟