قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮗ

ﱄ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ١٣ ١٣

ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ١٤ ١٤
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ١٥ ١٥
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ١٦ ١٦

ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ١٧ ١٧
ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ١٨ ١٨
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ١٩ ١٩
223
سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 13

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِعَشۡرِ سُوَرٖ مِّثۡلِهِۦ مُفۡتَرَيَٰتٖ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ١٣

خوای گەورە لەئایەتی: ﴿فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٍ مِّثۡلِهِۦٓ ﴾ [الطور: 34]، بانگی كافرانی كرد تا كتێبێكی وەك قورئان بهێنن، لەئایەتی: ﴿بِعَشۡرِ سُوَرٍ مِّثۡلِهِۦ﴾ [هود:13]؛ بانگی كردن تا دە سورەتی وەك سورەتەكانی قورئان بهێنن، بەڵام كافرەكان توانای جێبەجێ كردنی هیچ یەكێك لەو دوو داواكاریانەیان نەبوو، بۆیە خوای گەورە كارەكەی بۆ ئاسانتر كردن وفەرمووی: ﴿فأتوا بِسُورَةٍ مِّثۡلِهِۦ﴾ [يونس: 38]؛(قەیناكە قورئان هەمووی نە! دە سورەتیش نە! ئەگەر ڕاست دەكەن) یەك سورەت وەك سورەتەكانی قورئان (ئەگەرچی هێندەی بچووكترین سورەتی قورئانیش بێت) بهێنن، بەڵام دووبارە كافرەكان دەستەوسان بوون وتوانای جێبەجێ كردنی داواكارییەكەی خوای گەورەیان نەبوو. الجامع الكلام: ٣/ ٥٠٩.
پرسیار: باسى ئەو قۆناغانە بكە كەخواى گەورە تێيدا داواى لەكافران كردووە سورەتى وەك سورەتەكانى قورئان بهێنن.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 13 - 14

قُلۡ فَأۡتُواْ بِعَشۡرِ سُوَرٖ مِّثۡلِهِۦ مُفۡتَرَيَٰتٖ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ١٣ فَإِلَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلۡمِ ٱللَّهِ

خوای گەورە درێژە بەباسی ئیعجازی قورئان دەدات وباسی ئەوە دەكات كەهیچ كەسێك ناتوانێت وێنەی قورئان بهێنێت، نەك وێنە بەڵكو ناتوانێت دە سورەت وەك سورەتەكانی قورئان بهێنێت، تەنانەت ناتوانێت یەك سورەت وەك سورەتێكی قورئان بهێنێت، چونكە فەرموودەی خوای گەورە وەك فەرموودەی هیچ یەك لەدروستكراوەكانی خوا نییە، وەك چۆن سیفەتەكانی خوای گەورە وەك سیفەتی هیچ كەس وهیچ دروستكراوێك نییە. ابن كثير: ٢/ ٤٢٠.
پرسیار: بۆچى هيچ كەسێك ناتوانێت وێنەى قورئان يان دە سورەت يان تەنانەت يەك سورەتى قورئان بهێنێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 14

فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلۡمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ

یەكێك لەو شتانەی كەپێویستی بەزانستێكی پڕ لەدڵنیایی هەیە وتەنانەت گومانی بەهێزیش بەس نییە، بریتییە لەزانستی قورئان ویەكخواپەرستی، چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت: (فاعلموا أنما أنزل بعلم الله وأن لا إله إلا هو). سەعدى: ٣٧٨.
پرسیار: وشەى (فاعلموا) بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 15

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ ١٥

واتە: (ئەو كەسانەی كە) تەواوی ویست وئیرادەیان بریتییە لەژیانی دونیا، ڕازاوەیی وجوانیی ژیانی دونیا كەبریتییە لەژن ومنداڵ وسەروەت وسامانی وەك زێڕ وزیو وهەروەها ئەسپی ڕەسەن وئاژەڵ وئامێرەكانی كشتوكاڵ وجوتیاری، جا هەموو هەوڵ وكۆششێكیان بۆ ئەو شتانە بەكارهێناوە وئیتر هیچ هەوڵێكیان بۆ ئەو دونیا نەداوە. جا تەنها كافر دەتوانێت بەو جۆرە بێت، چونكە مرۆڤی باوەڕدار ئەوەندە باوەڕی هەیە هیچ نەبێت تەواوی هەوڵ وكۆششەكانی هەر بۆ دونیا نەبێت وهیچ نەبێت وبەلانی كەمەوە هەندێك هەوڵ بۆ قیامەتیش بدەن. سەعدى: ٣٧٩.
پرسیار: چۆن دەزانیت كەئەم ئايەتە تەنها مەبەستى كافر وموشريكە وباسى باوەڕدار ناكات؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 15 - 16

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ ١٥ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيۡسَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَٰطِلٞ مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٦

هەندێك دەڵێن: ئەم ئایەتە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەڕییاكارن، لەفەرمودەدا هاتووە كەلەڕۆژی پەسڵاندا بەڕییاكاران دەگوترێت: «صمتم وصلیتم وتصدقتم وجاهدتم وقرأتم لیقال ذلك فقد قیل ذلك» واتە: ئێوە ڕۆژووتان بۆ ئەوە گرت ونوێژتان بۆ ئەوە كرد وخێرتان بۆ ئەوە كرد وهەوڵ وتێكۆشان وجیهادتان بۆ ئەوە كرد وقورئانتان بۆ ئەوە خوێند تا پێتان بڵێن: ڕۆژووگر ونوێژ خوێن وخێركەر وتێكۆشەر وقورئان خوێنن، ئێ ئەوەشتان پێ گوترا. دوایی فەرمووی: «إن هولاء أول من تسعر بهم النار» واتە: ئەو جۆرە كەسانە یەكەم كەسانێكن كەئاگری دۆزەخیان پێ تاو دەدرێت. ئەبو هورەیرە دوای گێڕانەوەی ئەم فەرمودەیە زۆر بەكوڵ گریا.. پێشەوا موسلیمیش لەصەحیحەكەی خۆیدا فەرمودەیەكی بەم مانایە گێڕاوەتەوە (كە ژمارەی ١٩٠٥ـه). قورتوبى: ١١/ ٨٤.
پرسیار: ڕييا كاران لەپەسڵاندا چ حاڵێكيان هەيە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 17

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتۡلُوهُ شَاهِدٞ مِّنۡهُ وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةًۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۚ

واتە: ئایا ئەو كەسەی كەبەڵگەیەكی ڕۆشن وڕەوانی لەلایەن پەروەردگارەوە هەیە، وەك ئەو كەسە وایە كەژیان وخۆشی وچێژی دونیای دەوێت؟ یان كەسێك كەبەڵگەی ڕۆشن وڕەوانی لەلایەن پەروەردگارەوە هەیە، وەكو ئەو كەسە وایە كەلەناو زۆنگاوی گومڕاییدا چەقیوە؟ بەغەوى: ٢/ ٣٩٢.
پرسیار: ئايا ئەو كەسەى كەدڵى بەدونيا داوە وەك ئەو كەسە وايە كەخواى گەورە ڕێنوێنى كردووە ولەسەر ڕێگاى ڕاستە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی هود ئایەتەکان 18 - 19

أَلَا لَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ ١٨ ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ ١٩

(الذين يصدون) لەبەردەم باوەڕهێنان وئیمانی خۆیان وخەڵكی تریش دەبنە لەمپەر وبەرەو تاوان وشیرك دەچن (ويبغونها عوجا) (مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: دەبات ناهەقیكاران بەر نەحلەتی خودا كەون، هەر ئەمانەن ڕێی بەرەو خودا دەبەستن ومەردمی پێ لاڕێ دەكەن وخۆشیان بەڕۆژی قیامەتێ بێ بڕوان. و). قورتوبى: ١١/ ٩٢.
پرسیار: ئەوانەى كەلەم ئايەتەدا بەر نەحلەتى خودا كەوتوون، سيفەتيان چۆنە؟