قورئان
ﮓ
ﱀ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
٣٨ ٣٨ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٣٩ ٣٩ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ٤٠ ٤٠ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ٤١ ٤١ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ٤٢ ٤٢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ
ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ٤٣ ٤٣
قَالَ ٱدۡخُلُواْ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِكُم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ فِي ٱلنَّارِۖ كُلَّمَا دَخَلَتۡ أُمَّةٞ لَّعَنَتۡ أُخۡتَهَاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُواْ فِيهَا جَمِيعٗا قَالَتۡ أُخۡرَىٰهُمۡ لِأُولَىٰهُمۡ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمۡ عَذَابٗا ضِعۡفٗا مِّنَ ٱلنَّارِۖ قَالَ لِكُلّٖ ضِعۡفٞ وَلَٰكِن لَّا تَعۡلَمُونَ ٣٨
لە گفتوگۆی نێوان ڕابەرانی گەلانی پێشوو لەگەڵ گەلەكان وپەیڕەوانیاندا كەخوای گەورە لەقورئاندا گێڕانەوەی بۆ كردووە، پەند وهۆشداری هەیە بۆ ڕێبەرانی ناو ئایینی ئیسلام تا شوێنكەوتوانیان نەخەنە بارودۆخێكی وەهاوە كەبەرەو گومڕایی بچن وئارەزووەكانیان لەبەرچاویان جوان وبەنرخ بێت، هەروەها وانەیەكیشە بۆ تەواوی باوەڕداران بۆ ئەوەی شوێن ئەوانە نەكەون كەتەنها مەبەستیان هەوا وئارەزووی خۆیانە وخێر وچاكەی خەڵكیان مەبەست نییە. ابن عاشور: ٨/ ١٢٥.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چ سوودێك لەباسكردنى گفتوگۆى نێوان ڕێبەران وشوێنكەوتوانياندا دەست دەكەوێت؟
قَالَ لِكُلّٖ ضِعۡفٞ وَلَٰكِن لَّا تَعۡلَمُونَ ٣٨
واتە: هیچ گروپێك نازانێت كەگروپەكەی تر چ سزایەك دەچێژن، چونكە ئەو كەسانەی كەلەدۆزەخدان ئەگەر بزانن كەسی تر هەیە كەسزاكەی لەسزای ئەمان قورستر وگرانترە، ئەوە دەبێتە مایەی ئارامی ودڵخۆشییان. قورتوبى: ٩/ ٢٢٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دۆزەخيەكان لەسزاى يەكترى ئاگادار ناكاتەوە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسۡتَكۡبَرُواْ عَنۡهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمۡ أَبۡوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلۡجَمَلُ فِي سَمِّ ٱلۡخِيَاطِۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٤٠
مانای ئایەتەكە وایە كە: دەرگاكانی ئاسمان لەڕووی گیان وڕۆحی باوەڕداران وگوێڕایەڵان وئەوانەی كەباوەڕیان بەئایەتەكانی خوا هەیە، دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی بچنە خزمەت خوای گەورە وبگەنە ئەو شوێنە باڵایەی كەخوای گەورە ویستی لەسەرە، جا بەهۆی ئەوەی كەلەخوای گەورەوە نزیكن وخوای گەورە لێیان ڕازییە، ئەوە خۆشحاڵ وشادومان دەبن. سەعدى: ٢٨٨.
پرسیار: سوود چییە لەوى كەدەرگاكانى ئاسمان لەڕووى ڕۆح وگيانى كافرەكاندا دادەخرێت؟
لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٞ وَمِن فَوۡقِهِمۡ غَوَاشٖۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ ٤١
(لهم من جهنم مهاد) واتە: ڕاخەری ژێریان (ومن فوقهم غواش) واتە: لێفە وچەرچەفیان. وشەی (غواش) كۆی وشەی (غشیە)یە، واتە ئەو شتەی كەدایاندەپۆشێت، مەبەست ئەوەیە كەئاگری دۆزەخ لەهەموو لایەكەوە دایاندەپۆشێت ودەیانگرێتەوە. بەغەوى: ٢/ ١٠٣.
پرسیار: هەر وەك ئەوەى كەخواردن ونيعمەتى حەرام لەدونيادا هەموو گيانى بخۆرەكەى دەگرێتەوە، ئاواش سزاى ڕۆژى پەسڵان هەموو گيانيان دەگرێتەوە، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَآ
(والذين آمنوا وعملوا الصالحات) واتە: دڵەكانیان باوەڕی هێناوە وئەندامەكانیان كاری چاكەیان كردووە، بەپێچەوانەی ئەوانەی كەكافرن وكوفریان كردووە وپاشان بادیهەوایی ڕوویان لێ وەرگێڕاوە. جا خوای گەورە ئاگادارمان دەكاتەوە كەباوەڕهێنان وكردەوە بەباوەڕهێنانەكە ئاسانە، چونكە خوای گەورە هەرگیز داوای كارێك لەمرۆڤ ناكات كەلەوزەی مرۆڤدا نەبێت. ابن كثير: ٢/ ٢٠٥.
پرسیار: ئەوەى دەبێتە لەمپەر لەبەردەم باوەڕهێنان وڕێنوێنى، ئەوە نییە كەئەو دوانە قورس وگران بن. ئەم قسەيە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.
وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلّٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ
خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەو ڕق وكینە ودوژمنایەتیەی كەلەدونیادا هەبوو هەر هەمووی لەسینەی بەهەشتییەكان دەردێنین، جا هەموویان دەخەینە سەر تەخت ولەبەرامبەر یەكتر دادەنیشن، جا لەبەرامبەر ئەو زێدە ناز ونیعمەتەش كەخوای گەورە بەهەندێكیانی داوە، ئێرەیی بەیەكتر نابەن، ئاو وڕوباریش بەناو باخەكانیاندا دەڕوات. تەبەرى: ١٢/ ٤٣٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەيەكێك لەهۆكارەكانى خۆشبەختيى مرۆڤ ئەوەيە كەدوور بێ لەڕق وكينە.
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهۡتَدِيَ لَوۡلَآ أَنۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُۖ
كەسێك كەكارێكی چاكە ئەنجام دەدات، خودی ئەو كارە چاكە كەئەنجامی داوە، چاكە وبەخششێكە لەلایەن خوداوە وڕێنوێنی وئیمانە لەلایەن خوداوە بۆ ئەو كەسە، وەك بەهەشتییەكان دەفەرموون: (وقالوا الحمد لله الذي هدانا لهذا وما كنا لنهتدي لولا أن هدانا الله). الجامع الكلام: ٣/ ١٦٢.
پرسیار: ئەنجامدانى كارى چاكە خۆى لەخۆيدا چاكەيەكە لەلايەن خوداى گەورەوە، ئەم قسەيە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.