قورئان
ﮘ
ﱄ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٥ ٥ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٦ ٦ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ٧ ٧ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٨ ٨
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٩ ٩ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ١٠ ١٠ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ١١ ١١ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ١٢ ١٢ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ١٣ ١٣ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ١٤ ١٤
قَالَ يَٰبُنَيَّ لَا تَقۡصُصۡ رُءۡيَاكَ عَلَىٰٓ إِخۡوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيۡدًاۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٥
(لا تقصص رؤياك على إخوتك): حەزرەتی یەعقوب بۆیە فەرمووی: خەوەكەت بۆ براكانت مەگێڕەوە، چونكە دەیزانی مانای خەونەكەی حەزرەتی یوسف ئەوەیە كەپلە وپایەیەكی بەرز وباڵای دەبێت، بۆیە لەوە ترسا كەبراكانی ئێرەیی پێ ببەن. ابن جزى: ١/ ٤١٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە يەكێك لەڕێكارەكانى خۆپاراستن لەئێرەيى باس دەكات، ئەو ڕێكارە چییە؟
قَالَ يَٰبُنَيَّ لَا تَقۡصُصۡ رُءۡيَاكَ عَلَىٰٓ إِخۡوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيۡدًاۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٥
لەم ئایەتەوە ئەوە دەزانرێت كەدەبێت مرۆڤ ناز ونیعمەت ئاشكرا نەكات ونەیدركێنێت هەتا خۆی ئاشكرا نەبێت وخەڵك پێی نەزانن (بە پێچەوانەی ئەمڕۆوە كەخەڵكدانێكی زۆر ناز ونیعمەتەكان -تەنانەت زۆر جار ئەو ناز ونیعمەتانەی هی خۆیان نییە وبەسوڕ هێناویانە- كەچی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پیشانی دۆست ونەیاری دەدەن، پیشانی زۆر كەسی دەدەن كەئێرەیی بەهەموو شتێك دەبەن. و). ابن كثير: ٢/ ٤٥٠.
پرسیار: كاتێك خواى گەورە ناز ونيعمەتێك بەبەندەيەك دەبەخشێت، دەبێت ئەو بەندەيە چ كاتێك ئاشكراى بكات؟
قَالَ يَٰبُنَيَّ لَا تَقۡصُصۡ رُءۡيَاكَ عَلَىٰٓ إِخۡوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيۡدًاۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٥
لە فەرموودەی صەحیحا ڕیوایەت كراوە كەپێغەمبەری خۆشەویست(ﷺ) فەرموویەتی: «إِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ رُؤْيَا يُحِبُّهَا، فَإِنَّمَا هِيَ مِنَ اللَّهِ، فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ عَلَيْهَا وَلْيُحَدِّثْ بِهَا، وَإِذَا رَأَى غَيْرَ ذَلِكَ مِمَّا يَكْرَهُ، فَإِنَّمَا هِيَ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَلْيَسْتَعِذْ مِنْ شَرِّهَا، وَلَا يَذْكُرْهَا لِأَحَدٍ، فَإِنَّهَا لَا تَضُرُّهُ». رواه البخاري/ ٦٩٨٥و ٧٠٤٥. واتە: هەر كاتێك هەر كەسێك لەئێوە خەوێكی بینی وپێی خۆش بوو، ئەوە ئەو خەوە لەلایەن خوداوە پێی پیشان دراوە، با سوپاسی خودا بكات وباسی بكات، بەڵام ئەگەر خەوێكی بینی كەپێی خۆش نەبوو، ئەوە لەلایەن شەیتانەوە پێی پیشان دراوە، با پەنا بگرێت بەخوا لەخراپەی ئەو خەوە ولای كەسا باسی نەكات، چونكە باسكردنەكەی زیانی پێ دەگەیەنێت.
لە فەرموودەیەكی تردا لەجابرەوە ڕیوایەت كراوەكە پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: «إِذَا رَأَى أَحَدُكُمُ الرُّؤْيَا يَكْرَهُهَا، فَلْيَبْصُقْ عَنْ يَسَارِهِ ثَلَاثًا وَلْيَسْتَعِذْ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ ثَلَاثًا، وَلْيَتَحَوَّلْ عَنْ جَنْبِهِ الَّذِي كَانَ عَلَيْهِ» صحیح مسلم/ ٢٢٦٢. واتە: هەر كاتێك هەر كەسێك لەئێوە خەوێكی بینی وپێی ناخۆش بوو، ئەوا با بەلای چەپدا سێ جار تف بكات وپەنا بگرێت بەخوا لەخراپە وشەڕی شەیتان، دوایی ئەو لایەی كەلەسەری نووستبوو بیگۆڕێت بەلایەكەی تر. ئالوسى: ١٢/ ٥١٤.
پرسیار: پێغەمبەرى خوا(ﷺ) سەبارەت بەخەوبينين چ ئامۆژگاريیەكى باوەڕدارانى كردووە؟
لَّقَدۡ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخۡوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٞ لِّلسَّآئِلِينَ ٧
واتە: چیرۆكی حەزرەتی یوسف وبراكانی پەند وئامۆژگاری زۆری تێدایە بۆ ئەو كەسانەی كەبەزمانی ناودەم یان بەزمانی دڵ لەو بارەوە پرسیار دەكەن، چونكە ئەوانەی كەپرسیار دەكەن سوود وبەهرەی لێ دەبەن، ئەوانەش كەڕوو لەئەو چیرۆكە پڕ لەپەندانە وەردەگێڕن هیچ سوود وبەهرەیەكی لێ نابینن، نە لەئایەتەكان ونە لەچیرۆكەكان. سەعدى: ٣٩٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا فەرموويەتى: ئەوانەى كەدەپرسن سوود وبەهرە لەم چيرۆكە وەردەگرن؟
ٱقۡتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ ٱطۡرَحُوهُ أَرۡضٗا يَخۡلُ لَكُمۡ وَجۡهُ أَبِيكُمۡ وَتَكُونُواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ قَوۡمٗا صَٰلِحِينَ ٩
ئەم ئایەتە باسی یەكێك لەئاكارە پەست وناشیرینەكان دەكات كەبریتییە لەخۆ دەرباز كردن لەكەسایەتیەك بەهۆی لەناوبردنی ئەو كەسایەتیە لەلایەن كەسێكەوە كەهاوتای ئەوە یان لەو خوارترە، ئەم جۆرە كارە یەكێكە لەگەورەترین تاوانەكان، چونكە بەهۆی ئێرەییەوە دەكرێت، هەروەها زیان گەیاندنە بەمرۆڤ ودەست درێژی كردنە لەسەر ئەو شتەی كەخوای گەورە فەرمانی بەپاراستنی كردووە.. براكانی حەزرەتی یوسف باوەڕدار بوون ولەناو ماڵی پێغەمبەرێكدا گەورە ببوون، دوای ئەوەی ئەوان ئەو تاوانەیان (بەرامبەر بەباوكیان وبەحەزرەتی یوسف) كرد خوای گەورە دڵ ودەروونیانی چاك كردەوە وبەچاكە ناوی بردن ولەقورئاندا بەناوی (اسباط) ناویان هاتووە. ابن عاشور: ١٢/ ٢٢٣.
پرسیار: هەڵوێستى براكانى حەزرەتى يوسف پەندێكى گەورەى لەبارەى ئاكار وڕەوشتى ناپەسەندى وەك ئێرەيى تێدايە، ئەو پەندە ڕوون بكەرەوە.
ٱقۡتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ ٱطۡرَحُوهُ أَرۡضٗا يَخۡلُ لَكُمۡ وَجۡهُ أَبِيكُمۡ وَتَكُونُواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ قَوۡمٗا صَٰلِحِينَ ٩
پێش ئەوەی تاوانەكە بكەن بڕیاری تەوبە كردنیان دابوو، بۆ ئەوەی تاوانەكەیان بەلاوە ئاسان ببێت وخراپەی ئەو تاوانەیان لەبەرچاو سووك ببێت وهانی یەكتر بدەن بۆ كردنی تاوانەكە. سەعدى: ٣٩٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەفرتوفێڵەكانى شەيتان دەكات؟
ٱقۡتُلُواْ يُوسُفَ أَوِ ٱطۡرَحُوهُ أَرۡضٗا يَخۡلُ لَكُمۡ وَجۡهُ أَبِيكُمۡ وَتَكُونُواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ قَوۡمٗا صَٰلِحِينَ ٩
یەك تاوان، چەند تاوانێكی تر بەدوای خۆیدا ڕادەكێشێت، وا دەكات كەتاوانبار چەند تاوانێكی تر ئەنجام بدات، وەك ئەوەی كەبراكانی حەزرەتی یوسف كاتێك ویستیان حەزرەتی یوسف لەباوكیان دوور بخەنەوە جۆرەها فرتوفێڵیان بەكارهێنا، چەند جارێك درۆیان كرد، بەخوێنین كردنی كراسی براكەیان وناڵە وگریانی بەخوڕی درۆینە هاتنەوە بۆ لای باوكیان وبەوە دەیانەویست باوكیان فریو بدەن. سەعدى: ٤٠٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەزۆر جار كردنى تاوانێك دەبێتە مايەى كردنى چەندين تاوانى تر.