قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٦٤ ١٦٤


١٦٥ ١٦٥

ﭿ ١٦٦ ١٦٦



١٦٧ ١٦٧


١٦٨ ١٦٨




١٦٩ ١٦٩

ﯿ ١٧٠ ١٧٠
172
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 164

وَإِذۡ قَالَتۡ أُمَّةٞ مِّنۡهُمۡ لِمَ تَعِظُونَ قَوۡمًا ٱللَّهُ مُهۡلِكُهُمۡ أَوۡ مُعَذِّبُهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ قَالُواْ مَعۡذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ ١٦٤

بەنی ئیسرائیل بوون بەسێ دەستە، دەستەی یەكەم بەهۆی ڕاوكردن لەڕۆژانی شەممەدا توشی تاوان بوون، دەستەی دووەم نەهییان لەو كارە كرد وخۆیان لێ بەدوور گرت، دەستەی سێیەم بێدەنگییان هەڵبژارد وخۆیان لەو كارە بەدوور گرت، واتە: نە نەهییان كرد ونە خۆیان كارەكەیان كرد، ئەم دەستەیە كاتێك گوێیان لەنەهیی كردنی دەستەی دووەم بوو، هەروەها چاویان لەسەركێشی ویاخیبوونی دەستەی یەكەم بوو، بەدەستەی دووەمیان گوت: بۆچی ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كەخوای گەورە دەیەوێت یان لەناویان بەرێت، یان توشی سزایەكیان بكات؟ دەستەی دووەم وەڵامیان دایەوە: بۆیە ئەو كارە دەكەین تا لەقیامەتدا لەلای پەروەردگار شتێكمان بەدەستەوە بێت، جگە لەوەش بەڵكو ئەوە خوایە ئەوانیش واز لەو كارە ناڕەوایە بهێنن!. لەئەنجامدا دەستەی یەكەم تیاچوون، دەستەی دووەم ڕزگاریان بوو، بەڵام لەبارەی دەستەی سێیەمەوە ڕای جیاواز هەیە كەئاخۆ بەهۆی ئەوەی نەهییان نەكردووە تیاچوون، یان بەهۆی ئەوەی كەكارە خراپەكەیان نەكردووە ڕزگار بوون؟ ابن جزى: ١/ ٣٢٦.
پرسیار: لەكاتى بڵاو بوونەوەى كارى خراپدا خەڵكى دەبن بەسێ دەستە، ئەو سێ دەستەيە كامانەن؟ هەريەك لەو سێ دەستەيە چ سەرەنجامێكيان هەيە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 164

وَإِذۡ قَالَتۡ أُمَّةٞ مِّنۡهُمۡ لِمَ تَعِظُونَ قَوۡمًا ٱللَّهُ مُهۡلِكُهُمۡ أَوۡ مُعَذِّبُهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ قَالُواْ مَعۡذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ ١٦٤

گەورەترین ئامانج لەڕەخنەگرتن لەكاری خراپە ئەوەیە كە: ئەوانەی كەنەهی دەكەن لەكاری خراپە، لەقیامەتدا لەخزمەت خوای گەورەدا بیانوویەكیان بەدەستەوە بێت، هەروەها شایەتش بدرێت لەسەر ئەو كەسانەی كەتوشی كاری خراپە بوون، یان بەو ئومێدەی خوای گەورە ڕێنوێنییان بكات وواز لەكارە خراپەكەیان بهێنن وبەپێی ئەو نەهی لەخراپە وفەرمان بەچاكەیە كار بكەن. سەعدى: ٣٠٧.
پرسیار: گەورەترين ئامانج لەفەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە، چییە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 165

فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦٓ أَنجَيۡنَا ٱلَّذِينَ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ

سوننەتی خودا لەناو بەندەكانیدا ئاوایە: لەكاتی دابەزینی سزادا ئەوانەی كەفەرمانیان بەچاكە كردووە وئەوانەش كەنەهییان لەخراپە كردووە، ڕزگار دەبن. سەعدى: ٣٠٧.
پرسیار: لەدونيادا بەرهەمى فەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە كامەيە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 167

إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلۡعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٦٧

(واتە: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر بەخێرایی لێكۆڵینەوە وحیساب دەكات وبەڕاستی زۆر لێبووردە ومیهرەبانە. و) خوای گەورە لەم ڕستەیەدا باسی سۆز وسزای پێكەوە كردووە، بۆ ئەوەی مرۆڤ نە پاڵی لێ بداتەوە نە نائومێدیش ببێت، واتە: خوای گەورە هاندان وترساندنی پێكەوە گرێت داوە، بۆ ئەوەی خەڵكی لەنێوان ترس وهیوا (الخوف والرجا)دا بمێننەوە. ابن كثير: ٢/ ٢٤٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەڕستەيەكى كورتا باسى سۆز وسزاى پێكەوە كردووە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 168

وَبَلَوۡنَٰهُم بِٱلۡحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ١٦٨

(وبلوناهم بالحسنات): ئەوانمان تاقیكردەوە بەناز ونیعمەت زۆریی لەگەڵ لەشساغیدا (والسيئات):هەروەها بەوشكە ساڵی وقاتوقڕی (لعلهم يرجعون):تا بگەڕێنەوە بۆ خواپەرستی وتەوبە بكەن. بەغەوى: ٢/ ١٦٤.
پرسیار: دابارينى ناز ونيعمەت وسزاكان چ حيكمەت وداناييەكى تێدايە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 169

أَلَمۡ يُؤۡخَذۡ عَلَيۡهِم مِّيثَٰقُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّ وَدَرَسُواْ مَا فِيهِۗ

(ودرسوا ما فيه):(چەندین جار تەوراتیان خوێندووەتەوە، هەرچی تێدایە فێری بوون) كەواتە لەمەڕ تێگەیشتن لەتەورات هیچ كێشەیەكیان نەبووە، بەڵكو بەقەسدی ولەدڵانقەسد ئەو كارانەیان دەكرد، جا ئەوەش تاوانەكە گەورەتر، قورستر، سزاكەش سەختتر دەكات. سەعدى: ٣٠٧.
پرسیار: جياوازى چییە لەنێوان تاوانى كەسێكى زانا وتاوانى كەسێكى نەزاندا؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 170

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ ١٧٠

فیعلی (يُمَسِّكون):دووبارە بوونەوە وزۆریی (تمسك)ـه، (تمسك) واتە: دەست گرتن بەپەرتووك وئایینی خودا، كەبەهۆی ئەو كارەیانەوە پەسن دراون، چونكە دەست گرتن بەبەرنامە ودینی خودا پێویستی بەدووبارە بوونەوە وكاری زۆر هەیە. قورتوبى: ٩/ ٣٧٤.
پرسیار: بۆچى فيعلى (يُمَسِّكون)كاتێك درايە پاڵ ناوى كتێبى خودا، بەشەدەدارى باس كرا وماناى زۆريى تێدا جێ كرايەوە؟