قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٨٢ ٨٢

٨٣ ٨٣


٨٤ ٨٤

ﭿ


٨٥ ٨٥




٨٦ ٨٦


٨٧ ٨٧
161
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 82

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَخۡرِجُوهُم مِّن قَرۡيَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسٞ يَتَطَهَّرُونَ ٨٢

(إنهم أناس يتطهرون) ئەم قسەیانە بەمەبەستی گاڵتەكردن بەپێغەمبەر لوط وباوەڕداران وپاكێتی باوەڕداران دەكرد وبەمەبەستی ئەوەش كەشەرعیەت بەكارە ناڕەواكەی خۆیان بدەن، هەروەك چۆن هەندێك لەمرۆڤە پەست وخوێڕییەكان كاتێك لەلایەن پیاوچاكانەوە ئامۆژگاری دەكرێن دەڵێن: ئەم پارسایە لەئێمە دوور بخەنەوە! ئێمە لەدەست ئەم پارسایە ڕزگار بكەن!. قاسمى: ٥/ ١٣٩.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە نيشانە بۆ ئەوەى كەتەرازووى ژيرى لاى هەمووان وەك يەك نيە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 82

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَخۡرِجُوهُم مِّن قَرۡيَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسٞ يَتَطَهَّرُونَ ٨٢

ابن القیم دەفەرمووێت: ئەم قسەیەی گەلی پێغەمبەر لوط كەگوتیان: (أخرجوهم من قريتكم إنهم أناس يتطهرون) ﭼ لەجسن وجۆری ئەوەیە كەخوای گەورە لەبارەی یارانی خەندەقی ئاگر (اصحاب الأخدود)ەوە دەفەرمووێت: ﴿وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ﴾ [البروج: 8]، واتە: تەنها بۆیەش لەوانە بەڕكدا چووبوون، چونكە خوای هەرە خاوەن دەسەڵاتی شایانی تاریف كردنیان پەرستبوو. جا هاوەڵپەرستەكانیش تەنها بەهۆی یەكخواپەرستی یەكخواپەرستانەوە وهاوەڵنەپەرستیان دوژمنایەتیان لەگەڵدا دەكەن، بیدعەكاریش تەنها لەبەر ئەوەی دژایەتی ئەهلی سوننەت وجەماعەت دەكات چونكە پەیڕەوی لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) دەكەن وفەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ) لەگەڵ ڕاوبۆچونی ئەم وئەو وكەسانی دژ تێكەڵ ناكەن، بۆیە ئەگەر مرۆڤی یەكخواپەرست وشوێنكەوتەی پێغەمبەر(ﷺ) لەبەرامبەر دوژمنایەتی هاوەڵپەرستان وبیدعەكاران سەبر وئارامییان هەبێت، ئەوا بۆیان چاكتر وئاسانترە لەوەی كەلەگەڵ هاوەڵپەرستان وبیدعەكاراندا دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا(ﷺ) بكەن. قاسمى: ٥/ ١٤١.
پرسیار: مرۆڤى موسڵمان چ كاردانەوەيەكى بەرامبەر بەگاڵتە وسووكايەتى كردن لەلايەن كافرانەوە هەيە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 85

فَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَٱلۡمِيزَانَ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ

(بخس) واتە: نوقستانی وناتەواوی، جا (بخس) لەكاڵادا بریتییە لەبە خراپە ناوبردنی ئەو كاڵایە وكارێكی وا بكەیت كەس لێی نزیك نەبێتەوە، یان خاپاندن لەنرخ وبەكار بردنی فرت وفێڵ لەكاتی كێشانە وپێوانە (كاتی فرۆشتن لێی كەم بكەیتەوە وكاتی كڕین زیادی بكەیت. و) ئەمانە هەموو بەر خواردنی سەروەت وسامانی ناڕەوا دەكەون، هەموو پێغەمبەرانی پێشوو نەهییان لەم كارە بەدفەڕە كردووە. قورتوبى: ١٠/ ٣٣٣.
پرسيار: (بخس) لەكاڵادا يانى چى؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 85

وَلَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بَعۡدَ إِصۡلَٰحِهَاۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ٨٥

(ولا تفسدوا في الأرض) واتە: بەكوفر وستەمكردن (بعد إصلاحها) واتە: دوای ئەوەی كەپێغەمبەران وپەیڕەوانە چاكەكانیان كەكار بەشەریعەت دەكەن، چاكسازیان لەپێوانە وكێشانە وبڕیارەكان وزەوی ودانیشتوانی سەرزەوی كرد. قاسمى: ٥/ ١٤٧.
پرسیار: خراپترين جۆرى خراپەكارى لەسەرزەويدا چییە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 86

وَلَا تَقۡعُدُواْ بِكُلِّ صِرَٰطٖ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِهِۦ و

لە ابن عەبباسەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: (ولا تقعدوا بكل صراط توعدون):ﮟ واتە: ڕێگا، خەڵكیان دەترساند لەوەی كەبچن بۆ خزمەت حەزرەتی شوعەیب.. جا دەفەرمووێت: لەسەر ڕێگاكان دادەنیشتن وهەر كەسێك بەلایاندا تێپەڕیبا پێیان دەگوت: شوعەیب زۆر درۆزنە، نەكا گومڕاتان بكات ولەئایینی خۆتان وەرگێڕێت. تەبەرى: ١٢/ ٥٥٧.
پرسیار: لێكچونێك هەيە لەنێوان ناشيرين كردنى بانگخوازانى كەوانارا وئەوانەى ئێستاش، ئەو كات وئێستاش بەخراپەكار ناويان دەبردن، ئەم بابەتە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 86

وَلَا تَقۡعُدُواْ بِكُلِّ صِرَٰطٖ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبۡغُونَهَا عِوَجٗاۚ

حەزرەتی شوعەیب نەهی لێكردن لەچەتەیی وڕێگری چ حیسسی وچ مەعنەوی، بۆیە دەیفەرموو: (ولا تقعدوا بكل صراط توعدون) واتە: هەڕەشە لەخەڵكی دەكەن كەئەگەر سەروەت وسامانی خۆیان بەئێوە نەدەن دەیانكوژن. (وتصدون عن سبيل الله من آمن به وتبغونها عوجًا) واتە: پێتان خۆشە ڕێگای خودا (واتە: ئایینی خودا. و) ڕێگایەكی لار وخوار وخێچ بێت. ابن كثير: ٢/ ٢٢٢.
پرسیار: چەتەيى وڕێگرى دوو جۆرى هەيە، ئەو دوو جۆرە چين؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 86

وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ كُنتُمۡ قَلِيلٗا فَكَثَّرَكُمۡۖ

واتە: ناز ونیعمەتی زۆری بەئێوە بەخشی، هەر لەژن ومنداڵەوە تا دەگاتە لەشساغی، هەمووی بۆ ئێوە زۆر كرد، ئێوەی توشی نەخۆشی كوشندەی وەك چاوەقوڵە نەكرد كەدەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان، هەروەها دوژمنی ستەمكار ولەناوبەری بەسەر ئێوەدا زاڵ نەكرد، هەروەها ئێوەی لەسەرزەویدا پرش وبڵاو نەكردەوە، بەڵكو ناز ونیعمەتی كۆبوونەوەی هەمووتان لەیەك شوێن وڕزق وڕۆزی فراوان وماڵ ومنداڵی زۆری بەئێوە بەخشی. سەعدى: ٢٩٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئاماژەى بەچەند ناز ونيعمەتێك داوە، ئەو ناز ونيعمەتانە چين؟