قورئان
ﮗ
ﱄ
١١٨ ١١٨ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ١١٩ ١١٩ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ١٢٠ ١٢٠ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ١٢١ ١٢١ ﮌ ﮍ ﮎ
١٢٢ ١٢٢ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ١٢٣ ١٢٣
ﮘ
ﮬ ﮭ ﮮ ٢ ٢ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ٣ ٣ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٤ ٤
وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخۡتَلِفِينَ ١١٨ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمۡۗ وَتَمَّتۡ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ ١١٩
ئەم ئایەتە باس لەوە دەكات كەئەهلی ڕەحمەت كێشە ودووبەرەكی لەگەڵ یەكدا ناكەن، ئەهلی ڕەحمەت وسۆز وبەزەیی ئەوانەن كەلەگوفتار ولەكرداردا چاو لەپێغەمبەران(ﷺ) دەكەن وشوێن ئەوان دەكەون، جا مەبەست لەو كەسانە ئەو باوەڕدارانەن كەپەیڕەوی لەقورئان وسوننەت دەكەن، جا هەر كەسێك لەهەر بوارێكدا هەرچەندە لەگەڵ ئەواندا ڕا جیاواز بێت وپێچەوانەی ئەوان بێت، ئەوە هێندەی ئەو ڕاجیاوازی ودژایەتیە لەسۆز وڕەحمەتی خوا دوور كەوتووەتەوە، هەر لەبەر ئەوەیە كەفەیلەسوفەكان لەهەموو چین وتوێژەكانی تر لەپەیڕەوی كردن لەپێغەمبەرانەوە دوورن، لەهەموو چینێك زیاتر لەناو خۆیاندا ناتەبا ودژ یەكن. الجامع الكلام: ٣/ ٥٦٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەئەهلى سوننەت وجەماعەت لەهەموو چين وتوێژەكانى تر كەمتر دووبەرەكى وئاژاوەيان تێدايە؟
وَكُلّٗا نَّقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَۚ
(مانای ئایەتەكە: ئەم حەمكە دەنگوباسانەی پێغەمبەرانت بۆ دەكەین كەدڵداریت بدەینەوە)
بۆ ئەوەی وەك پێغەمبەرانی ئولولعەزم (واتە: حەزرەتی نوح، ئیبراهیم، موسا وعیسا) ئارام وخۆڕاگر وبەسەبر ببی، چونكە نەفسی مرۆڤ بەهۆی شوێنكەوتن وچاوكردن لەمرۆڤە گەورە وباشەكانەوە ئارام دەبێتەوە وبۆ كردنی كاری خێر وچاكە خێرا دەبێت ودەیەوێت كێبڕكێ لەگەڵ خەڵكی تردا بكات، جا حەقیش بەهۆی بەڵگەی فراوان وشوێنكەوتووە چاكەكانی هێز پەیدا دەكات. سەعدى: ٣٩٢.
پرسیار: گەورەرتين ئامانجى چيرۆكى پێشينان وهەموو ئەو شتانەى كەدەبنە مايەى هێورى دڵ ودەروون، چين؟
وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُۥ فَٱعۡبُدۡهُ وَتَوَكَّلۡ عَلَيۡهِۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ ١٢٣
پشت بەستن بەخودا وداوای یارمەتیكردن لەخودا جۆرێكە لەجۆرەكانی خواپەرستی، بەڵام بەشێوەیەكی تایبەت باسكرا بۆ ئەوەی مرۆڤی خواپەرست بەتایبەتی ڕوو لەو جۆرە خواپەرستیە بكات، چونكە ئەو جۆرە خواپەرستیە خواپەرستییەكانی تر ئاسان دەكات، هیچ كەسێكیش ناتوانێت بەبێ یارمەتی خودا خواپەرستی جێبەجێ بكات. الجامع الكلام: ٣/ ٥٦٣.
پرسیار: هەرچەندە تەوەككول وپشت بەستن بەخودا جۆرێكە لەجۆرەكانى خواپەرستى، بەڵام بەشێوەيەكى تايبەت باس كرا، بۆچى؟
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ ٢
هۆكاری دابەزینی قورئان بەزمانی عەرەبی ئەوەیە كەزمانی عەرەبی ڕەوانترین وڕۆشنترین وفراوانترین زمانی دونیایە، لەهەموو زمانەكان زیاتر مانا ومەبەستی تێدا جێ دەبێتەوە، هەر بۆیە گەورەترین كتێبی خودا بەزمانی عەرەبی نێردراوە. ابن كثير: ٢/ ٤٤٨.
پرسیار: بۆچى قورئان بەزمانى عەرەبى هاتووەتە خوارەوە؟
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ ٢
گەورەترین كتێبی خودا بەگەورەترین زمان وبۆ گەورەترین پێغەمبەر(ﷺ) وبەهۆی گەورەترین فریشتە ولەگەورەترین شوێنی زەویدا هاتووەتە خوارەوە، سەرەتای دابەزینیشی لەگەورەترین مانگ واتە: مانگی ڕەمەزان، دەستی پێكردووە، كەواتە لەهەموو ڕوویەكەوە كامڵ وتێر وتەواوە. ابن كثير: ٢/ ٤٤٨.
پرسیار: قورئان لەزۆر لايەنەوە ڕێزى تايبەتى هەيە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
نَحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ أَحۡسَنَ ٱلۡقَصَصِ
چیرۆكی حەزرەتی یوسف یەكێكە لەخۆشترین وچاكترین وڕۆشنترین چیرۆكەكان، چونكە جۆرەها جێبەجێ بوونی تێدایە، لەحاڵەتێكەوە بۆ حاڵەتێكی تر، لەخەمێكەوە بۆ خەمێكی تر، لەخەم وخەفەتەوە بۆ بەخشش وناز ونیعمەت، لەزەلیلی وبێ دەسەڵاتیەوە بۆ عیززەت وسەربەرزی ودەسەڵات، لەكۆیلایەتیەوە بۆ پادشاهی، لەلێكبوونەوە وترازانەوە بۆ كۆبوونەوە ویەكگرتنەوە، لەخەمەوە بۆ خۆشی، لەخۆشگوزەرانییەوە بۆ سیاساڵی، لەسیاساڵی ووشكەساڵییەوە بۆ خۆشگوزەرانی وتەڕەساڵی، لەسەختی وناڕەحەتیەوە بۆ فەرحانی وخۆشی، لەئینكارییەوە بۆ دان پیانان. سەعدى: ٤٠٧.
پرسیار: بۆچى چيرۆكى حەزرەتى يوسف يەكێكە لەخۆشترين وچاكترين چيرۆكەكان؟
نَحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ أَحۡسَنَ ٱلۡقَصَصِ
خوای گەورە فەرمووی: لەم كتێبەدا (واتە: قورئان) چاكترین چیرۆك بۆ پێغەمبەرەكەی دەگێڕێتەوە، دوایی چیرۆكی حەزرەتی یوسفی بۆ گێڕایەوە وباسی ڕووداوەكانی ژیانی حەزرەتی یوسفی بۆ كرد، كەواتە: چیرۆكێكی ڕاست ودروست وڕەوان وڕۆشنە وهەر كەس بیەوێت بەو چیرۆكە ئیسرائیلیانەی كەهیچ بنەمایەكیان نییە تێكەڵاوی بكات وبۆی زیاد بكات، ئەوە دەیەوێت چیرۆكەكە تێك بدات وبیبا بەلاڕێدا ودەیەوێت ڕاڤە ولێكدانەوە بۆ چیرۆكێك بكات كەخوای گەورە بەڕوونی باسی كردووە وبەگومانی خۆی وا دەزانێت ناتەواوە وئەم دەیەوێت تەواوی بكات. سەعدى: ٣٩٣.
پرسیار: ئەگەر كەسێك بيەوێت چەند شتێكى بێ بنەما بۆ چيرۆكى حەزرەتى يوسف زياد بكات، ئەوە لەڕاستيدا دەيەوێت چ كارێك بكات؟