قورئان
ﮗ
ﱄ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٢٠ ٢٠ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٢١ ٢١ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٢٢ ٢٢ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ٢٣ ٢٣ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
٢٤ ٢٤ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ٢٥ ٢٥
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٢٦ ٢٦
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٢٧ ٢٧
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٢٨ ٢٨
يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ مَا كَانُواْ يَسۡتَطِيعُونَ ٱلسَّمۡعَ وَمَا كَانُواْ يُبۡصِرُونَ ٢٠
(يضاعف لهم العذاب)... خۆیان گومڕا بوون وخەڵكیش گومڕا دەكەن. سەعدى: ٣٧٩.
پرسیار: بۆچى سزاى ئەو كەسانەى كەئەم ئايەتە دەيانگرێتەوە، چەند قات لەسزاى خەڵكى تر زياترە؟
لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ ٢٢
(خاسر: واتە: زیانبار، أخسر: واتە: زیانبارترین. و). خوای گەورە باسی حاڵی ئەوانە دەكات كەئەوانە زیانبارترین كەسانن لەقیامەتدا، چونكە لەجێی نهۆمەكانی بەهەشت لەقات ونهۆمە خوارەكانی دۆزەخ نیشتەجێ بوون، ناز ونیعمەتی بەهەشتیان بەئاوێكی زۆر كوڵاو وگەرم، بادەی سەر بەمۆری بەهەشتیان بەبادەی كوڵاو وژەهراویی وداخی دۆزەخ وسێبەری چڕی دووكەڵی ناو ئاگری دۆزەخ، حۆرییەكانیان بەخواردنی كێماو وزوخاو وزەرداوی دۆزەخ، كۆشكە بڵندەكانی بەهەشتیان بەئاگرە پڕ چینەكانی دۆزەخ، ژیانی خۆشی بەهەشت ودیداری خودایان بەخەشم وتوڕەیی خودا گۆڕیوەتەوە. ابن كثير: ٢/ ٤٢٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا ئەوانەى بە(الأخسرون) وەسف كرد نەك بە(الخاسرون)؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخۡبَتُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ٢٣
(وأخبتوا إلى ربهم): اخبات: واتە: خشوع وملكەچی بەهۆی ئەو ترسەی كەبەردەوام لەناو دڵیانایە، بنەمای مانای اخبات واتە: استوا، لەڕیشەی خبت وەرگیراوە كەبەمانای زەویی تەخت هاتووە، كەواتە: اخبات بریتییە لەخشوع وملكەچی وئارخەیانی، یا گەڕانەوەی بەردەوام بۆ لای خوای گەورە. قورتوبى: ١١/ ٩٦.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەچێتە ڕيزى ئەوانەى كەپێيان دەڵێن: مخبتين؟
فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلِۢ بَلۡ نَظُنُّكُمۡ كَٰذِبِينَ ٢٧
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: گرەگرەی هۆزەكەی -كە خوانەناس بوون- گوتیان: وەك ئێمە دەتبینین تۆش مرۆیەكی وەك خۆمان، ئەمانەش كەشوێن تۆ كەوتوون، ڕووتە وپووتەی بێ ئاوەزن، نەشمان دیوە شتێكتان لەمە زیاتر بێت، بەڵكو ئێمە پێمان وایە درۆ دەكەن. و).
زانایان دەفەرموون: گرەگرە وپیاوە بەناوبانگەكانیان بۆیە وایان دەگوت چونكە خۆشەویستی گەورەیی وسەرۆكایەتی ودەسەڵات زاڵ ببوو بەسەر دڵیاندا، زۆر سەخت بوو كەدەست لەدەسەڵات وگەورەیی هەڵگرن وپێیان شەرم بوو گوێڕایەڵی كەسی تر ببن، بەڵام هەژارەكان چونكە ئەو لەمپەرانەیان لەبەردەمدا نەبوو زۆر بەخێرایی حەق وڕاستەقینەیان پەسەند كرد وشوێنی كەوتن، زۆربەی زۆری خەڵكی بەوجۆرەن. قورتوبى: ١١/٩٩.
پرسیار: بۆچى بەزۆرى هەژارەكان شوێن حەق دەكەون ودەوڵەمەند وبەرپرسەكان شوێنى ناكەون؟
فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ
ئەم بۆچوونەی ئەوان لەنەفامییەوە سەرچاوەی گرتبوو، چونكە ئەوانە شتێكیان لەسەر پێغەمبەری خوا بەعەیب دەزانی كەهەرگیز عەیب وكەمایەتی نەبوو، كاری پێغەمبەران ئەوەیە كەپەیامی خودا بگەیەنن وبیدەن بەگوێی خەڵكدا، بەڵگە ونیشانەی بەهێزیان پێبێت، ئیتر گۆڕانكاری كاری ئەوان نییە ولەسەر ئەوان نییە، ئەوان بۆ خەڵكی نێردراون، دەی ئەگەر خەڵكدانێكی هەژار وڕەش وڕووت باوەڕیان پێ بهێنن بۆچی دەبێتە كەمایەتی بۆ ئەوان؟ ئەوان لەسەریانە باوەڕی هەر كەسێك كەباوەڕ دەهێنێت، پەسەند بكەن. قورتوبى: ١١/٩٩.
پرسیار: ئايا شوێنكەوتنى هەژاران وڕەش وڕووتەكان دەبێتە عەيبە وكەمايەتى بەسەر كەسى بانگخوازەوە؟
فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلِۢ بَلۡ نَظُنُّكُمۡ كَٰذِبِينَ ٢٧
وشەی (أراذل) كۆی (أرذل)ـه، بەمانا خەڵكی هیچ وپووچ، كافرەكان لەسۆنگەی ئەو بیروباوەڕە هەڵەیەی خۆیانەوە كەوایاندەزانی گەورەیی بەهۆی سەروەت وسامانە، ئەو خەڵكە هەژارەیان بەهیچ وپووچ دەزانی، بەڵام لەڕاستیدا وا نەبوو، بەڵكو بەپێچەوانەوە خەڵكە باوەڕدارەكە هەرچەندە هەژار ونەدار بوون، بەڵام زۆر لەوان بەڕێزتر وبەنرخترن (بادي الرأي) واتە: هەر بەتێڕوانینی یەكەم وبەبێ لێكۆلینەوە وبیركردنەوە ولێڕامان، یانی ئەوانە دەیانگوت: ئەو خەڵكە هیچ وپووچە بەبێ لێكۆڵینەوە ولێڕامان هەروا لەخۆوە پەیڕەوی لەتۆ دەكەن. ابن جزى: ١/ ٣٩٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە نيشانەى كافران لەتانە وتەشەردان لەپەيڕەوانى حەق ڕوون دەكاتەوە، باسى ئەو نيشانانە بكە.
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتۡ عَلَيۡكُمۡ أَنُلۡزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمۡ لَهَا كَٰرِهُونَ ٢٨
ئەمە دركە وكینایەیە بۆ ئەوان كەئەگەر بە(دڵێكی سافەوە و) بەبێ كینە ودەخەز ودوژمنی بیر لەبانگەوازەكەی پێغەمبەر(ﷺ) بكەنەوە، ئەوە ڕاستەقینە وهەقیان بۆ ڕوون دەبێتەوە. ابن عاشور: ١٢/ ٥١.
پرسیار: دوژمنايەتى ونەفرەت چ كاريگەريیەكى لەسەر دوژمنان هەيە؟