قورئان
ﮓ
ﱀ
ﭛ ﭜ ٢٣ ٢٣ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٢٤ ٢٤ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ٢٥ ٢٥ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٢٦ ٢٦ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
٢٧ ٢٧ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
٢٨ ٢٨ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٢٩ ٢٩
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٣٠ ٣٠
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٢٣
یەكێك لەپیاوە گەورەكان فەرموویەتی: دوو كەس توشی هەڵە وتاوان بوون، ئادەم وئیبلیس، ئادەم تەوبەی كرد وخوای گەورە تەوبەكەی لێ وەرگرت وڕێنوێنی كرد ودواییش هەڵیبژارد (واتە: كردی بەپێغەمبەر. و) بەڵام ئیبلیس لەسەر تاوانەكەی خۆی سوور بوو، ڕەخنەی لەكاری خودا ولەقەزا وقەدەری خودا گرت، كەواتە: هەر كەسێك تەوبە بكات وەك بابە ئادەمی وایە، هەر كەسێكیش لەسەر تاوان سوور بێت وڕەخنە لەقەزا وقەدەر بگرێت، ئەوە وەك ئیبلیس وایە. الجامع الكلام: ٣/ ١٤٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەداننان بەتاوان وبەپەلە تەوبە كردن چەندێک باشە؟
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٢٣
مەغفیرەت بریتییە لەداشۆرین ولابردنی هەموو كرێت وخراپەیەك، ڕەحمەتیش بریتییە لەدابارینی خێر وچاكە. الجامع الكلام: ٣/ ١٤٢.
پرسیار: مەغفيرەت وڕەحمەت لەم ئايەتەدا چ جياوازيیەكيان هەيە؟
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمۡنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمۡ تَغۡفِرۡ لَنَا وَتَرۡحَمۡنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٢٣
هەر كەسێك وەك ئادەم دان بەتاوانی خۆیدا بنێت وتەوبە بكات وداوای لێبووردن لەخودا بكات ونەچێتەوە سەر تاوانەكەی، ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت وڕێنوێنی دەكات، بەڵام هەر كەسێك وەك ئیبلیس ڕانەوەستێت وواز لەتاوانەكەی نەهێنێت وخۆش خۆش تاوانەكانی زیاتر بكات، ئەوە كارەكانی هیچی لێ سەوز نابێت، جگە لەدووركەوتنەوە لەخودای گەورە. سەعدى: ٢٨٥.
پرسیار: لەچيرۆكى ئادەم وئيبليسا پەندێكى گەورە بۆ مرۆڤ هەيە، ئەو پەندە چییە؟
وَلِبَاسُ ٱلتَّقۡوَىٰ ذَٰلِكَ خَيۡرٞۚ
پۆشاكی تەقوا لەپۆشاكی ئاسایی باشترە، چونكە پۆشاكی تەقوا هەمیشە دەمێنێتەوە، ناپوتوركێ ودانایەت، هەروەها هۆكاری جوانبوون وڕازاندنەوەی دڵ وگیانی مرۆڤە، بەڵام گەورەترین سوودی پۆشاكی ئاسایی ئەوەیە كەجاری وا هەیە كەشەرمگا وعەورەتی مرۆڤ دادەپۆشێت یان شكڵ وشێوەی مرۆڤ جوان دەكات، لەوە زیاتر هیچ سوودێكی نییە. سەعدى: ٢٨٦.
پرسیار: بۆچى پۆشاكى تەقوا لەپۆشاكى ئاسايى باشترە؟
إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمۡ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنۡ حَيۡثُ لَا تَرَوۡنَهُمۡۗ
مالیكی كوڕی دینار دەفەرمووێت: بێگومان ئەو دوژمنەی كەتۆ دەبینێت وتۆ ئەو نابینیت، زەربەی قورست لێ دەدات، مەگەر كەسێك خوای گەورە بیپارێزێت. بەغەوى: ٢/ ٩٧.
پرسیار: باسى ئەو دوژمنە بكە كەديار نییە وزەربەى كوشندەى هەيە؟
إِنَّا جَعَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ ٢٧
واتە: بۆ زیاتر كردنی سزاكەیان ئەوانمان بۆ دووركەوتنە لەهەق وڕاستی، هاوڕا كرد. قورتوبى: ٩/ ٣٩٣.
پرسیار: چ كەسانێك دۆستى شەيتانن؟
إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُواْ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ ٣٠
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەڕێنوێنی بەفەزڵ وبەخششی خودایە، هەروەهای گومڕاییش بەهۆی یارمەتی نەدانی خوای گەورەیە بۆ بەندەكەی، ئەو كاتەی كەمرۆڤ بەهۆی نەزانی وستەمكارییەوە شەیتانی خۆش دەوێت وبیكات بەهاوڕێی خۆی وببێتە هۆی گومڕابوونی خۆی، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر كەسێك گومڕا بێت وخۆی پێی وابێت كەڕێنوێنی وەرگرتووە، ئەوە هیچ بەهانە وبیانوویەكی بەدەستەوە نییە. سەعدى: ٢٨٧.
پرسیار: زۆربەى زۆرى گومڕاكان پێيان وايە كەلەسەر هەقن، ئايا ئەم باوەڕەى خۆيان سووديان پێ دەگەيەنێت؟