قورئان
ﮖ
ﱃ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ٥٤ ٥٤ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ٥٥ ٥٥ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ٥٦ ٥٦ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
٥٧ ٥٧ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ٥٨ ٥٨ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ٥٩ ٥٩ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ٦٠ ٦٠ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ٦١ ٦١
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ أَلَآ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٥٥
بۆیە خوای گەورە فەرمووی: زۆربەی ئەوانە نازانن، چونكە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەهەندێك لەوانە شارەزا وئاگادارن، بەڵام خۆیان بەزل وگەورە دەزانن بۆیە ئینكاری دەكەن. ابن عاشور: ١١/ ٢٠٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: زۆربەى ئەوانە نەزانن؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَتۡكُم مَّوۡعِظَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَشِفَآءٞ لِّمَا فِي ٱلصُّدُورِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٧
(وشفاء لمَا في الصدور) واتە: دەبێتە شیفا بۆ سینەكان ونەزانی ودڕدۆنگی وگومانی تێدا ناهێڵێت. ابن جزى: ١/ ٣٨٢.
پرسيار: بۆچى قورئان دەبێتە شيفا بۆ سينەكان؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَتۡكُم مَّوۡعِظَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَشِفَآءٞ لِّمَا فِي ٱلصُّدُورِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٧
قورئانی بەچوار شت پەسن دا كەئەو چوار شتە بنەمای كەماڵ وتێر وتەواوی وتایبەتمەندییەكانی قورئانن، ئەو چوار شتە بریتین لە: ئامۆژگاری، شیفا بۆ ئەو نەخۆشیانەی كەلەناو دڵ ودەروون وسینگدان، ڕێنوێنی، سۆز وبەزەیی بۆ بڕواداران. ابن عاشور: ١١/ ٢٠١.
پرسیار: خواى گەورە پەسنى قورئانى بەچوار شت داوە، ئەو چوار شتە كامانەن؟ ڕوونيان بكەرەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَتۡكُم مَّوۡعِظَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَشِفَآءٞ لِّمَا فِي ٱلصُّدُورِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٥٧
(وشفاءٌ لما في الصدور) واتە: (دەبێتە شیفا ونەهێشتنی نەخۆشییەكانی. و) دڕدۆنگی ونیفاق ودوژمنایەتی ودوبەرەكی (وهدىً)هەروەها دەبێتە ڕێنوێنی بۆ ئەو كەسانەی كەپەیڕەوی لێ دەكەن (ورحمةٌ) ناز ونیعمەتە (للمؤمنين): بۆ ئەوانەی كەباوەڕدارن. جا بۆیە بەتایبەتی باسی باوەڕدارانی كرد، چونكە تەنها باوەڕداران سوود لەو قورئانە وەردەگرن. قورتوبى: ١١/ ١٠.
پرسیار: ئايا هەمووان سوود لەئامۆژگارى ودەرمانەكانى قورئان وەردەگرن؟
قُلۡ بِفَضۡلِ ٱللَّهِ وَبِرَحۡمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلۡيَفۡرَحُواْ
بۆیە خوای گەورە فەرمانی بەخۆشی وشادمانی لەهەمبەر ناز ونیعمەت وفەزڵەكانی خۆیدا كردووە، چونكە فەزل وسۆز وبەزەیی خودا دەبێتە هۆكاری كرانەوە وشادمانبوونی نەفسی مرۆڤ وسوپاسگوزاری نەفس لەخودا، هەروەها دەبێتە هۆكاری هێزی نەفس ومەیلی زیاد بەلای زانست وباوەڕو لەئەنجامدا زیادبوونی زانست وباوەڕ. سەعدى: ٣٦٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە بەهۆی فەزڵ وسۆزى ئەوەوە شادمان ببين؟
وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ ٦٠
(ولكن أكثرَهم لا يشكرون) یان لەبەرامبەر ناز ونیعمەتەكانی خوا سوپاسی خودا ناكەن، یان ناز ونیعمەتەكان بۆ كردنی تاوان بەكار دەهێنن، یان قەدەغەی دەكەن وناز ونیعمەتەكانی خودا لەخەڵكی دەگرنەوە وخەڵكیی لێ ماروم دەكەن. سەعدى: ٣٦٧.
پرسیار: سوپاس نەكردنى ناز ونيعمەتەكانى خواى گەورە چەند جۆرى هەيە؟
وَمَا تَكُونُ فِي شَأۡنٖ وَمَا تَتۡلُواْ مِنۡهُ مِن قُرۡءَانٖ وَلَا تَعۡمَلُونَ مِنۡ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيۡكُمۡ شُهُودًا إِذۡ تُفِيضُونَ فِيهِۚ وَمَا يَعۡزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثۡقَالِ ذَرَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِي ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصۡغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرَ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٍ ٦١
خوای گەورە باسی ئەوە دەكات كەئاگای لەتەواوی جووڵە وداسەكینی هەموو گیانداران هەیە، ئاگای لەخشەی مار ومێرووە، ئاگای لەخەوتنی گشت گیاندارانە، جا بەهۆی ئەم باسكردنەوە ئەوەش دەدا بەگوێی مرۆڤدا تا بەردەوام لێی بترسن.. كەواتە لەكاتی كردنی هەموو كارێكدا لەخوای گەورە بترسن، هەوڵ وكۆشش بۆ كاری چاكە بدەن وقسوری تێدا مەكەن، خۆتان دوور بگرن لەو كارانەی كەخوای گەورە پەسەندی ناكات، چونكە خوای گەورە ئاگای لەهەمووانە، ئاگای لەدیوی دەرەوە ودیوی ناوەوە وناخی هەمووانە. سەعدى: ٣٦٧و ٣٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە هەواڵى ئەوەى بەبەندەكانى داوە كەئاگاى لەهەموو شتێكە؟