قورئان
ﮓ
ﱁ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ١٣٨ ١٣٨ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ١٣٩ ١٣٩ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ١٤٠ ١٤٠ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ١٤١ ١٤١ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ١٤٢ ١٤٢ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١٤٣ ١٤٣
وَجَٰوَزۡنَا بِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡبَحۡرَ فَأَتَوۡاْ عَلَىٰ قَوۡمٖ يَعۡكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصۡنَامٖ لَّهُمۡۚ قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱجۡعَل لَّنَآ إِلَٰهٗا كَمَا لَهُمۡ ءَالِهَةٞۚ قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ ١٣٨
(إِنَّكُم قَومٌ تَجهَلُونَ): چ نەفامی ونەزانییەك لەوە گەورەترە كەمرۆڤ بەرامبەر بەخودای خۆی وپەروەردگاری نەزان ونەفام بێت؟ بیەوێت ئەو شتانەی كەنە مراندنیان بەدەستە نە زیندووكردنەوە ونە ڕزق وڕۆزی، ئەوانە وەك خودا سەیر بكات وبیانكات بەخودا؟ سەعدى: ٣٠٢.
پرسیار: گەورەترين نەفامى كامەيە؟ بۆچى؟
قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱجۡعَل لَّنَآ إِلَٰهٗا كَمَا لَهُمۡ ءَالِهَةٞۚ قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ ١٣٨
حەزرەتی موسا بەدڵنیاییەوە وبەخەستی ئەوانی بەنەزان ونەفام وەسف كرد، چونكە لەو ڕستەوە كەبەناو (اسم) دەست پێ دەكات نەك بەكار (فیعل، واتە جوملەی ئیسمیەیە نەك فیعلیە. و) ئەوە دەردەكەوێت كەئەو نەزانی ونەفامییە سیفەتێكی لكاو بووە بەوانەوە ولێیان نەبووەتەوە وتێكەڵی ناخ ودەروونیان بووە، ئەگینا هەر بەیەكەمین نیگا خۆیان لەپرسیارێكی ئاوا دەپاراست. ابن عاشور: ٩/ ٨٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەجار جار نەفاميى كارێك بەمرۆڤ دەكات كەببێت بەموشريك وهاوەڵپەرست؟
قَالَ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡغِيكُمۡ إِلَٰهٗا وَهُوَ فَضَّلَكُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٤٠
مەبەست لە ( العالمين ) ئەو گەلانەیە كەهاوچاخی ئەوان بوون، ئەمان بۆیە لەهەموو گەلان پایەبەرزتر بوون چونكە لەنەوەی پێغەمبەران ونێردەكانی خوای گەورە بوون، خوای گەورە پێغەمبەران ونێردەكانی خۆی لەناو ئەواندا هەڵبژاردبوو، خوای گەورە ئەوانەی لەناو ئایینی فیرعەون -كە فیرعەون خۆی تێیدا ڕۆچوبوو- دەرهێنا وبەرەو ڕێنوێنی ویەكخواپەرستی بردن، دوای ئەوەی هەموویان كرابوونە كۆیلە، هەموویانی ڕزگار كرد، ئەوانی كردە خاوەنی خاكێكی پڕ پیت وبەرەكەت، بەهۆی یارمەتی وكۆمەكی خۆی ئەوانی بەهێز كرد وهەر لەناو خۆیان پێغەمبەرێكی بۆ ناردن تا شەریعەتیان بۆ ڕوون بكاتەوە، جا هەموو ئەم فەزڵ ومیهرەبانی وچاكەیە لەو سەردەمەدا جگە لەوان بەهیچ گەلێكی تر نەدرابوو. ابن عاشور: ٩/ ٨٤.
پرسیار: مەبەست لەوشەى ( العالمين ) لەئايەتەكەدا چییە؟ خواى گەورە بەچ هۆيەكەوە فەزڵى نەوەكانى ئيسرائيلى دابوو بەسەر هەموواندا؟
وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخۡلُفۡنِي فِي قَوۡمِي وَأَصۡلِحۡ وَلَا تَتَّبِعۡ سَبِيلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٤٢
حەزرەتی موسا كاتێك بەمەبەستی گفتوگۆ وموناجات تەشریفی ڕۆیشت بۆ ژوانگە، بەهۆی ئەوەی كەبەرامبەر بەنی ئیسرائیل زۆر میهرەبان بوو، هەروەها خەمی بۆ دەخواردن، بەهارونی برای خۆی گوت: (اخلفني في قومي) واتە: لەناو ئەوانە ببە بەجێگرەوەی من ووەك من دەستبەكار بە! (وأصلح) واتە: ڕێگای چاكسازی بگرەبەر (ولا تتبع سبيل المفسدين):واتە: (شوێن ئەو كەسانەش مەكەوە. و) كەخەریكی تاوان دەبن. سەعدى: ٣٠٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەپێغەمبەران دڵسۆزترين كەسن بۆ گەل وهۆزى خۆيان (بە تايبەتى وبۆ مرۆڤ بەگشتى. و).
وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخۡلُفۡنِي فِي قَوۡمِي وَأَصۡلِحۡ وَلَا تَتَّبِعۡ سَبِيلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٤٢
حەزرەتی موسا حەزرەتی هارونی برای خۆی لەناو گەلەكەی كردە جێگری بۆ خۆی، جا وەك هۆشداری وئاگادارییەك ئامۆژگاری ئەوەی كرد كەخەریكی چاكسازی بێت وشوێن ئەوانە نەكەوێت كەخەریكی تاوانن، خودی هارونیش پێغەمبەرێكی بەڕێز ومەزن وشیاو بوو. ابن كثير: ٢/ ٢٣٤.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەتەواوى پياوچاكان وتەنانەت پێغەمبەرانيش پێويستيان بەبيرخستنەوە هەيە.
وَلَٰكِنِ ٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡجَبَلِ فَإِنِ ٱسۡتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوۡفَ تَرَىٰنِيۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلۡجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكّٗا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقٗاۚ
(بۆیە پێی فەرموو: تەماشای كێوەكە بكە. و) چونكە كێوەكە لەئەو پتەوتر وخۆڕاگرترە (فلما تجلى ربه للجبل) كاتێك پەروەردگار خۆی بۆ كەژەكە دەرخست، كێوەكە پڵاشەپڵاشە بوو، لەگەڵ خاكدا یەكسان بوو، جا كەحەزرەتی موسا ئەوەی بینی لەهۆش خۆی چوو وكەوتە سەرزەوی. ابن كثير: ٢/ ٢٣٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە باس لەيەكێك لەديمەنەكانى گەورەيى خودا دەكات.
فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٤٣
هەندێك دەڵێن: حەزرەتی موسا لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكان وبەمەبەستی گەڕانەوە وتەوبە بۆ لای پەروەردگار ودەربڕینی ملكەچی لەبەرامبەر خوای گەورەدا، ئەم قسانەی كردووە، بۆیە هەموو ئوممەتی پێغەمبەر(ﷺ) لەسەر ئەوە كۆك وهاوڕان كەئەو تەوبەیەی حەزرەتی موسا لەئەنجامی كردنی تاوان نەبووە، چونكە پێغەمبەران پاكن وهەرگیز تاوانیان نەكردووە. قورتوبى: ١٠/ ٤٣٩.
پرسیار: ئايا تەوبە كردن تەنها دواى تاوان وبەهۆی تاوانەوە دەكرێت؟