قورئان
ﮎ
ﰹ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ١٠٦ ١٠٦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ١٠٧ ١٠٧ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ١٠٨ ١٠٨ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ١٠٩ ١٠٩ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ١١٠ ١١٠ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ١١١ ١١١ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ
ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ١١٢ ١١٢
مَا نَنسَخۡ مِنۡ ءَايَةٍ أَوۡ نُنسِهَا نَأۡتِ بِخَيۡرٖ مِّنۡهَآ أَوۡ مِثۡلِهَآۗ أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ١٠٦
پێویستە مرۆڤی بڕوادار باسی نەسخ فێر ببێت وبیزانێت، چونكە سوودێكی گرنگ وزۆری هەیە وهیچ زانایەكی باوەڕدار نییە كەپێویستی بەو زانستە نەبێت وتەنها نەزانەكانن كەدان بەو بابەتەدا نانێن، ناسینی بڕیاری بابەتی نوێ وتازە وهەروەها جیا كردنەوەی حەڵاڵ وڕەوا لەناڕەوا وحەرام بەستراوە بەزانینی بابەتی نەسخەوە. قورتوبى: ٢/ ٣٠٠.
پرسيار: ناسين وفێربوونى بابەتى نەسخ لەشەريعەتى ئيسلامدا چ گرنگيەكى بۆ ئەو زانايانە هەيە كەدەيانەوێت بڕيار وحوكمى شەرعى لەئايەتى قورئان هەڵێنجن وفەتوا بدەن؟
" أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلا نَصِيرٍ ١٠٧
هەر كەسێك بزانێت كەخودا دۆست وپشت وپەنای ئەوە -كە لەڕاستیشدا جگە لەئەو هیچ دۆست وپشت وپەنایەكی بەهێز بوونی نییە- ئەوە بێگومان دەزانێت كەخوای گەورە هەر شتێكی لەچارەنووس نووسیبێت هەر دێتە ڕێی، بۆیە كارەكانی خۆی بەخوای گەورە دەسپێرێت. ئالوسى: ١/ ٣٥٤.
پرسيار: باوەڕهێنان بەدۆستايەتى ويارمەتى خودا چ سوودێكى هەيە؟
أَمۡ تُرِيدُونَ أَن تَسۡٔلُواْ رَسُولَكُمۡ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۗ
خوای گەورە نەهی كردووە لەو پرسیارانەی كەبەمەبەستی ڕەخنەگرتن وئازار گەیاندن بەبەرامبەر دەكرێن، بەڵام پرسیار كردن بەمەبەستی تێگەیشتن وڕێنوێنی وەرگرتن، ئەوە كارێكی پەسەندە وخوداش فەرمانی پێكردووە. سەعدى: ٦٢.
پرسيار: پرسيارگەلى شەرعى چ كاتێك پەسەند وچ كاتێك ناپەسەندن؟
وَدَّ كَثِيرٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَوۡ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِكُمۡ كُفَّارًا حَسَدٗا مِّنۡ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡحَقُّۖ
(ود كثير من أهل الكتاب)؛ یانی: ئارەزووی ئەوەیان هەبوو، ئەم ئایەتە لەبارەی حویەیی كوڕی ئەختەب وبراكەی حویەی كەناوی ئەبو یاسر وهەروەها ئەو جوولەكانەی كەهاووێنەی ئەمان بوون هاتە خوارەوە، ئەوانەی كەبەهۆی ئێرەیەوە پێیان خۆش بوو موسڵمان بخەنە ناو گێژاوی بەڵا وموسیبەت ولەئایینی ئیسلامیان وەربگێڕنەوە. ابن جزى: ١/ ٧٨.
پرسيار: تێڕوانينى تۆ چییە لەبارەى ئەو كەسانەى كەبە سادەیى سەيرى دوژمنايەتى ئەهلى كيتاب بەرامبەر باوەڕداران دەكەن، بەڵام تۆمەتى ناڕەوا دەدەنە پاڵ بڕواداران؟
بَلَىٰۚ مَنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَلَهُۥٓ أَجۡرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١١٢
(بلى من أسلم وجهه لله)؛واتە: هەر كەسێك كەكارەكانی تەنها لەبەر ڕەزامەندی خودا بێت (وهو محسن)؛ یانی: لەكارەكانیدا شوێن پێغەمبەر(ﷺ) كەوتبێت. كەواتە: بۆ ئەوەی كار وكردەوە لای پەروەردگار وەرگیراو بێت دوو مەرجی هەیە، مەرجی یەكەم ئەوەیە كەكارەكەی تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، مەرجی دووەمیش ئەوەیە كەلەكارەكەیدا شوێن پێغەمبەر(ﷺ) كەوتبێت وكارێكی دروست بێت، كەواتە: ئەگەر كارەكەی دروست نەبێت هەرچەندە بەنییەتی خۆی تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوداش ئەو كارەی كردبێت، هەر دروست نییە ولای خوا وەرناگیرێت. ابن كثير: ١/ ١٤٧.
پرسيار: مەرجى گيرابوونى كار وكردەوە چییە وچ بەڵگەيەكى لەسەر هەيە؟
بَلَىٰۚ مَنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَلَهُۥٓ أَجۡرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١١٢
(من أسلم وجهه لله)؛ واتە: لەكاتێكدا دڵی ڕوو لەخوایە كارەكانیشی هەر لەبەر خوا بێت (وهو محسن) یانی: لەكاتی پەرستنی خوای گەورەدا.. یانی لەڕێگەی شەرعەوە وبەو جۆرەی كەشەرع داوای كردووە خوای گەورە بپەرستین، كەواتە: تەنها ئەو كەسانە بەهەشتین كەكار بەم ئایەتە وبەمانای ئەم ئایەتە دەكەن، كەواتە: هەر كەسێك بەو جۆرە نەبێت ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە وكارەكانی لێ وەرناگیرێت، تەنها ئەو كەسانە ڕزگار دەبن كەكارەكانیان تەنها لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگارە وشوێن پێغەمبەر(ﷺ) دەكەون. سەعدى: ٦٤.
پرسيار: بۆچى هەر كارێك تێكەڵ بەڕياو بيدعە بێت لاى خواى گەورە گيرا نییە؟
بَلَىٰۚ مَنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَلَهُۥٓ أَجۡرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١١٢
تەنها ئەو كەسانە دەچنە بەهەشتەوە كە (أسلم وجهه لله) ؛ واتە: بیروباوەڕەكەی تەنها وتەنها لەبەر ڕەزامەندی خودایە. بەپێی بۆچونێك یانی: هەموو خواپەرستییەكانی تەنها لەبەر خوا بێت. بەپێی بۆچونێكی تر واتە: لەبەرامبەر خوای گەورەدا ملكەچ بێت. بنەمای ئیسلام ملكەچی وتەسلیم بوونە، هەر بۆیە تەنها باسی دەموچاو كراوە، چونكە كەسێك ئامادەبێت سەجدە بۆ خوا ببات ودەموچاوی بخاتە سەر زەوی، ئەوە بێگومان ئامادەیە كەهەموو ئەندامەكانی تری بخاتە سەر زەوی وسەجدەیان پێ ببات بۆ خوای گەورە. بەغەوى: ١/ ٩٣.
پرسيار: چ كەسێك بەفەزڵ وميهرەبانى خواى گەورە مافى ئەوەى هەيە بڕواتە بەهەشتەوە؟